کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حمەى نێرگز كیە....نەچۆتە پاریس بۆ كلیپى تازەترین گۆرانى

Sunday, 20/09/2009, 12:00


حەمەى هاوڕێم .. گەر شەوانى ساماڵ و بێگەردى ئەم ساڵى ئاسمانى سلێَمانیمان كردە ڕەشماڵ و لەژێر شنەى نەرمە بایەكى بە چێژ دانیشتین ، دۆستانیش ئاپۆرەت لێدەدەن ، سیحرێك تەلیسمى خۆى ئاوێتەى بادەنۆشى ئەو ساتەوەختە دەكات ، هەمو دەزانین كاتى وروژاندنى دەرونى كەیلتە ، دەى نێرگز گیان ئەم سەفەرە ئەندێشەیى یە بە بێ قوڵپەكانى ناخت كە بۆتە هەوێنى چریِنینى ئەو دەنگە شاریە گەر (بۆ بێ لە وچاوە كاڵا َنەت چى شك ئەبەم ..لێم مەپرس بۆچى هاتوم .. وەك كۆترێكى لانەواز .. تەرەو ماندوم ) ى تیا نەبێت مەریوانیش وەك مامۆستایەكى گەورە و گەلێك شەكەت و ماندو نایەتە كۆڕەكەوە و ، قازو قورینگانیش كەفێرن بەسەر سلێمانیدا كۆچ بكەن ڕێگا وێڵ دەكەن و ئەم ساڵ لە سەمفۆنیاى جریوەى شەوانى مەستى و گوێ ڕادیران لە و ئاهەنگى سەفەرە بێبەش دەبین .. ئاخر حمە گیان خۆت دەزانیت ، شەوانى شار بە منداڵى تەنها جوانیەك كە بۆتە ئەدرەسى لە یاد نە چونەوەمان كۆچى باڵندەكانە .. هەرواش بوە مرۆڤى ئەم مەملەكەتە ئەوەى لە یادى ناچێت و هۆگرى ڕۆحى بوە سەفەرو كۆچەكانە .. چما بۆ خۆت باش دەزانیت .. كە بستە زەمینێ نە بو تۆ خاوەنى بیت ، هەمیشە نشتیمان بە كۆڵتەوەیە. نێرگز بێدەنگ دەبێت دور دەڕوانێ ئێمەش بێدەنگین ئەوەى دەبێتە ئیقاعى شكاندنى ئەو چركە ساتە ، تەنها دەنگى زڕەى پێك لێدانى هەمومانە ..تۆش وەك كانیلە ڕ ونێكى هێمن تك تك دەڕژێیتە ناخمانەوە .
ئەگەر ویستان سەرێك لە حەمەى نێرگز بدەن ، زۆر بە ئاسانى دەستان ناكەوێت ، ئەو لە كانێسكان نیە ، لەو خانوە گڵەى هەمو مناڵى لە گەڵ دایە نێرگز تیابردەسەر ، لەسەرشەقام و مەڵكەندى و پیرمەسور و سابونكەرانیش نایدۆزیتەوە ،نەشچۆتە سەركارێز و چوارباخ و دەرگەزێن ، خۆشتان ماندومەكەن ، بە گەڕەكە نوێكاندا بگەڕێن ، تەنانەت لە گەڕەكە موخالیفەكانى كانى سپیكەو كانى كوردەو قڕگەو هۆمورە كوێر و مالەَ ئاوارەكانى زێڕینۆك و وڵو بە و شێخ هەباس و بەكرە جۆش نیە .. ئیتر زۆر ئاسان دەیدۆزیتەوە چونكە زۆرمان لە گەرەكەكان بۆ تەرك كردن .. بۆیە تەنها هەزار دینار بدە بە پاسەكانى ڕاپەڕین و كە داشبەزیت بە دەستى چەپدا چارەكە سەعاتێ كۆڵانى تەپو تۆزاویو قوڕو چڵپاو ببڕە و چەند جارێك بە پێچو پەناكاندا بڕۆ و ورد ورد لە ژیانى هەژارانى دراوسێكانى نێرگز بڕوانە و شەپۆلى مناڵانى دەم یارى و چاوشاركێ و پۆلە ژنانى بەردەرگا سەرنج بدە ، لەبەردەم خانویەكى بە بلۆك دروست كراوى ڕەنگ چیمەنتۆیى خۆى دەستت دەگرێت و بە چەند هەنگاوێ دەتگەیەنێتە بەر دەم قەرە وێڵەكەى حەمەى نیرگز لە و ژورەى ڕوەكەى كردۆتە دەرگاى دەرەوە و چاوە خامۆشەكانى حەمە لەژێر چاویلكە كەیەوە. پێشوازیت دەكات ، تۆش بەرامبەرى دانیشە ، هەستێك لەلات ئەوروژێ ، سەیر دەكەیت(لە نێو قەومى بەسیتا )چۆن گەورە هونەرمەندێك پایزى تەمەنى خۆى لە گۆشەیەكى تەنهایدا بەرێ دەكات ، حەمەى نێرگزى دەنگى ڕەسەنى شار ، تاقانەكەى مقامە كوردیە كان ، تەنانەت هونەرمەندە زرتە بۆزەكان لە بەر ڕیاكارى و كەڵەكە كردنى سەرمایە ، دەستەڵات داران ئەوانەى لە كاتى پێویستا سواڵى دەنگ دەكەن ، یەكێتى هونەرمەندانە حیزبیە بیبەهرەكانیش لە گەورەیى نێرگز و سەردانى سەرى بێمەعریفەیان شۆڕدەكەن و ئۆتۆمبیلە كەشخەكانیان ناخەنە تەپوتۆزى لاى ماڵى گەورە هونەرمەندێك دەزانن بۆ چونكە حەمەى نێرگز لە گەڵ ئەوەى هەژارە عیزەتى نەفسیشى كێوێكە ئەو زڕە هونەرمەندو تازە دەوڵمەندانە ناگەنە دامێنى .. بە هیواى چاكبونەوى ئەم دەنگە ئەفسوناویە ڕەسەنە

سلێمانىەدیارن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە