حیزبە کان قسەى تازە ناکەن
Thursday, 07/04/2016, 17:01
هێندە دەست و پەنجەمان لەگەڵ (دیلێتی) نەرم کردوە ،پێناچێت بتوانین قوتاربین لە دەستى رۆسۆ
لە دنیادا و بە دریژاى مێژوى مرۆفایەتى ، پرۆسەى گۆران و نوێ بونەوە و خەونەکانى مرۆف بۆ ساتە شادمان و ئارامەکان ، لە هەوڵى بەردەوام و داهێنانى نوێ و بێوچاندا بوە،، تا ئاکامێکى بەختەوەر، بهێَنێتە ناو دنیاى گەورەى زیندەگیەوە.
شەڕو ململانێ و پاکتاوکردنە ترسناکەکانى ،مێژوى مرۆف هەموى لە پێناوى سەپاندنى هەژمون و بەرژەوەندى و تێرکردنى غەریزە سەرەڕۆ کۆنترۆڵ نەکراوەکانى مرۆفە.
شۆڕشەکانى دونیا لە مێژودا ، بە ماناو قوڵى و بەرهەمى ئامانجى گەورەى لێکەوتۆتەوە و ئەوەشى سەلماندووە ستەمکار چەن ترسناک و خوێن ڕێژو خۆسەپێن بێت دواجار وەک مارکس و ئەنگلس وە سفى دەکەن (کەڵەکە بونى چەندایەتى، لەڕێ ى بازدانێکەوە،دەبێتە هۆى گۆڕانکارى چۆنایەتى) کەواتە کاتێک بازدانەکە دروست دەبێت ،کە کەڵەکە بونى ناداد پەروەرى و گەندەڵى و پاوانخوازى گەیشتە بازدانەکە ، ئەو شۆڕشە جەماوەرییەیە کە نائارامى و تین و تاوى ئەگاتە ئەوپەڕى ،وەک ئێساى هەرێمى کوردستان کە لە ژێر هەژمونى نامۆترین دەستەڵاتى نا دیموکراسى و دژە ئازاد ى ، دەناڵێنێ و لە ڕویەکى ترەوە برسى کردن و بڕینى شەرعى ترین و ئاسایترین مافى هاوڵاتى خۆى لە هەمو پیِویستیە ژیاریەکان لە نان و ئازادى و ئارامى تا کوشت و بڕ و ژیانێکى پڕ ترس و بیم و دڵە ڕاوکێ.
حیزبە کان و دەربڕینە لێکچوەکانیان
بەکارهێنانى (تیوەرى پیلانگێڕى ) و گەلێک ڕێگەى نامەسئولانەى مافیایانەىدەستتەڵا جوت بۆیاخە (زەرد و سەو زە)کە ، گەلێک پرسى ناڕەوایى تر ، واى کرد ئەو تێکۆشەرانەش، کە ساڵانێکى زۆر لە ڕیزى ئەو حیزبانەبون ،تا پەتى سێدارو و لێوارە مەترسى دارەکانى مەرگ ڕۆیشتبون ، بە پۆل لە حیزبەکان دورکەونەوە ،تا ئەو کاتەى لە ئێستادا ، سەرى حیزبەکان کۆمەلێک دزو باندى مافیا و ناکەس بە چەو غەریب بە کۆمەڵ و نیشتمان بونەتە دەمڕاست و ریشسپى ،، ئەمانە هیچ ئومێدیکیان لەسەر هەڵناچنرێ ،جگە لە بیئومێدى کە هەمیشە میوانى مرۆفەکانى ئەم هەرێمەن.. بە دیوەکەى تریشدا هەمو قەوارەو پارتە کانى تریش ،ئەوانەى حکومەتیان پێک هێناوە ،وەک کۆپى یەکتر قسەدەکەن و ،(ئەلف و بایەک) لە دەربڕینەکانیان زیادو کەم دەکەن و هەنوکە بە هیواى ئەو حکومەتەن کە هەمویانى کردوە بە کوڕى سێو لە باخەڵ و ،حساب بۆ کەسیشیان ناکات و،لە کاتێکدا جەماوەر بەهیچ جۆرێک نەباوەڕى بە لێدوان و دەر بڕین و قسەکانى حیزبى پاوانخوازى دەستەڵات دار هەیەو، نە دواى دەربڕینەکانى حیزبەکانى تریش دەکەوێت ،کە هەموى چاوەڕێ ى فەرمویەکى ئیمتیاز دارى ئەو دەستەڵاتە ناشیرین و ناشایستەیەیە.
د واجار
بیرى لێک نزیک بونەوە ، لە یەک حاڵى بون ، دیالۆگى گەرم ، نێوانگیرى و چى و چى تریش ،ناکاتە بچوکترین گۆڕین لە عەقڵیتى باوى پاوانخوازى ، بە ئەزمونیش ئەو ڕێگایانە تاقى کراوەتەوە و 70ساڵیش مێژویەکى دورە بۆ حاڵى بونى مرۆف و تێگەیشتن لە کەسێتى کەسانیک ئەمرۆ لە لوتکەى قوچەکدان بە (تیوەرى بۆ ماوەیى )لە کاتێکدا هەرچیەک بە بۆماوەیى بێت لە دنیاى دیموکراسى و پێشکەوتندا دەستەڵات و پۆستى سیاسى بۆماوەیى قبوڵ ناکات ،،ئەگەر دەنگ خۆشى بیت یان جۆرەکانى نەخۆشى، یان جۆرى هەڵکەوتنى شان و شکۆ و، گەلێکى تر لەمانە قبوڵە ، بۆماوەیبێت ،بەڵام گەر لە حیزبە قوچەکیەکاند ، ئەو نەریتە هەرمابێ هەرگیز نابێت و نابێت و نابێت ..لە سیستمى حوکمڕانیدا ،ئەو فایرۆسە بڵاو بێتەوە.. بەبڕواىمن ،کارى شۆڕشگێڕى تەنها بە مرۆفى شۆڕشگیڕ و خۆنەویست دەکرێت ، ئەو خەسڵەتە گەرم و گوڕەش ،لە ژێر سایەى پەروەردەکردنى شێوازى قوچەکى، خۆسەپاندنى سەرکردەو سەرۆکە بێسەوادەکاندا ، هیچ پێزێکى شۆڕشگیڕى نەماوە ، لەم هەرێمە ، ئەوەى کە تواناى گۆڕین و بەگوِرخستنى ، ماشێنى نوێخوازى و گەشەو داد پەروەرى و ، بەرهەمهێنەرى دیموکراسى و، فەراهەم کردنى ئازادیە کانە ، جەماوەرى ستەم چیژ و شکستى ژێر هەرەسى ، چەندین خەم و گرفت و قەیران و ئازارە ...بەڵێ
جەماوەرە ،خاوەنى ئەو وزە خەفەکراوەیە ، کە لە سەعاتى هەڵدانى (بازەکە) بە ڕیبەرى هیچ سیاسیەکى تەقلیدى..نا.. هیچ خۆ بە ڕۆشنبیر زانە زمانلوسە ملکەچە چاو شۆڕەکانى حیزبیش.. نا ..بە پَیشڕەوایەتى ئەو گەنجانەى ،بەگیرفانى بەتاڵەوە لە مۆدیلى ئوتومبیل و جل و بەرگ و گەشت و سەفەرى مناڵەمەسئولەکان دەوڕوانن هەر بە گەنجى پیر ئەبن.. بەڵى ئەم جۆرە گۆڕینە کفر نیە ،وەک هەمو حیزب و هەمو حیزبیەکان ،بە دەربڕینە بۆیاخ کراوە ڕەِنگاو ڕەنگەکانیان دەرى دەبڕن و، دۆخى دەرونى فەزاىگشتى پى ئاڵۆز و بى ئەرزش دەکەن گۆایە(ئاخر ئەزمونەکەمان تیادەچى ) نەخیرَ ئەى جەنابان ،ئەوەى لێ ى تێک ئەچێ ئیوەى دۆگما و حیزبە شکست خواردوە گەندەڵە چەق بە ستوە نەگۆڕەکانە ، کەبونەتە شێرپەنجەىژیانى ئاسایى ئەم هەرێمە ...فەرموو
--ئەوە ئۆکرانیا لەماوەى کەمترین لە 3مانگ ، بەشۆڕشى پرتەقاڵى دەستەڵاتیان گۆڕى.
--ئەوە یۆگۆسلافیا بە لافاوى جەماوەرى داخ لەدڵ ،گەورەترین دیکتاتۆریان لابرد.
---شۆڕشى گوڵ لە جۆرجیا .
---شۆرشى گوڵى سور لە قرغیزیا .
--شۆرشى ئورز (دارى ئورز) لە لوبنان .
---شۆرشى (قرمزى) لە بانى تبت .
--- شۆرشى شین لە دەوڵەتێکى وەک کوێت ، بۆ بەشدارى ژنان لە لە پرۆسەى سیاسیدا ساڵى 2005 .
__یان لە دو ووڵاتى وەک بۆرماو میانمار شۆڕشى (زەعغەران)..گەلێک نمونەى تر ..
دواجاربە وتە بەناوبانگەکەى (ئەبى زەڕِِى غەفارى)کۆتاى دێنم کە دەڵێت...
(سەرم لەوە سوڕماوە ،چۆن ئەوەى خۆراک لەماڵەکەیدا نیە ،ناچێتەدەرەوە بۆناو خەڵک و شمشێرەکەى ڕاناکێشێ )
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست