کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیاسەت بورج خوێندنەوەنیە

Sunday, 21/11/2010, 12:00


ڕەشاد حسین گەورەترین خەمى من بۆ ئەو كەسانەیە كەلە بوارێكدا خۆیان نمایش دەكەن و ، هەوڵ نادەن مەعریفەیان وەك ئەو لاف و گەزافەبێ كە لێى ئەدەن ، ئەوەندەى سەرنجى مێزگردو لێدوانە ڕادیوِیى و تەلفزیۆنەكانیش ئەدەم ، دەبینم ریكلامێكى گەورە بۆ فڵانە هونەر مەند و ئەدیب و چالاكوانى بوارە ئاكتیفەكانى مافى (فڵان و فڵان و فڵان)دەكرێت ناچار دەبم ڕادیۆو تەلفزیونەكە لە خێزان و ماڵ و منداڵان قۆرخ كەم ،و وەك بەچكە دیكتاتۆرێك مەملە كەتى ماڵەوە نوقمى بێدەنگى و نا ڕەزایى بكەم ،كەچى داخەكەم كەسى ڕیكلام بۆ كراو وەك تەلەبەیەكى تەمەڵێ قۆپى كەر، هەندێ سەرە قەڵەمى لە بەر دەم خۆى داناوە و سەرى بەسەردا شۆڕكردۆتەوە و ، ئەزشەرمەزار دەكات ،هەروەك چۆن لە بوارى نوسینیشدا ، كۆمەڵێ (لەتەقەڵەم)دێن و لە سەر ڕوداوەكان ، دەست دەكەن بە شیكارى و ڕەمڵ لێدانو فاڵگرتنەوە و پێشبینى واسەیرو سەمەرە ، ئەگەر سەنتەرێك هەبێت بۆ تێڕوانینى هەندێ خۆبە نوسەرو سیاسەت مەدار بە حساب زان، ئەوسا بۆت دەردەكەوێت (فڵانەى) خۆبە خوێنەوار زان و سیاسەت مەدار و ڕۆشنبیر ، توشى چ شەرمەزاریەك بوە ،
من دەزانم هەندێك نوسین هێندە وشك و بێتامە ، جگە لە دەربڕینى لایەنى سایكۆلۆژى نەخۆشى خاوەنەكەى و ڕازی نەبون بە هیچ شتێك ، و ڕەخنەى نالۆژیكى و بێبنەما هیچى ترى تیا سەوز نابێت ئەو دۆخە نا تەندروستە سەرجەم میدیا ئەهلى و حیزبیەكانى گرتۆتەوە ،كە بە داخەوە دەیڵێم و خوازیاریش بوم دوربوایە لە (كوردستانپۆست) كەچى ئەو ڤایرۆسە وا ئەوێش ئەتەنێ و زۆر نامەسئولانە گەلێك بابەت و نوسینى (نازانستى و نالۆژیكى و سەمەرە) بڵاو دەكاتەوە ،بێهیوات دەكات لە و دورنمایانەى وەك ستراتیژ دایڕشتوە بۆ پرسە گرنگەكانى نەتەوە كەمان و یەكەمین مینبەرى ئازادو ئازاش بوە كە توانیوێتى بەر لە گەلێك میدیاو ئاڕاستەى سیاسى نوێ و هەڵویستى كەسانو گروپەكان ، بانگەوازى دژایەتى گەندەڵى و وەرچەرخان ڕووەو گۆڕین و كۆتایهێنان و بەو دۆخە پاسیڤە ، شوناسى ڕەسنى نشتیمانى و نەتەوەیى و ئینسانى خۆى ڕاگەیاندوە ، بۆنمونە هەڵوێستى 8 هەشت پەرلەمانتارەكەى گۆڕان لەمەڕ دەنگدان بە تاڵەبانى هەرچۆنێك بێت دەلالەت لەو جۆرە سەربەخۆیى یە دەكات كە هەیانە و مەرجەعیەت نایەوێت لە مەنگەنەیان بدات و وەكو ئاگاداریشین لە ڕێگەى هەندێ جومگەى بزوتنەوەى گۆڕانەوە ، ئەو هەشت كەسە خۆیان بڕیاریان داوە ئەو هەڵویستە تاوتو بكەن و هەموشیان ئەو هەڵوێستەیان نەبوەو، گەلێك دیالۆگیشیان لە گەڵ یەكتر كردوە ،ئیتر هەڵەبوبێ یان ڕاست ئالەو چركە ساتە هەستیارەدا ، بەرهەمەكەى ئەوەندە بوە ، من بەرگرى لەوانە ناكەم و گەلێك ڕەخنەشە لە ئەداو تەنانەت پاڵاوتن و دەرچونی هەندێكیشیان هەیەو ڕەنگە لە گەڵ برادەرەكانماندا ئەو بابەت و باسەمان زۆر تاو تو كردبێ و لەسەرێكى تریشەوە بزوتنەوەى گۆڕان پڕۆژەى تایبەتى بۆ ئایندەى پاڵێوراوانى خۆى هەیە بۆ هەڵبژاردنەكان و كۆمەڵێك مەرج و دیسپلینى بۆ داناوە لێ ئەوانەى هەڵمەتێكى چڕو پڕیان دژ بەو پرۆسەیە بەرپاكرد ، من سەرەتا دەستخۆشیان لێدەكەم و قوڕبە سەر ئەو كەس و لایەنانەش لە ڕەخنەو سەرنج و گلەیى نوسەر و ڕۆشنبیرو جەماوەر دەترسن ، ئەوە بە دەستى خۆیان پەتى مەرگ دەنێنە گەردنى بزوتنەوە كەو خۆشیان ، بەڵام قسەى من لە سەر ئەوە یە با بتوانین ڕەگى هەڵەو كەمو كوڕیەكان بدۆزینەوە مامەڵەى زانستى لە گەڵا بكەین و ڕێنماى تەواوى بكەین نەك شمشێرى سەربڕین و نائومێدى و بیویژانى لە گەردن بنێین ، و وابزانین ئاسمان هێندەى دەمى بیرەكەیە كە بۆقەكە دەیبینێ ، یەكێك لەو ناهەقیانە كە جەنابى (كاریكاتێر كیشێ) گوایە هەڵوێستى خۆى پێنیشان ئەدات ، ئەوەى كوردستانپۆستە كە پلار لەجیاتى بگرێتە پەرلەمانتارە كانى گۆڕان لە بە غداد ، جەنابى بەناوى (تاڵە بانیەوە دەڵت)(لەبەر تەكلیفى كاك مەسعود وخاترى نێچیرڤان ئەمەش بۆ نان بڕاوەكانى گۆڕان) ئەوندە ناحەقیە سەد ئەوەندە لە ڕوە ئەخلاقیە كەوە بۆ نان بڕوەكان شعور شكاندنە چونكە نان بڕوەكان ئەو كەسە خاوەن نەفسیەت بەرزانەن هەمیشە لە هەڵوێستەكاندا لە سەنگەرى سەرسەختانە ى بەهێز كردنى بزونەوە گۆڕاندا بون ، هەر ئەوانیشن كە وەك نمونەى بە رجەستەكراوى خۆڕاگرى داكۆكى لە پرسە نیشتیمانى و نەتەوەییەكان دەكەن و بێمنەتیشن لەو پەڕى هەژارى و نەداریدابن ، با جەنابى (كاریكاتێریست)یش ئاگادار بكەمەوە هەندێك لە و موچە بڕوانە بەو پەڕى بەرزى عیزەتى نەفسەوە لە بە ر نەبونى ئەم جەژنە دەرگایان داخس تا كەس سەردانیان نەكات و بە ڕوتو قوتى مناڵ و سفرەى ساردو چۆڵیان نەزانێت و (گۆڕانیش ئاگاى لێیان نە بو)

سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە