کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستەڵاتێک بەکوردى پێم ئەڵێت(مخریب)

Monday, 04/01/2016, 20:40


شکستى دەستەڵاتى  شۆفێنى  بەعسى ،  لەپاش خۆى  لە عیراقدا ،چەندین  قەوارەى  سیاسى و حیزبۆکەو  ِریکخراوى  سیاسى و   ئیئتلافى جەماوەرى ــ....تاد  بەجیهێشتوە ،  هەندێکیان  خۆیان بە  ئۆپۆزسێۆنى  خاوەن خەبان و میژو دەزانن و   هەندێکیتریشیان   لە دواى  ئازاد کردنى   عێراق  لە ژیر رەحمەتى  چەکە  مۆدێرن و  بۆمبا ترسناکەکان ى هاوپەیمانان  ، بە  سەرکردایەتى ئەمریکا  هەڵتۆقین .. 
لە کوردستانى خۆشمان بە هەمان  چەشن  چەندین پارتى کۆن و نوێ  ڕژانە ناو فەزاى مەدەنى و وەک دیفاکتۆیەکى سەردەم،   ئامانەتى سەرکەوتنیان لە جەماوەر وەرکرت و ،َ هەرچۆنێک بیت  بە دەمامکى مەڕ و  فریشتەوە  کەوتنە سەر شاشە لۆکاڵیکَا نى ئەو ساى نەبونى (نەک  ئیستاى  دەوڵەمەنى و کەناڵى ئاسمانى  زۆر و زەبەلاح)   تائیرە  ئاساییە و خەبات و بەرخۆدان و ماندو بون و  شەهیدبون    گەورەترین  سومبوڵى  تێڕامان و   شەهیدانیش بیرۆزترین   سوێند و بڕوابو..
ئەى فەزاى گشتى؟
بارتەکان  بە دریژاى  هاتنەوەیان لە شاخەوە بۆ شار و   بە حساب لە  ڕەوایەتى  شۆَڕشگێڕیەوە   بۆ ڕەوایەتى یاسا کەوتنە بە ر تێڕوانین و سەرنجى  جەماوەرى گەلەکەمان و  ِرێکخراوەکانى مافى  مرۆف و   ڕێکخراوى (شەفافى دەولى و)دەیان و دەیانى تر لەو چاوانەى   لە دنیاى ئەمڕۆدا   ڕەخنەگرانە سەرنجى   سیستمە سیاسیەکانى ئەم جۆرە وڵاتە پاشکەوتوائەدات ...دیارە  پارتە کوردیەکان  وەک هەمو پارتە سونەتیەکانى خۆرهەڵاتى ناوەراست و جیهانى ئیسلامى 
لە ئەزمونى  خۆبەڕێوەبردندا   شەرمەزارى دوست و  شاگەشکەى دوژمنانیان  کردین  ...ئەوپارتانەى   لە   بانگەشەى خەباتى شۆڕشگێڕانەى شاخ و لە  هەڵمەتەکانى  هەڵبژاردندا  هێندەیان  وت و هێندەیان  هۆنیەوە میللە  تێکیان  توشى (وەهم) ى   یۆتۆپیا رازاوەکانى  ئەندیشەکرد ...میلەتێک   گەورەترین و ئازیزترین   سەرمایەى رەمزى و مەعنەوییان.. کە ڕۆڵەو کوڕو  باو کە  پێشمەرگە کانیان بوو...بەخشى  بە  وەهمەکانى   خەبات و  بەهەشتەکانى  شەیتانى  حوکمدارى  بێسەوادى کوردى .
دەستەڵاتى چەتەسالاریى
لە ئێستادا  لە هەرێمى کوردستان  شتێنیە بەناوى سیستمى سیاسى و دەستەڵاتێکى دیموکرات خواز  کە مرۆفى کورد لە سایەیدا هەست بە ئارامى و ئاسودەى و ژینى بڕ داهات و بژێوى تێرو تەسەل بکات ..ئەوەش  ئاماژەیەکە بۆشکستى گەورەى تر کە بەدواى ئەم  قەیرانانەوە یە ...دیارە ئۆباڵەکەشى لە ملى  پارتى دایە  بە پلەى یەکەم و  یەکێتیش بە پلەى دوهەم...(لەبەر ئەوەى زۆر قسەو باس لە سەرشکساتى  ئەزمونى  دەستەڵات دارى ئەم دو پارتە شەریک و هاوبەشە کراوە من نامەوێت سەرتان  بیەشێنم )
ئەم دەستەڵاتەى ئەمڕۆ  حوکمڕانى  هەرێم ئەکات ..لەگەڵ  نەیارانى  کورد مامەڵە و  بەرژەوەندى  مسۆگەرترو  سەرکەوتوترە ..بۆیە  ئەم جۆرە  پرسانە  ى کە  خەڵکى  باجى  شکست و  کەم  ئەوزمونى  پشت  بەستن بە  تاکى سەر بە حیزب و  بنەماڵەو گەلێک  جوڵەى تر دەردەخات  . گەر لە بەردەمى  پارتە هاوپەیمانەکانو هاوسۆزەکانى  ڕەخنەگرتن   بفە بێت  ئەوا بۆ جەماوەر  دەیان ڕێگەى تر لە بەر دەم  فەزاى گشتیە کەهەیە لەو  ڕێگایانەوە بتوانرێ   سەرفرازى و   ئاسودەى  بۆ هەرێمەکەمان  مسۆگەر بکەین.
فەزاى گشتى
بەچاوى خۆمان ،(تونس ولیبیاومیسر) مان بینى   سەرۆک و  حیزبو  بنەماڵەو بازنەى  حوکمیان  جۆن  بەشیوەى  قێز  لیبونەوە ڕسواکران و  جەزائیرو یەمەن و سوریاش  دەبینین  لە چ گیانەڵایەکدان و    لنگەفرتێ ى مەرگ  بۆ  چ جۆرە تەنەزولاتێکیان کێش دەکات ،،،ئەمانەهەمو   سیحرو جادو و  تەلیسم نین  ئەمە ئەو جۆشو خرۆشە بێئەندازەیەى  جەماوەرە   بۆ ئازادى و  دیموکراسى و  دادپەروەرى کۆمەڵایەت و  تیکە  نانیکى   سەربەر زانە   کە   ئەم حکومەتە (چەتەسالارە)ى هەرێم  ئەوەشیان پێ ڕەوانابینێ...بۆیە گۆڕین و  لەکارلابردنى ئەم  دەستەڵاتە ئیستیبدادیانە ى  لە وینەى  لەم  دەفەرە  زۆرەو ، یەک لەدواى یەک  لە کەوتن و ڕزیندان و  بۆ جەماوەرى  شۆڕشگێریش کاتێک  تینوى ئازادى یە    لەناوبردنى  لە  چەند  رۆژێک تا  چەند  هەفتەیەک کەمترى  ئەوێت ...چونکە  ئەمە جەنگى  ئەرمەن و  عوسمانیەکان نیە  لە لەناوەراسى دواچارەکە  سەدەى 19 وە  تا  1916  درێژە بکێشێ و  بە جینۆسایدى خۆیان کۆتاى  بێت یان  وڵاتانى ئەمەریکاى لاتینى  یان  خواروى  ئاسیا ...هەردوو  ئەڵەمانیا  یەکیان گرتەوە بە دو هەفتە  / ئۆکرانیە  کان لە دومانک  کەمتر   سەرکەوتنیان مسۆگەرکرد : تاقى کردنەوەکانى بەهارى عارەبیش   جارێ  بە رَونى لە بەر چاومانە  .  سڵاو لە  ئایندەیەکى ڕون   کە دەستەڵاى   ڕاستەقینەى گەل   تیدا خاوەن  دادى  کۆنەڵاَیىتى بێت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە