یەكگرتوو... ئەم هەڵایە بۆ دەكات؟!
Wednesday, 07/03/2012, 12:00
لەسەر و بەندى نزیكبونەوەى كۆنگرەى شەشى یەكگرتو، هاوكات هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان، كردنەوەى دەروازەو دەرگا بەڕووى هیواى چارەسەرى گرفت و كێشەكانى بادینانى مانگى (12)پارساڵ، قایمكردنى گەشەى جەماوەرى و كۆكردنەوەى دەنگ ...
ئیدى لە 4/3/2012 یەكگرتوو یەكەم هەنگاو بۆ گەشەى ڕاستەوخۆ و پاكتاوكردنى خیلاف و ئیختلافى خۆیى و دەرەكى، گرتنەبەرى ڕێكارى بابەتیانە بۆ دەرخستەى ئاست و چۆنیەتى گەشەسەندنى ئەوەتا ئەمیندارى یەكگرتوو لەپەیامى خۆ كاندیدنەكرنەوەیدابانگەشەو مژدەى (چونكە دەبینم یەكگرتو لە حاڵەتێكى تۆكمەیى و گەشەدایە)دەدات!...
كوردو سەركردەكانى بە دروشمى (من المهد الى اللحد) گۆشكراون... ناهەقى هەموو ئەوانە ناگرم كە ماوەى سێ چوار ڕۆژە بە خسوس دواى پەیامەكەى ئەمیندارى یەكگرتوو ، كەوتونەتە بانگەشەو پیاهەڵدان و بێ وێنەو كلتور شكاندن و هەنگاوى یەكەم و پیرۆزى و دەستخۆشى ....
هەیە... زیاتر لە پەنجا ساڵە خۆى خەریكى پۆست وەرگرتنە بیرى لەوە نەكردۆتەوە كە ئیتر بەسە... دێت و ئەم هەنگاوەى ئەمیندارى یەكگرتو موبارەكەو ناوازە و بێ وێنە لەقەڵەم دەدات! .
هەیە ....گێڕى چوار حیزبى باداوەو گۆڕیوە، دووسێ جار ئینشیقاق و باڵباڵین و جیابونەوەى دوچارو بەرەوڕوبۆتەوە، ئێستاشى پێوەبێ سەرۆكى تازە حیزبى تاك باڵى جیابوەوەیە و هەر واز ناهێنێت!..
هەیە... هەیە... هەیە....
ئەمەى ئەم چەند ڕۆژە ڕویدا، كاتێك جوان بوو لەپاش كۆنگرەیەك، نەخێر بۆ دووەم كۆنگرەش نا ، هەنگاوپێش كۆنگرەى سێهەم ئەم پەیامەى مامۆستا سەلاحەدین جوان بوو كەلتورێكى ئەرێنى لە بزاڤ و جفاتى كوردیدا بێ وێنەبوو، نەك لە دواى (5)كۆنگرەو پاش (16)ساڵ بیر لە خۆكاندیدكردن نەكرێتەوە!.....
گریمان وا مامۆستا خۆى كاندید نەكردەوە... بڕوانن دیموكراسى چى بە حیزب دەكات!!..
چ كۆت و بەند و مەرجێك بۆكەسى دواى مامۆستا دادەڕێژن(مەرجى خۆپاڵاوتن بۆ ئەمیندارى یەكگرتووئەوەیە كەبۆ ماوەى دوو خول ئەندامى مەكتەب سیاسى بووبێت، جگە لەوەش ئەندامى یەكگرتو بێ لەئێستادا)! ..
پیرەمێرد لە شیعرى (ئیدمان)دا دەبێژێت:
دایكى وەتەن دەڵێ:كەئەسیرى زەمانەبم
بەم كردەوەى بەدە، بەهیواى چى ئەمانەبم؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست