هەڵبژاردن بە شەرتى بردنەوە
Sunday, 02/06/2013, 12:00
لە هەرێمى ئێمەى كورد، حاڵى بون لە پرۆسەى هەڵبژاردن و، چونەسەر سندوقەكانى دەنگدان دۆخێكى ڕواڵەتى و نواندنێكى فریو دەرانەى بێئەرزشە، پارتە دەستەڵات دارەكان، تەنها ئەو ئەندێشەیە فراوان دەكەن ، لاى ئەندام و كادر و هەوادارەكانیان ،ئەوان پارتى مێژویى و سەروەرى و پیرۆزین و خاوەن ڕەوایەتى شۆڕشگێڕین، ئەوان میللەت منەتبارئەكەن بەو نیمچە داهات و پڕۆژە كورت و سەرنەكەوتوانەیان، ئەوان سەربڕینى ئازادى و بێحورمەتى بە ژنان و سوكایەتى بە هەستى گەنجان بە مافى بێقەید وشەرتى خۆیانى دەزانن ، ئەوان مانگردتنى ڕەوا ،بە دەرچون لە یاسا تایبەتەكانى خۆیان دەزانن و گوللەبارنى ڕۆڵە گیرفان بەتاڵەكانى ئەم نیشتیمانە دەكەن ،چینە دەست ڕۆیشتوەكەى حیزبەكانیشیان ،كوردستان بە داهات و سامان و مرۆڤەكانیشیەوە وادەبینن، پێویستە مل كەچ وچاو لە بەرو كەرەمى ئەوان بێت، تا كارێك یان پاروەنانێك بۆ بژێوى ماڵ و مناڵ و گوزەرانى مەمرەو مەژى مسۆگەر بكات ، ئەم پارتە سەرمایە دارە مشە خۆرانە، بەهیچ جۆرێك ئەزمون لە ژیانى سیاسى هیچ كام لەو تاقیكردنەوە پێشكەوتوانەى ناوچەكەو دنیاناكەن، ئەمڕۆ لە ناوچەكە ، ئەزمونى توركیاى كۆمارى و دەوڵەتى ئیسرائیل باشترین نمونەى دیموكراسى و فرەین..توركا پاش ڕاگەیاندنى كۆماریى ،لەسەر دەستى مستەفا كەمال ئەتاتوركیش یەكەمین پارتى سیاسى بەناوى (پارتى كۆمارى میللى) لە ساڵى 1923ڕاگەیاند ، ئەم پارتە بوە تەنها پارتى بێڕكابەرتا ساڵى 1950تەنانەت لاى توركەكانیش تا ئەتاتورك مابو، بەپیرۆزى وەسف دەكرا ، تائەو ڕادەیەى لە ساڵانى1924 تا 1930 چەند پارتێكى دیكە دروست بون ،بەڵام هەریەكە بە بیانویەك مۆڵەتیان لێوەر ئەگیرایەوەو بارەگاكانیان دائەخران و هەڵ ئەوەشێنرانەوە..ساڵى 1946كەچوارسەركردەى دیارى ئەم پاتە جیابونەوە ، ڕەخنەى توندیان لە گەندەڵى و ناعەدالەتى و برسێتى و زەوت كردنى ئازادیەكان دەگرت ،كە بریتى بون لە(عەدنان مندرس+جەلال بەیار+فوئاد كۆبرولۆ+رەفیق قوریتان)و پارتێكى نوێیان ڕاگەیاند بەناوى (پارتى دیموكرات)عەدنان مندرس بوە سەرۆك و لە هەمان ساڵ چونە پرۆسەى هەڵبژاردنەوە، تەنها لە 16 پارێزگا خۆیان تاقى كردەوە ،كەبونە خاوەنى 62 نوێنەر لە پەرلەمان ، ئیتر ئەو نەریتەى پارتەكەى ئەتاتورك پەیڕوى دەكردسەردەقى شكا تا هەڵبژاردنى ساڵى 1950 كەپارتى دیموكرات زۆرینەى دەنگەكانى بە ڕێژەى -8-52%كەدەكاتە 396كورسى پەرلەمان لە كۆى 486 ئەم پرۆسەیە دوجارى دیكەش تا كۆدەتاى 1960 كە عەدنان مندرس سەرۆك وەزیرانبوو سێ بارە بۆوە، سەركەوتنى پارتى دیموكرات تادەهات مسۆگەرتر و پڕخزمەت گوزاریتر دەبوو، دواجار دەستەڵا كەوتە دەست كۆدەتاچیەكان و ئیعدامیان كردو سەرۆكى ئەركانى سوپا ژەنەراڵ جەمال كورسیل كۆنترۆڵى دەستەڵاتى كرد،ئیتر مەسەلەى گەشەى پێگەى دیموكراسى و فرەیى و ڕوایى سەركەوتنى هەڵبژاردن بوە كلتورى توركیا، بۆیە ئیستا كە دەنگۆى هەڵبژاردن وجۆرێك لە هاوپەیمانێتى نوێ و دابەشبونى نوێش ڕەنگە بێتە ئاراوە، لەگەڵ بونى ئۆپۆزسیونێكى كارا ،لە گۆڕەپانى ململانێكاندان ، پارتە فەرمانڕەواكان ورد ورد تینى گەرمى ،وەك دەرمانى وزە بەخش ئەدەن بە كادرو ئەندامەكانیان ، بۆ ئەوەناخۆیان تەیارو ئامادەو گورج و گۆڵ و كارابكەن بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردن ، (نا ئەزیزم)بۆئەوەیە كە فێرى ئەوەیان بكەن ،دۆگمایانە لە ئەنجامى هەڵبژاردن بڕوانن،عەڵیەتێكى وایان لادروست كردون لاى ئەوان گرەو تەنا لە سەر سەركەوتن و بردنەوەیەو ..واشیان حاڵى كردون دواى ئەو وەهمەبكەون كە حیزبى ئەوان خاوەنى كوردستانەو ، تەنها ئەوان دەتوانن زامنى ژیان و ئارامى وبژێوى بكەنئەمەش ئەو هەستە پیلانگێڕیە دروست دەكات ،تارماییە سامناكەكانى جەنگى بەرژەوەندیە حیزبیەكان ،بێنێتەوە وە بەر چاومان؛بۆیە زۆر ڕەوایە پاش 22 ساڵ لە حوكمڕانى ئەو پارتانە خەڵكى ئیستێك بكەن و، پرسیارێك بوروژێنێ و بڵێن (تاكەى فریودان و گێلاندن ودواجاریش بێمنەتى وبێڕێزى بە چەمكى هاوڵاتى بون كردنتان؟؟؟)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست