دار به ته‌مای نیشتنی باز وشک ده‌بێ (بۆ "مافناس" حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده)
Thursday, 14/01/2010, 12:00
تاهیر قاسمی
رۆژێک به سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شی سێهه‌می "جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده" تێپه‌ڕ ببوو، که دیتم جه‌نابیان ئیعترازنامه‌یه‌کی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان نوسیوه و مامۆستا حه‌سه‌نزاده‌شی به نووسه‌ری وڵامه‌کانم زانیوه!! به قه‌ولی شاعیر حاڵ له دوو خاریج نیه: یان وه‌ک ده‌ڵێن دار به ته‌مای نیشتنی باز وشک ده‌بێ و ئه‌یوبزاده‌ش به درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که ده‌ستی به جنێوفرۆشی به حیزبی دێموکرات و مامۆستا حه‌سه‌نزاده و تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی ئه‌و حیزبه (به هه‌ردوو به‌شه‌وه) کردووه دایم چاو له رێگایه تا به‌ڵکو حیزب، یان مامۆستا وڵامێکی بده‌نه‌وه، یان ئه‌وه‌تا دنیای لێ بۆته مامۆستا حه‌سه‌ن زاده. ده‌نا مانای نییه بابه‌تی خه‌ڵکی دیکه، به ناو و وێنه و سه‌بکی خۆیانه‌وه، به هی مامۆستا بزانێ. ناوبراو پێشتریش له سه‌ر وڵامێکی دۆستی خۆشه‌ویستم کاک هه‌یاس کاردۆ دڵی خۆی به هه‌مان ته‌وه‌هوم خۆش کردبوو و وڵامه‌که‌ی ئه‌ویش و که‌سانی دیکه‌شی به هی مامۆستا حه‌سه‌ن زاده له قه‌ڵه‌م دابوو.
لێره‌دا پێویسته ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه به عه‌رزی ئاغای ئه‌یوبزاده بگه‌یه‌نم:
1- تا بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌که‌ت روو به حیزبی دێموکراتی کوردستان، له ئێواره‌ی 10/1/2010 ئه‌گه‌رچی تاریخی ژێره‌وه‌ی 5 رۆژ پێشتر بوو ئه‌من سێ به‌شم له "جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده" بڵاو کردبۆوه که تا ئه‌و کاته پتر له 24 سه‌عات به سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شی سێهه‌می دا تێپه‌ڕ ببوو و به‌شه‌کانی داهاتووش نێوه نێوه بڵاو ده‌که‌مه‌وه. هه‌روه‌ها به‌شه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌میشم به یه‌که‌وه له یه‌ک رۆژدا بۆ سایته‌کان نه‌ناردووه و به یه‌کیشه‌وه بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه. هیچ نه‌بێ حه‌وتوویه‌کیان مه‌ودا بووه. تکایه زانیاریه‌کانت راست بکه‌وه!
2- بابه‌ته‌که‌ی من له ژێر ناوی "جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده" دا نووسراوه نه‌ک "ئه‌رێ به راست حدک جیره خۆره یان حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده؟!". ئه‌وه‌ی دوایه سه‌رتیتری به‌شی یه‌که‌مه. به‌شی دووهه‌م "مێشکی ئاغای ئه‌یوبزاده به‌ڵگه ده‌ده‌ڵێنێ" و به‌شی سێهه‌میش "له روانگه‌ی حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده‌وه شه‌هیدانی میکونوس سیخوڕی کۆماری ئیسلامی بوون". تکایه له ئێستاوه قسه‌کانم مه‌گۆڕه!
3- وڵامه‌کانی من جگه له بۆ رۆژهه‌ڵات، بۆ گیاره‌نگ، بروسکه، کوردستان پۆست و سایتگه‌لی تریش ناردراون و بڵاو بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و یه‌ک دوو سایتانه‌شم ناردن که په‌یوه‌سته نوسینه‌کانی تۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام به هۆکاری خۆیان بڵاویان نه‌کرده‌وه. باوه‌ڕ ناکه‌م سه‌یری سایته‌کانی دیکه نه‌که‌یت!
4- روو به حیزبی دێموکرات "شێوه و ستیلی" نووسینه‌که‌ی منت "به کاری مامۆستا مه‌لا عه‌بدوللا حه‌سه‌نزاده" نووسه‌ری به توانا و سیاسه‌تمه‌داری کوردستان زانیوه. بۆ ئه‌وه نابی که بڵێم لێی حاڵی نی و بۆخۆشت ده‌زانی وا نیه. به‌و قسانه‌شت له خۆبایی نابم. به‌ڵام دنیا نه‌زانێ، بۆخۆت زۆر باش ده‌زانی که ناراستیه‌کی دیکه‌ت به خه‌رمانه‌که‌ته‌وه زیاد کردووه.
5- من ئه‌ندامی حیزبێکی سیاسیم. سه‌ره‌ڕای ره‌خنه و تێبینییه‌کانم، مێژووی حیزب و سیاسه‌ته‌کانیم قه‌بوڵه و بۆیه‌ش وه‌ک ئه‌ندام تێیدا ماومه‌ته‌وه. به پێی پێڕه‌وی ناوخۆی حیزبیش یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام دیفاع له حیزب و مێژوه‌که‌ی و سیاسهتهکانییهتی. خۆ ناته‌وێ حیزبایه‌تیت بۆ شی بکه‌مه‌وه!
6- وێڕای ئه‌وه‌ش من ئه‌ندامی حیزبێکم که وه‌ک هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی مافی ئه‌وه‌م پێ ڕه‌وا بیندراوه به ئاشکرا ره‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی حیزبه‌که‌ی خۆم بگرم جا چ جای وڵامدانه‌وه به کۆمه‌ڵێک درۆ و بوختانی جه‌نابت. ده‌ڵێی حیزبایه‌تی وه‌بیر ده‌ربه‌گایه‌تیت ده‌خاته‌وه و پێتوایه رێبه‌ریی ئاغایه و ئه‌ندام ره‌عیه‌ت و ره‌عیه‌ت ده‌بێ بۆ ئاوخواردنه‌وه‌ش پرس بکا.
7- تۆ که به دژی حیزب و مێژووی حیزب و تێکۆشه‌رانی شه‌هید و زیندووی حیزب (به هه‌ردوو به‌شه‌وه)، ئه‌وه‌ی له خه‌ڵوه‌تدا به سه‌ر زمانتدا هات، نووسیت و بڵاوت کرده‌وه و بۆ ئه‌و کاره‌ش ئیجازه‌ت له حیزبی دێموکراتی کوردستان وه‌رنه‌گرت، ئه‌وه بۆ ئێستا بۆ وڵامی جوابه‌کانی من داوای مۆڵه‌ت له‌و حیزبه ده‌که‌ی. کاکی برا هه‌ڕه‌شه مه‌که و ئه‌وه‌ی تا ئێستا وتوته و چه‌ندین پاته‌ت کردوونه‌وه، ده‌توانی به سه‌دان جاری دیکه به چه‌ند قات درۆ و بوختانی زیاتره‌وه بیانڵێیته‌وه به‌ڵام به پێی "ته‌حا"کانت ده‌بێ چاوه‌ڕوانی "په‌حا"ش بی. بێ به‌ڵا بی تۆ که له پێش ناوه‌که‌ت دا ده‌نووسی "مافناس" و "مافی وڵامدانه‌وه‌ش بۆخۆت راده‌گری"، ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ش ماف بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه قایل بی تا وڵامت بده‌نه‌وه. ئه‌تۆ ساڵه‌هایه هه‌رچی ناڕه‌وا و ناسزایه له‌سه‌ر حیزبی دێموکڕاتی ده‌نووسی. خۆ ئه‌گه‌ر به نۆره‌ش بێ، ئێستا نۆره‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵك جوابت بداته‌وه. نه‌کا له "قوه قچائیه"ی جه‌نابیشت دا ئه‌و مافه به خه‌ڵک نه‌درابێ؟!
8- ئه‌منیش وه‌ک تۆ ره‌خنه‌م له حیزبی دێموکرات به تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌یه. تۆ که به که‌یفی خۆت لینگت لێ هه‌ڵکردووه و وه‌نێو مێژووی حیزب که‌وتووی و به زیندووه‌کان قایل نابی، شه‌هیده‌کانیش به جاش و جاسووسی کۆماری ئیسلامی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ی، جێی خۆی بوو هه‌ردوو حیزبی دێموکڕاتیش و مامۆستا حه‌سه‌ن زاده‌ش ئه‌وه‌نده دڵگه‌وره نه‌بان و جوابدانه‌وه سه‌هله، له پێش دادگایه‌كیش شکایه‌تیان لێ کردبای.
9- هه‌ڕه‌شه‌ت کردووه که خیتابی نووسینه‌کانی داهاتووت "نه هه‌ر نووسه‌ر (مامۆستا حه‌سه‌نزاده) به‌لکو سه‌رجه‌می رێبه‌رایه‌تیی حدک ده‌بێ". بێ قه‌زا بی، ئه‌تۆ ئه‌وه سێ - چوار ساڵه روو به حیزبی دێموکڕات ده‌ستت له بنا گوێ ناوه و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێی نایڵێیته‌وه و که‌سیش ده‌ستی وه‌به‌ر نه‌ناوی. خۆ تۆ قسه‌کانی خۆت به چه‌ندین جار پاته کردۆته‌وه، ئه‌وه بۆ ده‌ڵێی ئه‌من له خت و خۆڕایی به‌رۆکم گرتووی و وه‌ک نه بای هاتبێ و نه بۆران، خۆت له قسه‌کانت ده‌که‌ی به که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت فرۆش!!
شه‌وی 10 له سه‌ر 11ی ژانویه‌ی 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست