تەنها چارە گۆڕینە
Friday, 22/01/2016, 12:18
داوایەک لە سەرۆکى پارتى/ جەناب باوەڕ بە حیزبەکان و ، کەسانى توند ڕەو و دڵ ڕەش و بەغیلمەکە ، کە لە ئیستادا خەریکن دنیات لێدەکەن بە چەرمى چۆلەکە ، هەر بە هەوانتە ئەیانەوێت ئەو کورسیە خۆشەو یستەت لى َزەوت بکەن ، بڕواش بە دەوروبەرەکەت مەکە ، چەند بە شان و باهو و مێژوو خەبات و عەقل و ژیریتا هەڵ بدەن ، چەندین هەواڵى نادروست و رازاوە و دڵخۆشکەرت بە درۆ بۆ دروست دەکەن ، تابەڕێزتان زیاتر و زیاتر لە شاباش و بەراتەکانت هەمیشە بەهرەمەند بن و ، زەرو ئاسا لە سەر خوێنى جەستەى ئەم میللەتە ستەم دیدەیە وەکوو باڵۆن ئاوساون و چونەتە هەواى خۆیان
جەناب تەنها جارێک لە جاران بە عەقڵى خۆت بکەو ئەم پرسە تاقى بکەرەوە
_لە دنیاى ئەمڕۆى پێشکەوتنا (کەرتى زانیارى )کە دوا قۆناغەکانى پیشکەوتنى ئەم سەردەمە لە خۆ دەگرێت هەمو پرس و بیر و هزر و لێکدانەوەیەک وەک کوکردنەوە1+1 زور بە ئاسانى بەدەست دێنن ، ئێ خۆ پارەیەکى زورى دزراوى ِرەش و ڕوت و هەژارى ئەم میللەتەت لەلایە.. یەکێک لەو ڕێکخراوانە بەکرێ بگرە بۆ ڕاپرسیەکى بێ غەل و غەش و بابێنە وڵات و لەو هەرێمەى بە مڵکى تاپۆکراوى بنەماڵە کەتانى دەزانیت ، بابکەونە کیشانى جەنابتان و بەراورد کارى لە گەڵ ئەو وەهمەى هەست و نەستى پاوانخوازیتى شیواندوە بەراوردى کە بزانە تۆ و بنەماڵەکەت و دەست ڕۆیشتوەکانى پارتەکەت لەلاى ئەو ڕێکخراوە بێگانەیە چەند پلە لە سەد ئەهێنى ..ئاخر گەر ئەو کارەنەکەیت لە واقیعى کێش و قورسایى خۆت تێناگەیت چونکە گەر نەیارەکانت پێت بڵین ئەنجامێک ئەوا ئەڵین سیاسەت بە(قین و تۆڵەو ڕابردو ئەکەن ...گەر دەورو پشتە ماستاوکەرەکەشت وەسفت بکات ، بێ مەڵامەت نیە و داواى شاباش دەکەن ) بۆیە تاکار لەکار نەترازاوە وئەو پرسە جێ بەجێ بکە / بۆ باشتر حاڵى بونیشت بزانە ئەو ڕێکخراوە لە سەر ئەم پرسانە چەندت دەرەجە ئەیاتى.
1- شەفافیەت لە هەمو بوارە کانى دەستەڵات و جەماوەر و بڕیار و پەیوەندیە هەرێمایەتى و ناوخۆى و ئابورى و سیاسى و کۆمەڵایەتى و هەواڵگرى.
2- بزانە تا چەند لە قوتى میللەتت بۆ خۆت و بنەماڵەکەت قۆرخ کردوە و خەڵکى هەرێمیش لە چ بار و دۆخێکى بژێوى ترسناکا ئەژى؟
3- بزانە لە ماڵ و مڵکى گشتى چیتان تەخشان و پەخشان کردوە و چەندین گروپى مافیا ئاساش بە ناوى کۆمپانیاوە بەرداوەتە کڕین و فرۆشتن و بازرگانى ناوە و ە ودەرەوە هەرێم،؟
4- پەیوەندیە نهێنیەکانت ، لەگەڵ تورک و داعش و چەندین و چەندینى تر دژبە بەرژەوەندیەگشتیەگانى ووڵات ، چەند ترسناک و جێ ى پرسیارە؟
5- بزانە دژایەتى کردنتان بەرامبەر شۆرش و شۆڕشگێڕانى پارچەکانى ترى کوردستان لە بەرژەوەندى کێ یە ؟.
6- دابەش کردنى پۆست و پلەى بەرزو پێدانى ئیمتیا ز تان بۆ خۆتان وبنەماڵەکەتان گەیشتۆتە چ ئاستێ ئایاکەس ماوە لە کوڕەزاو (هەموزاکانى ترت ) کە کەورەترین پۆستیان وەرنەگرتبى بێ ئەوە خۆر بەر سیمایان یان بەفریان بەڕاستى دیبێت؟
7- بزانە تەزویرو خۆسەپاندن و چاوسورکردنەوەتان گەیشتۆتە چ ڕادەیەک، ئەى لە بەرامبەر نەئى نەیارتان بە گوللە چەند کەستان بێدەنگ کرد .
8- هەوڵ بدە ئەو ڕێکخراوە لە سەر پێنەدانى موچە کە (سزاى جەماعى خەڵکى بە هەڵویستى هەرێمە ..کە نایانەوێت ببیتەوە بە سەرۆکى هەرێم)چ کارتێکى قورست پیشان ئەدات .
9- ئەى لە سەر کۆدەتا پەڕلەمانیەکەى ،سەرۆکە شەرعیە هەڵبژێراوەکەتان کانسڵ کرد چى ئەڵیت،؟، من زورى تر ناڵیم بە ڵام ڕۆژگار لە نێوانماندایەو، زۆرى نەماوە ئەم گوریس پچڕکێنەیە بە لایەکدا بکەوێت ئەوسا دەزانیت ، چەند سەرۆکێکى خراپ و خۆپەرست و فریو دراو بویت..دیارە لەوەتەى ئەو پارتەى ئیوە لە دامەزراندەوە تا تەمەنى 70 ساڵەى خۆیدا ، هەمیشە خاوەنى سزادانى جەماوەر و خۆ دەربازکردن و پاساو هێنەرەوى هەڵە مێژوییەکانی بوە لە پێناوى بەرژەوەندیەکانى بنەماڵەو ،و مانەوەى کورسى بارزانیەکاندا بزانین ئەم جارە بالە کوێوە هەڵدەکات و تەڵەکەش کێ ئەگرێت؟ بۆ یە لە دوا تەلقیندا دەڵێم
(کە ڕێکخراوەکە پرسیارەکانى ئاڕاستەکردیت.... مەترسەو بە زمانێکى ڕەوان و بێ گرێ و گۆڵ وەڵام بدەرەوە ....ئینشائەڵا خواى گەورە بە ڕەحمى خۆى ئاوڕێکى بە خشندانەت لێ ئەداتەوە)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست