کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى خوێناوى بۆ ڕۆشنبیرانى عەرەب

Sunday, 05/10/2014, 12:00






ئایا ئێوە گەلێك دەناسن لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاستى ئیستاو ، لە ووڵاتى(بین نهرین)پێش میژو.؟.بیستوتانەو خوێندوتانەتەوە گەلیك هەیە پیى بڵێن (كورد)؟..
ئەى نیشتمانێكتان لە جوگرافیا بەر چاوكەوتوە بەناوى كوردستان؟ ئێوەدەزانن بەر لە ئێوە و زۆر گەلانى تر من خاوەنى زەردەشت و كتێبى ئاسمانى بوم و پەیامى زەردەشتیش هەمو كتێبە ئاسمانیەكان زیاتر مرۆف دۆست ترو ئاشتى خواز تر بوە؟ئایا گەلیك خاوەنى كتێبى وەك ئافێستابیت و شەڕو خێرى بە ڕونى تیا نەخشێنرابى ، لە میژوى مرۆفایەتیا دەبێت چ ڕێزیكى هەبێت؟ ئایا كە پەیامبەرەكەى من پەیامى ئاشتى و داد پەروەرى و پێكەوە ژیانى دۆستانەى بڵاو دەكردەدەوە ..ئەو خێل و جاهیلانە كێبون كچیان زیندەبە چاڵدەكرد؟ كێبون ماناى ژنو ژن خوازیان نەدەزانى و ژنێكیان دابەش دەكرد بەسەر چەندین پیاودا ؟ ئەگەر مێژو ئەو لاپەڕە ڕەشانەبێت كەبە دەست نەزان و دەست ڕۆیشتوە شمشێر خوێناویە كانەوە گەیشتبێتە ئەم سەردەمە ، جگە لە كۆمەڵە ئەفسانەیەكى پڕو پۆچ هیچى تر نیە ؟
من نامەوێت لەم گۆشە نیگایەوە هەستى هیچ ئاین و مەزهەب و نەتەوە و ئایدۆلۆژیكان بریندار بكەم ، بەڵام ئێوەى ڕۆشنبیرانى عەرەب و خۆتان بە ویژدانى نەتەوەى عەرب دەزانن ، ڕۆژیك لە ڕۆژان هەستێكتان نەجوڵاوەبۆ ئەو گەلەى (1374) ساڵە بە زۆرەملى ملتان پێكەچ كردوە و بەدریژاى میژو پێتان وتوە(رێگر+نەزان+نەوەى جنۆكە+دڕندە)و حسابى كۆیلەیەكتان بۆنەكردوە.. ئاخر هەرچى ڕوداوى ناوچەكەو گرفتەكانتانە هەر لە سەردەمى خەلافەتەكانەوە تا كۆنگرەى incبۆ پێكهێنانى دەوڵەتى عێراقى نوێ ، كورد چ خەموخۆرێكى برایەتى وپێكەوە ژیانى مرۆف دۆستانە بوە، ئێوە ڕۆشنبیرانى عەرەب باش دەزانن عەرەب چەند خێڵێكى برسى و پڕلە نەزانى و ئاژاوە و پشێوى بون پەیامى شمشێرى خوێناوى باپیرانتا لە سەر حسابى خوێنى حەڵاڵكراوى گەلان لە شام و نیوە دورگەى عەرەب وسەروى ئەفریقا قەڵەم ڕەوى خۆى فراوانكرد، خۆ بەقایاى ئەو گەلانە لەناوتانا ماون وەك قیبتیەكان و ئەمازیخیەكان و ئارامیەكان و ئاشوریەكان ..هتد كوردیش یەكێكە لەو نەتەوە گەورانەى میژ و كە تابێت پچوك و مل كەچى دەكەن. ئێوە رۆشنبیران بەرپرسیارى گەورەى میژون كەنایەنەدەنگ بۆ گەلێكى ئاشتى خوازى موسوڵمان ئەوەتا دنیاى مرۆفایەتى كە غەیرى ئیسلامن سۆزو دڵگەرمیان بۆمان هەیە، ئێوە بەڕەواى ئەزان لەم سەردەمەى دنیاى ئازادیەكان گەورەترین سنورى ڕەهاى ئازادى بڕیوە تازە نەوەیەكتان تیا پەیدا ئەبێت ، سەرى مرۆف ئەبڕیت و دنیاى ئاوەدانى وڵاتە سوتماككراوەكەم وێران دەكات
ئەوە پەڵەیەكى شەرمەزاری نیە (جیهادى نیكاح) ترسناكترین ئینحرافى كۆمەڵایەتى لێدەكەوێتەوە..؟
ئێوە ڕۆشنبیرەكانن پێمان بڵێن چیتان لەم گەلە دەوێت؟ئیمە لەزمانى جەهل و خوێن و سەربڕین تێناگەین .. من پێم خۆشە بچنەوە سەر مێژو ، بزانن چیتان بە (ئەبو مسلیمى خۆراسان)كرد كە فەرماندە سوپایەكى عەباسیەكان بو، تەنها لەبەر ئەوە كورد بو؟ .. ئەى خۆ (تەبەرى) بە شانازیەوە دەڵت كوشتنى كافران لە جەلەو لا لە جەنگى 80 ڕۆژەدا (100) سەد هەزارى تێپەڕان..ئەى دواین خەلیفەى ئەمەویەكانان بۆ بە (مەروان حیمار)بانگ دەكر د هەرلە بەر ئەوەى دایكى كورد بوو؟ هەمو شتێكتان لە بیر چوایە دەربارەى كورد نەدەبو سەروەرى سەلاحەدینى ئەیوبیتان لە بەر چاو نەبوایە، كەلە مێژوى عەرەبى ئیسلامەوە تائێستا كوردێك قودسى ڕزگاركرد لە جەنگى حەتەین و جەنگى مەنسورە،
ئەوەراست نی كە بازرگانێكى كورد بە ناوى (ابومەیمون) چۆتەلاى پێغەمیەرو كوردى تەسلیم كردبَى تا ببن بە ئیسلام،، ئەى ئەگەروایە لەسەردەمى (عمركورى خەتاب) فەرماندەى سوپاكەى بەناوى(عیاز بن غەنەم) لە كوردستان كوردى بۆ كێ سەربڕیوە كوردستانى بۆ كێ تاڵان كردوە، ؟؟ باشە ساڵى 640ى زاینى كێ هێرشى كردە سەر كوردانى هاوپەیمانى ساسانى وبە شمشێر ملى پێ كەچ كرد،
ڕۆشنبیرانى عەرەب ئەوانە هەموى خۆتان نوسیوتانەتەوە ئەوە مێژو وسەروەریەكانتانە بەرامبەربەكورد ، كورد چ سودێكى لە ئێوە ى عەرەب بینیوە؟ ئەوتا دوا تراژیداتان لەكوردستانە گۆماوى خوێناوتان بە نا مۆراڵیترین شێوە بە دەست مونحەریفە داعشەكان و هاوپەیمانەكانیانە خەمڵاندوە: ئیوەناتوانن ڕۆشنگەرى پەرپاكەن و بە دەورى خۆتانا ئەسوڕێنەوە و یەك هەنگاوتان لەگەڵ مرۆفایەتیانەناوە.. ئێوە تا گرفتارى دۆگماى دین بن بە هیچ جۆرێك گەشەناكەن،دواقسەشم ئەوەیە سەركەوتن بۆ لۆژیكى عەقڵە وشكست بۆ عەقڵە نامۆ و داخراوەكانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە