کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمەش زەنگێکە بۆ گۆڕان!.

Monday, 20/09/2010, 12:00


بەڕێوەبردن ... هەم هونەرە ، هەم پلانە لەلایەک، لەلایەکى دى ، هەم ڕێکخستن ، هەم چاودێرییە..
لە ڕوانگەى ئاسۆى دەربازبون ، هەڵسانەوە لە گلان و پەتاى فەسادى دەسەڵاتى کوردى ، مەلۆتکەیەک بیرى جیاواز وەلێ پەرش و بڵاو زۆر جاریش توڕەو حەماسى تلانەوە لەژێر دارو پەردوى داڕوخاوى مەملەکەتێک لە ناعەدالەتى کۆمەڵایەتى لە نێوەندى شۆڕشى شاخ و ڕەنگدانەوەى لەواقیعى شۆڕشى مەدەنى و قەڵەم و ڕەوتى پیادەکردنى دیموکراسى، کرانەوە ى بیرو ڕاو دەربڕینى هەڵوێست، زۆرینەى زۆرى توێژاڵى جیاجیاى نێو کۆمەڵى کوردى ئاپۆرەیان لە دەورى شاهەنگ و هەنگوینى گۆڕان بەئیرادەو هیواى چاکسازى و پاکسازى تواناو وزەو بازوى دەیان کوڕو کۆڕاڵى کۆمەڵى کوردەوارى پەیتا پەیتا خڕۆڵ و گرد دەبونەوە...
سیاسەت هونەرى مومکینە وەک دەڵێن... هەرگیز سیاسەت بیردۆزەو گریمانەو سەلماندنى ماتماتیکى نیە، واتە هەموو شتەکان ڕەها نیە و ڕێژەییە...
وەلێ گۆڕان بزوتنەوەیەکى جەماوەرییە... هەڵتۆقاوى ساتەوەختێکى کەم و گۆترەنەبووە... دەرئەنجام و ئاسەوارى نۆزدەساڵ لە داڕمان و خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتى کوردى بووە ... خەریک بوو ڕاى گشتى ، کۆمەڵى فشار، دەستە و گروپى کارى ڕێکخراوەیى کۆمەڵى مەدەنى ، پەیتا پەیتا دەلاقەیان بە شەوى دەیجورى دەسەڵاتى کوردى دەهێنا...
ئەزمونى حیزبە کوردیەکان چ پێش ڕاپەڕین چ دواى ڕاپەڕین مێژویەکى سەخت و خوێناویە، پڕیەتى لە کارەساتى جەرگ بڕ، هەردەم هۆکارى کەم کردنەوەى مەسەلەى نەتەوەیى میللەتێک بووە لەسەر ئاستى جیهان وەک قەزیەیەکى سیاسى هەژمار نەکراوە، لە باشترین حاڵەتدا وەک مەسەلەیەکى ئینسانى سەیر کراوە ، ئۆباڵى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کورت هێنانى پلانێکى سیاسى مەدروس ...
ئێستا گۆڕان لوغزێکە واى دەبینم بەتەنها کاریزماى ئەم بزوتنەوەیە بەندە بەکەسایەتى بەهێزى کەسى یەکەمى نێو بزوتنەوەکە لەوە بەدەر خامۆش و ناتوانى خوێندنەوەیەکى تۆکمە سەبارەت بە هونەرو پلان و ڕێکخستن و چاودێرى هەنگاو بەهەنگاوى ئەم بزوتنەوەیە بیت!!...
موتوربەبون عەقڵێکى ژیرو بە دواداچونى گەرەکە... ئەوەى دەبینرێت گۆڕان تەنى نامۆ هەرچەندە دڵسۆزو کاریگەریش بێت قبوڵکردنى گەلێک نامۆو سەختە!!...
سەیرە ، بزوتنەوەیەک هەڵگرى پەیامى ئۆپۆزسیۆن بێت، وەلێ لەناواخنى خۆیدا پێویستى بەگۆڕان هەبێت!!...
لەوە سەیر تر ، خوێندنەوەى ژیرانە بەدى ناکرێت، ڕاستە ئێمە کۆمەڵێک کادرى پێشکەوتوى نێو حیزبە کوردیەکان بوین، ئێمە لەکاتێکا ناعەدالەتى ئەوانمان قبوڵ نەبوبێت، خێرە ئێستا قبوڵى لاموبالاتى لەبەرامبەرمان بکەین؟!...
ئێمە کەوازمان بەئیرادەى خۆمان لە حیزبە تەقلیدیەکانمان هێنا و پۆست و ئیمتیازات و موچە مان خستە لاوە، ئێوە ناپرسن داخۆ مناڵەکانمان لێمان ناپرسن دەرئەنجام بۆ وا؟!.
خۆ ئێمە ، نە بەعسى بوین و نەجاش وخەفیفە و نەبەشدارى شەڕى ناوخۆ، هەرچەندە دەسەڵاتى کوردى ئەوەندەى ئەوان جەزرەبەو عەزابیان ئاراستەکردین، مەخابن پیاوەکانى بەعس نەیان کرد!..
کە وازمان لە پێگەو جێگەى خۆمان هێنا ، بەهیواى ئەوە نەبوین گۆڕان باشترمان بۆ بکات ، هەردەم وتومە گۆڕان تەنها هەنگاوى گرنگ بۆمانەوەى بەهێزى ئەوەیە کە پۆست و ئیمتیازات نەکاتە سەربارو چەپکە گوڵى خۆى بۆ کادرەکانى ، وەلێ خوێندنەوە زۆر گرنگە، بەداخەوە تا نوسینى ئەم وتارە ئەوە لە گۆڕان بەدى ناکەم!...
قۆناغى وەرچەرخان ئەم خەسڵەتانەى تێدا دەبێت، وەلێ ناکرێ بێ دەنگ بین، کردەى خەڵکى دڵسۆزو بردەى لەبەرچاوان و لەبەر دڵان بێت!!...
ئەم هەست و بۆچونانەم بە درێژى پێش ٧/٣ لە نامەیەکدا ئاراستەى کاک نەوشیروان مستەفا کرد...
ئێستاش دووبارەى هەمان نامە بۆ بەڕێزیان دەکەمەوە بە زیاترو بەڵگەى مەدروس ترەوە ، ئەمەش دەلالەتى تەشائوم و بێ هیوایى نیە بە هێندى ئەوەى ئەم قۆناغە ئەرکێکى گرنگە لەسەر شان و کەسایەتى کا ک نەوشیروان مستەفا ...
دڵسۆزى و ئینتیما بۆ خاک نیشتمان وامان لێ دەکات، شتەکان وەک ئەوەى هەیە باس بکەین ... ئەمەش زەنگێکە بۆ گۆڕان!!..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە