روونكردنەوەیەك لەسەر نوسینەكەى دلێر باداوەیی

Wednesday, 10/11/2010, 12:00




لە چەند رۆژى رابردوودا (دلێر جەلال باداوەیی) لەماڵپەڕى كوردستان پۆستدا نوسینێكى بڵاوكردۆتەوە، كە گوایە رەخنە گرتنە لە باڵى جیابووەوەى زەحمەتكێشانو بەحسابی خۆى دەیهەوێت لەپاڵ داكۆكى لەئێمەدا قسە بەخەڵكانى تر بكات، كە لەناویاندا جەنابی (كاك مەسعود بارزانى) سەرۆكى هەرێمى كوردستان.
لەمەوپێش جارێكى تر روونكردنەوەمان لەسەر نووسینێكى ناوبراو داوەو ئەمجارەش بۆ خوێنەرانى رووندەكەینەوە، كە نە دلێر جەلال باداوەیی پەیوەندى بە ئێمەوە هەیەو نە نوسینەكانى، بەپێچەوانەوە ئێمە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ جەنابی كاك مەسعود بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان دەكەینو ئەو زمانە زبرەش كە نووسەر پێی نووسیووە، ناچێتە چوارچێوەى ڕەخنەیەكى بەجێ و بابەتیانەوە، هەروەك كێشەو ناكۆكى ئێمەش لەگەڵ باڵى جیابووەوە، كێشەیەكى سیاسییەو بەهیچ جۆرێك ناچینە ناو ئەو شێوازە بازاڕییە لە قسەكردن، بۆیە ئەو قسانەى دلێر باداوایی نەك هەر خزمەت بە ئێمە ناكات، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئەوخەڵكانە نان و پیازى پێوەدەخۆن.

مەكتەبی راگەیاندنى
حزبی زەحمەتكێشانى سەربەخۆی كوردستان
9/11/2010
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە