وەڵامى نەوشیروان مستەفا .... زەرورەتە!!!...
Saturday, 07/07/2012, 12:00
نەوت هەردەم میحوەرى ململانێى بوارى كۆمەڵایەتى و ئابورى و سیاسى بوە.
نزیكەى سەدەیەكە ئەم دەسەڵاتە زیندەییە(نەوت) ،مادەسروشتیە هەڵقوڵاوە،تایبەتمەندو سنوردار نیە بە بابەتى بازاڕو عەرزو تەڵەب و بەرهەمهێنان و نرخەكەى بەتەنها، بگرە بابەتێكى زانستی پەیوەندار بە چۆنیەتى دۆزینەوە و دەرهێنانى و هەناردەكردنى بۆ بازاڕەكان و زەمانەتكردنى ڕێگەى هاتو چۆ،سەرەڕاى پەیوەستبونى ڕاستەوخۆى بە پیشەسازیە پترۆكیمیاویەكان، دوا پەیوەندى توندوتۆڵى ئەم سامانە(نەوت) بە سیاسەت و ئابورى و ئیدارەو چەرەپێدانەوە خاوەنى مێژوى خۆیەتى!!...
یەكەم بیرى نەوتى(بابەگوڕگور) ساڵى(1927)نەوتى لێ هەڵهێنجراو لەو ڕۆژەوە خوێنى ڕۆڵەى كورد بۆتە قوربانى گەڕانەوەى (خاك) و
(سامانى بەتاڵانبراوى)!!!...
دروستبونى زۆرەملێى دەوڵەتى عێراق(1921)تا بەئەمڕۆ نەوت بۆ كورد بۆتە نەهامەتى و بۆ داگیركەرانى بۆتە خێرو خۆشى!!...
شەڕى (گاورباغ)(1946) باشترین بەرنگاربونەوەیە دژ بە داگیركەران و بەفیڕودانى سامانى نەوتى و ڕژانى خوێنى چینى كرێكارو هەژار بۆ گێڕانەوەى سامانى نەتەوەیى باشترین نمونەیە!!...
ئەگەر(1991ـ2003) بەهەدەردانى سامانى نەوتى لەژێردروشمى (نەوت بەرامبەر بەخۆراك) ئەنجامدرابێ، ئەوا لە (2003) تا بە ئەمڕۆ (نەوت لەپێناونەوت) دا پەیڕو دەكرێت!!...
ئەم پرۆسێسە كرانەوەى دەروازەى بەهەدەردانى مونتەزەم و ئاودیوكردنى ئەم سامانە نەتەوەیى و نیشتمانیەیە،لەسەر دەستى (نەوت فرۆشەكان) لەبەرامبەر نامونتەزەمى بارودۆخى ناوخۆ و ناوچەكەو نێودەوڵەتیدا.
بەواتا :دۆڕاوى یەكەم (گەلە)!!!...
بیرە نەوتى (ڕومێلە) (40%)نەوتى عێراق پێك دەهێنێت ئاغاى شەهرستانى بە (گرێبەستێكى خه دەمى) نەك(گرێبەستى موشارەكە) بەخشیویەتە كۆمپانیاى (بریتیش پترۆڵێۆم)ى بەریتانى!!!... چۆن؟!.. بۆ؟!!..
وەزارەتى نەوتى عێراق هەردوو ڕێكەوتنى لەتەك هەردوكۆمپانیا(شیڵ)و(میتسۆبۆشى) ئەنجامداوە!!... هەزاران ملیار دۆلار ئایندەى نادیارو ونە!!!...
بێینە كوردستان(نەوت فرۆشەكانى) !!!... ئەوەى ئیعلانكراوە زیاتر لە (50) گرێبەستى جۆراو جۆر ئەنجام و لەوارى جێبەجیكردندایە!!!...
فەوزاى سیاسى هەرێم لەماوەى شەش مانگى ڕابورد دەركەوت شەڕى بەرنامەڕێژى بۆ بونیاتنانى (دەوڵەتى كوردى) نەبوو، بەهێندى ئەوەى (یەكپارچەیى خاكى عێراقى مەبەست بوو) !!!..
ئەوەتا بارزانى دەڵێت:
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=41739&Jor=1.
شەڕى (هاتنەوەى دیكتاتۆریەت) و بەرنگاربونەوە نەبوو، بەهێندى ئەوەى خۆ قوتاركردن و خۆدزینەوە بوو لە (قەیران) و (فرۆشتنى نەوت) و گرێبەستى (ئۆكسۆن مۆبیل) بوو!!...
پێویستە (فڕۆكەى تایبەت) و (ڕاخستنى فەرشى سور) بپێچنەوە، ئیدى سیاسەت لەتەك (هەرزەكار) و گرەوى نەتەوەیى لەسەر نەكرێ!!...
زۆرمان وت... كەمتان گوێبیست بون....
ڕابەرى سیاسى ، ئیلتیزام و مەسئولیەتە!!... مێژوتان لە خوێندنەوە و ڕاڤەى سیاسیدا بە بەرنامەو پلانى ستراتیچى ئایندەیى لە ئجنداو دۆسیەى كەستان تا هەنوكە بەدی نەكراوە!!...
گوتارى سیاسى ... باشتر بڵێین میزاجى سیاسى ... لەبەرامبەر كێ ؟!... بۆچى بەكارتان هێناوە؟!...
نەئۆپۆزسیۆن ئەو بەرە بەهێزو ساغڵەمەیە... نەدەسەڵاتى ئێوە هێندە كارامەو شایستەیە!!!...
هەموتان زەرەى مەعنەوى و مادیتان بە نەتەوەو نیشتمان گەیاندوە!!!...
وەزیرى سامانە سروشتیەكان لە دیدارى (ئێن ئار تى)دا دەڵێت:
http://www.hawlati.co/babetekan/21813
(نەوشیروان مستەفا ستایشى كردم)!!!...
دهڵێت نهوشیروان مستهفا ستایشی كردووهو گوایا ئیشهكهیان باشه، بهڵام لهرووی سیاسییهوه لهوانهیه نهتوانێت لهراگهیاندن وابڵێت".
ئاشتی ههورامی ئاماژه بهوهدهكات له كۆبوونهوهكهدا ههستی نهكردووه نهوشیروان مستهفا قهناعهتی نهبێ یاخود گومانی ههبێ له كارهكانی وهزارهتهكهی..
وهزیری سامانه سروشتییهكانی ههرێم ئهوهشی خستهڕوو كۆبوونهوهكه چوار سهعاتی خایاندووه و لهگهڵ رێكخهری گشتی بزووتنهوهی گۆڕاندا رێككهوتوون كه جاروبار یهكتری ببینن.
روونیشیكردهوه كه ئۆپۆزسیۆن مافی ههیه سیاسهتی نهوتی ههرێم بزانێت و ئامۆژگاری حزبهكانی دهسهڵات و ئۆپۆزسیۆنیشی كرد كه له سیاسهتی نهوتیدا بهیهكهوه كار بكهن.
د.جەزاچنگیانى پێى وایە: رۆحى سیاسەت (تاكتیكە) (تاكتیك)یش هوشیارى سیاسە.هوشیارى سیاسى لەسەر سێ بنەما دروست دەبێت:
1/ مێژوو(واتە:زانستى مێژوویى).
2/ سیاسەتى ڕۆژ(تێگەیشتن لەدۆزى سیاسى ڕۆژ) چونكە سیاسەت لە دۆزێكدا ناچەقێت.بەپێى گیۆپۆلۆتیكەوە دەگۆردرێ.
3/ ئایندە(ئیستراتجیتى سیاسى).
كەسێك ئەم سێ بنەمایەى هەبوو دەتوانێ ڕاڤە لەسەر سیاسەت و ڕابەڕایەتى پرۆسەى سیاى بكات.
هاوڕام لەتەك دیدى بەڕێز چنگیانى...
پێویستە نەوشیروان مستەفا بەو پێوەدانگەى كە ئەو سێ بنەمایەى لاى سەرەوە بەرجەستەو واقیعى ژیانى سیاسى ڕەنگدانەوەى لە نێو كۆمەڵگەى كوردیدا لاى ئەو هەیە، بۆیە:
1/ زۆر بەڕاشكاوانە هەڵوێستى لەسەر ئایا نەوت پەیوەندى بەسیاسەتەوەنیە؟!!...
2/ دید و وەڵامى لەبەرامبەر دیدارو قسەكانى وەزیرى سامانەسروشتیەكان ئەوەندەى پەیوەندى بە دیدارى نێوان وەزیرو نەوشیروان مستەفا هەیە چیە؟!...
3/ ئەوەى لە كوردستان پەیڕەو دەكرێ سیاسەت و ستراتیژیەتى سامانى نەوتیە، یاخود بەهەدەربردن و ئاودیوكردنه لەلایەن (نەوت فرۆشەكانەوە)؟!!...
4/ئایا نەوشیروان مستەفا باوەڕى بەسیاسەت و بیردۆزەى (نەوت لەپێناو نەوتدا) هەیە؟!!...
بۆ ئەوەى (دێواندن و گەوجاندنو گێلاندن) بە پیادەكردنى سیاسەتى (درۆو دراو) بخرێتە زبڵدانى مێژوى سیاسیەوە، مێژووى نەتەوەیەك بێ ڕتوش ،بنوسرێتەوە...
لە چاوەڕوانى وەڵامى نەوشیروان مستەفادا دۆسیە و ئەجنداو پرسیارو ئەگەرو گریمانەكان دەروازەیان كراوەیە!!!! ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست