کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاوێژكارێكى سەرۆك ... چى دەڵێت؟!...

Friday, 20/04/2012, 12:00



 






خیتابى سیاسى لەم هەرێمەدا (حەلقەیەكى مەفقودە)... كارەكتەرە سیاسیەكان، باجى هەڵەى خۆیان بە دەیان پاساوى قەیراناوى میللەت بە دەستەواژەى ناوازە لە ڕێگەى دەروێشانى تەریقەت و تەكیەو دیوەخانى حیزبى ڕێژنە باران دەكەن!!...
مرۆ كاتێك گوێبیستى موریدەكانى لوعبەى سیاسى كەوەك بریگرتە،ئیدى هەریەكەیان لەسەكۆ و میمبەرى خۆیەوە شاباش و سەرچۆپى پیاهەڵدان و گێلاندن وەك ئەوەى ئەمان دەف و جوزەلەى بۆ دەخەنە جۆش و خرۆش ،شتێكى عەنتیكەو ستراتیژ و مەدلول و مەنتیقى بۆ ئەهلى مەملەكەت باس دەكەن!!...
نوسەرێك... میللەت و پەرلەمانتار...سیاسەتكاران و ڕاگەیاندنكاران بە (خۆخۆر ... بیر لە دوا ڕۆژى میللەت ناكەنەوە...سوود بەناحەزان دەگەیەنن...)تانوسینى بابەتەكەى نەفى ئەوەى كردبێ، وەلێ هەر لەبەر ئەوەى ڕاو ڕاى جیاوازى خیتابى ئەوى نوسەرى هەیە .
ئیدى بڕوانن چى دەبێژێ لە بەرامبەر پەرلەمانتارێك : (ئەوەى جێى داخە ئەم لێدوانەى(...... )بوە مایەى ئەوەى كەخەڵكانێكى ناحەزو داخ لەدڵ بۆ بەرژەوەندى لایەنەكەى خۆیان ئەم قسەیە بقۆزنەوە و ڕایبگەیەنن كە(......... )لەم سەفەرەیدا بە(.............)
گەڕا وەتەوە،یان ئەم سەفەرەى سەركەوتو نەبوە!!...
هەر ئەو برادەرە بە خانمە پەرلەمانتارێك دەبێژێ:
(من نازانم ئەو پەرلەمانتارە بە كرێ گیرابوو تا هات و ئەو قسە پڕوپووچانه‌ی فڕێ دا؟
فەرز بكەین وایە، ئایا وەكوو كوردێك پەسەندە ئەو قسەیە بكات؟)
تەنها لەبەر ئەوەى ئەو خانمە پەرلەمانتارە ڕایەكى دەربڕیوە وتویەتى فڵان نەیتوانیوە بەڵێن لە ئەمەریكیەكان بۆ دامەزراندنى دەوڵەتى كوردى وەربگرێت!!...

بەهەمان ئاراستە ئەو نوسەرە لەبەرامبەر سیاسى و پەرلەمانتارێكى ترى هاو ستراتیژى (ڕێكەوتنى ستراتیژى) ،ئەوە دووبارەو جەخت دەكاتەوە كە لە ڕاگەیاندنەكاندا ناوبراوى پەرلەمانتار جۆرێك قسە دەكاو لە كۆبونەوەكاندا جۆرێكى تر!!...
ئەوەى مایەى تێڕامان و سەرنجە ئەوەى كارى كردۆتە سەر ئەم گەورە نوسەرە ئەوەیەكە گوایا زۆربەى حیزبەكوردیەكان جەختیان لەوە كردۆتەوە كە ڕاى ئەوان بۆ مەسەلەى دەوڵەتى كوردى هەمان ئەو ڕایەى ئەو برادەرە نوسەرەنیە!!...
ماوە بڵێم جەنابى گەورە نوسەر و ڕاوێژكار فەرموو دەقى ڕاگەیاندراوى
(كۆشكى سپى)لە (4ى نیسانى 2012) بخوێنەوە، سەبارەت بە دەوڵەتى كوردى و مافى چارەى خۆنوسین، یاخود مانەوەلە چوارچێوەى خاكى عێراق و درێژەدان بە یەك پارچەیى خاكى عێراق سیاسەتى سەرەكى و ڕەسمى دەرەوەىئەمەریكاو سەرۆك و جێگرو كۆنگرێسەكەیەتى ...دەزانى بۆ؟!...چونكە لەسیاسەتدا دڵدارى نیە!!.. وامزانى نیە!!... نەرمى و سوارشەپۆل بون نیە!!...
لەبەر ئەوە جەنابى گەورەڕاوێژكارى ڕاگەیاندن(كوردبون) لەسایەى
ئەم سیستم و سیاسەتە پەیڕەوكراوەى ئەمڕۆى هەژمونى حیزبى تەقلیدى كورد هەر ئەوەى لێ بەرهەم دێ جەنابتان كارتان لێ بكاو میللەت و نوێنەرەكانى و سیاسەتكارو ڕاگەیاندنكاران و دڵسۆزانى بەخۆخۆر و خاوەن بەرژەوەندى تایبەت بزانى!!...
ئەو شەڕەى جەنابتان بۆ(كوردبون) و (دامەراندنى دەوڵەتى كوردى)نیە، بە قەد ئەوەى شەڕى (نەوت و گرێبەستەنەوتیەكانە) ،شەڕى پول و لوقمەى چەور و بەرژەوەندى چەند كەسێكە لە پەنجەكانى دەست تێپەڕناكات!!...
بەڕێز ئێستا زانیت خیتابى سیاسى(كوردبون) (حەلقە مەفقەدەكەى)چیە؟!....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە