کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆك و سەربەخۆیى ...دەوڵەتى كوردى!!...

Wednesday, 25/04/2012, 12:00







بەمناڵى تۆپى سێ پەنجاى هەبوو لەكۆڵانى هەرگەڕەكێكى شار، گروپ گروپ كۆك و كۆ دەبوینەوە، لەدەورى ئەو خوا پێداوەى كەخاوەنى تۆپە، یاخود هەریەكەمان دەفلس تا بیستو پێنج فلس هەركەسە بەقەدەر بەڕەكەى خۆى پارەمان ئەداو تۆپ دەكڕدرا... ئەكەوتینە یاریكردن ، گەر یاری كۆڵانەو كۆڵانمان بكردایە ، بمانبردایەتەوە ئیدى بەردەوام دەبوین.. خۆ گەر بماندۆڕانایە بێ گومان تیپ هەڵدەوەشایەوە و كۆسەڵە دەبوو، كێ زۆرترین هاوكارو پارەى ببەخشیایە تۆپ لاى ئەو دەبوو ، ئەمە لەبارێكدا كە بەهەرەوەزى كوڕانى گەڕەك ئەم تۆپە بكڕایە!!...
وەلێ لەبارەكەى تردا ...گەر تەنها یەك كەس خاوەنى تۆپەكە بوایە ، لەناوەڕاستى یاریدا بۆى هەبوو بڵێ نایكەم و تۆپى خۆمەو تۆپەى دەخستە بن دەستى و ئێمەش واقمان وڕدەماو دەكەوتینە پیا هەڵدان و مەدح و سەناى تا ڕەحمى خاوەن تۆپ بتلیسێتەوە هیچ نەبا ڕازى بێ تا كۆتایى ئەم گەمەیە دواى ئەوە ئازادە و خوا گەورەیە بەهەموو بیردەكەینەوە تابتوانین قەناعەتى خاوەن تۆپ بەردەوام بێ!!....
وتارو خیتابى سیاسى نەتەوەیى هەردەم مانشێت و سەردێڕى زۆرینەى سەركردە ى حیزبی ئەم هەرێمەى لاى خۆمان بووە. هەركاتێك ویستبێتیان حەشامات بۆ كردەو ئارەزوى خۆیان میكانیزمى كار بخەنە گەڕ، بە دڵنیایى باشترین مامۆستاو ڕاوێژكار تەماس و دەستیان لە داڕشتنى ئەو پەیڤە شۆڕشگێڕانەیەدا هەبووە.
بارزانى دەڵێت: ئه‌مجاره‌ئاماده‌نیم خوێنی گه‌نجی کورد جگه‌له‌سه‌ربه‌خۆیی له‌پێناوی هیچ شتێکی دیکه‌بڕژێت!!...
لەنەورۆزى ئەمساڵەوە سەرۆكى هەرێم جەدەلێكى گەرم گوڕى لەمیانەى لەشكرى ڕاگەیاندن و دەزگا فەرمیەكانەوە بەجۆرێك هەژاندووە، مرۆ لە ناخیدا دەیان خوێندنەوە لە دەرونیدا دروست دەبێت...
بارزانى ... هەست بەتەنگەژەیى و تەنگەدەستى لەبەردەم ناوەخۆى ماڵى كوردى ، دەرو جیران و زلهێزى ناوچەیى و هەرێمى و نێودەوڵەتى دەكات...
لە وەرچەرخانى گەورەى 17ى شوباتى پارساڵەوە ، ماكەكانى تەنگەژەیى و تەنگەدەستى دەركەوت، ئیدى لێرەو لەوێ دەیان تیۆر و پلان بۆ دەربازبون (لەبازنەى قەیرانى كەڵەكەبو)ى سەرجەم بوارى(سیاسى، ئابورى ،كۆمەڵایەتى، فەرهەنگى،پەروەردەیى، كەلتورى...)لەلایەك...
لە دیوێكى ترەوە... تەنگەژەو تەنگەدەستى بەشێوازى جیاجیا ڕەنگدانەوەى هزر و تێڕوانینى سەرۆك بووە، بەنمونە:
1/لەسەر ئاستى ناوەخۆ: پرۆژەى چاكسازى و ڕاگەیەندراوى لیژنەكەى سەرۆك، چواربڕیارەكەى سەرۆك(23،24،25،26)ى پارساڵ.
2/لەسەر ئاستى عێراق: خراپترین كاردانەوە ڕوبەڕوبونەوەى مالكى، وەك پاساوێك بۆ نەبونى متمانەو جێبەجێنەكردنى ڕێكەوتنى هەولێر(هیچ بۆ كورد نەكراوە).
3/لەسەر ئاستى ناوچەكە: ڕانەگرتنى ئەجنداو دۆسیە گرنگەكان بەتایبەتى ئاستى تەوژمى گۆڕانكاریەكان سوریا لە هاوكێشەى سیاسەتى نێوان توركیا و ئێرا ن و وڵاتانى كەنداو شێخ و مەشایەخەكانى.
4/لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى: سەردانى بۆ وڵاتانى ئەوروپاو ئەمەریكا، بەنیازى دۆزینەوەى ڕێگە چارەى گونجاو.
هەریەك لەو خاڵانە تەرازو پێوانە بەمەنتیقى زانستى سیاسى لێكدانەوەو دنیابینى بۆ بكرێت، گەورەترین ترس و فۆبیا دەخوێنیتەوە!...
ژێرخانى سەربەخۆیى بون، ڕایەڵەو تان و پۆى ڕاستەو ڕاست هەست پێكراو عەمەلى نیە لانى كەم لەئێستادا.ئەشێ بپرسین: سەربەخۆیى لەمیانە و دەرهاویشتەى تێكچڕان و تێكڕژانى بەرژەوەندیەكاندا كورد ڕێگەپێدراوە ، بە میتۆدێكى وەها بەرنگاربونەوەى هەبێ؟!...
كاتێك سەرۆك باس لەخوێنى گەنجانى كورد دەكات، ئەبێ بزانین كامە گەنج؟!... ئایا كوڕو كوڕەزاو كەس و كارى خۆتان و بەرپرسان و دەست وپێوەند ئامادەن خوێنیان تێكەڵ بەگەنجانى نیشتمان بكەن؟!... یاخود ئەوان باوكیان شۆڕش و سیاسەتیان كردووە، خوێنى ئەوان هێڵى سورە بۆ سەربەخۆیى؟!...
دەوڵەتى كوردى، ڕاگەیەندراوى كۆشكى سپى زۆر شەفاف و ڕوونە، هەروەك بارزانى دەڵێت:(ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌بونی عێراقێکی فیدراڵی دیموکراتی فره‌لایه‌نی یه‌کگرتو ده‌کاته‌وه‌، به‌رامبه‌ر کورد و هه‌رێمی کوردستانیش پابه‌ندبونی خۆی ته‌ئکید کرده‌وه‌و ئاماده‌ییشیان ده‌ربڕیوه‌بۆ پشتیوانیکردن له‌هه‌ر کارێک له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دابێت.)!!!...
شیكارى ئەم وتەیە زۆر بەسادەیى ، هەركەسێك لەهەر پێگەو جێگەیەكى بەرپرسیارێتیدا لەكوردستانى عێراق باس لەدەوڵەتى كوردى و سەربەخۆبون بكا وەك تۆپە سێ پەنجاییەكەى لاى سەرەوە دێتەبەرچاوم ، تیپ هەڵدەوەشێتەوە و كۆسەڵەیە ....كۆسەڵە!!!...

 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە