سعودیه بۆ ڕقی له ئیخوانه؟ (به‌شی دووه‌م و كۆتایی)
Saturday, 07/09/2013, 12:00
فیكری كه‌هه‌نوتی سه‌له‌فییه "میرنشینه‌كان"
(تاعونی عه‌قڵ و ئافه‌تی سه‌رده‌مه‌كان)
له ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م نووسینه‌مدا تیشكم خسته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌م باس و خواسه به‌تایبه‌ت دوو خاڵ، كه بۆچی سعودیه ڕقی له ئیخوانه؟ خاڵی یه‌كه‌م عامیلێكی مێژوویی بوو وه‌ك انتقام له میسڕ كاتێ (محمد علی) والی ئه‌وسای عوسمانییه‌كان هێرشی كرده سه‌ر پایته‌ختی سعودیه‌و، كاول و وێرانیكرد. ئه‌م هاجیسه مێژووییه لهبیرنهكراوهو له زهنییه‌تی (ئال سعود) دا زیندووه. خاڵی دووه‌م انفتاحی ئیخوان و نزیكبوونه‌وه‌یان له ئیران وه‌ك ته‌تبیعی عه‌لاقات/ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، دووای سڕبوونی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ. زۆربه‌مان ده‌زانین یه‌كێ له خیابانه‌كانی (تاران) به‌ناوی (خالد اسلامبولی)یه‌وه‌یه، بكوژی ئه‌نوه‌ر سادات، دوژمنی ئه‌وسای ئێران، به‌پێچه‌وانه‌ی ووڵاتانی كه‌نداو له‌وان سه‌رده‌مان كه په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌و به‌هێزیان له‌گه‌ڵ سادات و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی میسر هه‌بوو به‌سه‌رده‌می موباڕهكیشهوه، به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌بوو تا لادانی، پاش ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری كه ترس و بیمی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌لیج دانا به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئال سعود.
سه‌رنجی ئه‌م (2) لینكه بده‌ن له‌سه‌ر ناونان و گۆڕینی ناوی خیابانهكه:
ئه‌مه به‌ڵگه‌ی مت بوون و سڕ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو ووڵاته پیشان ده‌دات هه‌ر له‌سه‌رده‌می سادات و موباڕهك له هه‌شتاكان تا سه‌ردانه‌كه‌ی (محمد مرسی) بۆ تاران. ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌و ترسی له‌سه‌ر دوژمنه ته‌قلیدییه‌كه‌ی ئێران (سعودیه) دانا، هه‌روه‌ها مه‌ترسی خسته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی (خه‌لیج) بێجگه له قه‌ته‌ڕ، داعیمه پراگماتییهكهی ئیخوان. هه‌رچه‌نده هۆكارگه‌لی دیكه هه‌بوون بۆ ئه‌م ڕق و كهڕاهیهته به‌ڵام مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌و خاڵه‌یه كه لای زۆربه شاراوه‌یه: هیجره‌تی ئیخوانه بۆ سعودیه له‌سه‌رده‌می ناسڕدا تا ته‌قینه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی شه‌ڕی دووه‌می كهنداوو، هاتنه سه‌رخه‌تی ئیخوان و شڵه‌قاندنی گۆمی مه‌ندی بێده‌نگی خه‌ڵكی سعودیه. ئه‌مه فاكتهرو هۆكاری سه‌ره‌كی ڕق و قینی میرنشینه‌كانی سعودیه‌و نهێنی پیرۆزبایی كردنیان بوو له سیسی و ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستی كوتهداچییهكان، چۆن؟
كاتێ ململانێ و تێكپڕژان و لێكدان و ده‌به‌رێك ڕاچوون ڕوویدا له‌نێوان ئیخوان و جه‌مال عه‌بدولناسر له (1954) پاش ئه‌وه‌ی خه‌ریكبوو عبدولناسڕ بكوژرێت له مه‌یدانی (مه‌نشیه) له اسكندریه، ئه‌وسا بڕیاری (حل)ی ته‌نزیمی ئیخوان ده‌ركرا، ئه‌وه‌بوو زۆرێك له مونهزیرو سه‌ركرده‌و كادیر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئیخوان، میسریان جێهێشت به‌ره‌و خه‌لیج و سعودیه (سه‌به‌بی ئیستیقتاب و پێشوازیكردنی سعویه له ئیخوان له خواره‌وه (2) لینكم داناوه تكایه سه‌رنجیان بده‌ن). ئیخوان ده‌ربه‌ده‌ركران و ئاواره‌بوون له‌میسر.
ئه‌و ئاوارهبوونهیان وه‌ك فرسه‌تێك قۆسته‌وه، ده‌ستیان كرد به تهربیهو ته‌علیم و ته‌زكییه‌ی نه‌فس، نهێنی كاریان له زانكۆكان و سه‌رقاڵبوون به‌كاری ده‌عوه‌و بانگه‌واز، تاودانی ئه‌سپی ته‌دریس و ته‌نزیری فیكری و، سیاسه‌تكردن، بوو بهنههجێكی موتتهبهع له سعودیه له‌وان سه‌رده‌مان.
وه‌ك گوتم سه‌نگی قودره‌تی ده‌عوه‌ی ئیخوان و تهعبیئهكردنیان زیاتر له زانكۆكان بوو به‌تایبه‌ت زانكۆی مه‌لیك سعود. به‌مشێوه كه‌نداوی عه‌ره‌بی بوو به هێلانه‌ی ئیخوان، به‌تایبه‌ت سعودیه، كه میوانداریان كردن و پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له ئیخوان كرد به‌هۆی ئاڵۆزی و بار گرژیان له‌گه‌ڵ میسری ئه‌وسای ناسریدا. وای لێهات هه‌ندێكیان له ئیخوانه‌كان ڕه‌گه‌زنامه‌ی سعودیان پێدراو، بوون به خاوه‌ن پله‌و پۆستی هه‌ستیار.
لێره‌وه وتووێژ له‌سه‌ر جه‌ده‌لی فیكری دینی سه‌ریهه‌ڵدا به‌تایبه‌ت سه‌رچاوه‌ی ته‌شریع و یاسا دانان و بابه‌تی حاكمییه‌ت و ڕاپه‌ڕین له‌دژی ده‌سه‌ڵاتداران و حاكمه سته‌مكاره‌كان به‌وه‌ی كه كێ هه‌قی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستی هه‌یه له‌م وڵاتانه‌دا، ئه‌مه ته‌نزیری بۆ كرا تا بوو به‌فكرێكی سائید.
بهتاوتووكردنی مه‌سه‌له‌ی ده‌رچوون دژی حاكم و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات دانان له ووڵاتدا، ئیخوان پشتگیری له‌و ڕاو بۆچوونانه كرد كه (اسلام) به تاكه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌زانن. كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن و چه‌ند بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسڵاحی، سیاسی، له‌وانه لیژنه‌ی شه‌رعی به‌ڕابه‌رایه‌تی مه‌سعه‌ری، كه دوواتر له منداڵدانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا (بن لادن) و "قاعیده" له‌دایكبوو.
ئه‌مه سه‌ره‌تای (قونبه‌له فیكرییه ته‌وقیتكراوه‌كه) بوو كه به‌ڕووی میرنشینه‌كان و جیهان دا ته‌قییه‌وه.
ئیدی له‌گه‌رمه‌ی حوكمی مه‌لیك فه‌یسه‌لی كوڕی عبدالعزیز، له‌نێوان (1964 تا 1975) كه ئه‌وسا په‌یوه‌ندی سعودیه‌و میسر له ئه‌وجی گرژی و ناكۆكی و تهوهتوری عه‌لاقات دابوو، ئیخوانی سعودیه له‌وپه‌ڕی چالاكی و ته‌سقیف كردن و ئه‌كتیڤ بوون دابوون. به‌حری ڕاكیدو گۆمی مه‌ندی فیكری دینیان له میرنشینه‌كانی سعودیه هه‌ژاند له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه ئه‌م ته‌قینه‌وه فیكرییهش ڕوویدا. به‌مه ئیخوان پشتگیری و متمانه‌ی ئه‌م ووڵاتانه‌ی له‌ده‌ستدا به‌تایبه‌ت سعودیه.
هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له زانا وه‌هابییه‌كان به‌رامبه‌ر (ئال سعود) له‌هاوپه‌یمانێتی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان بۆ لێدانی عێڕاق دژه‌به‌ر بوو. بێگومان بوونی ئیخوان له سعودیه ترس و بیمی ئه‌و بێده‌نگییه‌ی شكاند. گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه ده‌نگی ناڕه‌زایی وه‌هابییه‌كان و، ئۆپۆزسیۆنی كپ كرا‌و جه‌ساره‌تی نه‌ده‌كرد ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵبنێ و ببێت به ئۆپۆزسیۆنێكی ئاشكرا به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌بوو چه‌ند زانایه‌كی سعودی له‌سه‌ره‌تای نۆهه‌ته‌كان خرانه كونجی زیندان و ئه‌شكه‌نجه دران، هه‌ندێكیان به (9 11 15 20) ساڵ حوكمدران دوواتر ئازاد كران. هه‌ندێكیش تا ئێستا هه‌ر له زیندان داماون! به‌ره‌نجامی شڵه‌قاندنی گۆمی مه‌ند ئه‌وه‌بوو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری فیكری ئیخوان بوون له سعودیه‌و، فیكری ئیسڵاحیان به‌رزكردبووه‌وه یان بیری گۆڕین و شۆڕشگێڕییه‌تی و ڕاپه‌ڕینیان لهكهڵكهڵهدابوو، سعودیه‌یان جێهێشت (له‌و ده‌نگه ئۆپۆزسیۆنه سعودیانه‌ی كه ووڵاتیان جێهێشت سهعدولفهقیهو محه‌ممه‌د مه‌سعه‌ری بوون) یان مانه‌وه‌و، سه‌رقاڵبوون به‌كاری ده‌عوه‌و بانگه‌واز، ته‌سلیم بوون به‌ئه‌مری واقیع، یان ئه‌شكه‌نجه دان و بوونه "میوانی" زیندان.
فیكر‌و په‌روه‌رده‌ی ئیخوان، كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر بیری بیرمه‌ندو هه‌ندێ له‌زانایانی خه‌لیج و چالاكوانانی سعودیه دانابوو. بهتاوتووكردنی بابه‌تی حاكمییه‌ت و باس و خواسی مه‌رجه‌عی ده‌سه‌ڵات و، وه‌ستان دژی هاوپه‌یمانێتی سعودیه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ لێدانی عێڕاق و بێده‌نگ نه‌بوون له‌سه‌ر زوڵم و سته‌م شۆڕشێك هه‌ڵایسا بهشڵهقاندنی ئه‌م گۆمه مه‌نده كه مودهتێكی زه‌مه‌نی بوو شه‌قامی سعودیه تێیكه‌وتبوو ده‌قی پێوه گرتبوو. دوواتر بوو به ده‌رس و په‌ندێك بۆ ئال سعود كه هه‌رگیز له‌یادی نه‌كه‌ن. ئه‌مه هۆكارو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌بوو كه بۆچی سعودیه ڕقی لهئیخوانه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌له‌فییه میرنشینه‌كان موقه‌ڕه‌ب كران و ئاسوده بوون به (حب)ی ئال سعود چونكه له كوێ بای (سعود) ههڵیكردبا له‌وێ شه‌نیان ده‌كرد. هه‌میشه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دابوونه‌و پشتگیری له وه‌لی ئه‌مره‌كان ده‌كه‌ن له وڵاتان كه تێیدا حاكمه زاڵمه‌كان باڵا ده‌ستن به‌ڵام نابێ بیر له گۆڕینیان بكرێته‌وه چونكه حاكمه‌كان مسوڵمانن "الا أن تروا كفرا بوحا"!!
دیاره كهههنووتی بیری سه‌له‌فی ڕێچكه‌و ڕێبازی زۆری لێ بۆته‌وه، چونكه خۆی پوخته‌و تهلخیسی فیكری حه‌نبه‌لی و تهوهجوهاتهكانی (ابن تیمیه) و قوتابیه‌كه‌ی (ابن القیم)ه. به‌كورتی ده‌توانین بڵێین وه‌هابییه‌ت به نوێكه‌ره‌وه‌ی فیكر‌و فیقهی مه‌زهه‌بی حهنبهلییهت داده‌نرێت.
به‌هۆی قاسی بوونی ته‌بیعه‌تی سه‌حراو توند‌و تیژی نهجدییهكان و كاریگه‌ری وشكی بیابان، هه‌روه‌ها ململانێ و شه‌ڕو پێكدادانه‌كان، ئه‌مانه بوونه هۆی بهلوهرهكردنی فیكری وه‌هابییه‌ت و په‌ره‌سه‌ندنی و گه‌شه‌كردنی، له‌ناو موجته‌مه‌عی سه‌حراوی ڕه‌واج و لایه‌نگرانی زۆری بۆ په‌یدابوو.
ئه‌و فیكره میرنشینه "خانه‌نشینكراوه" هه‌قیقه‌تیان پاوان كردووه‌و، بهرامبهرهكهشیان گومڕاو كافر كردووه. عه‌مودی فه‌قه‌ری ده‌عوه‌ی وه‌هابییه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌تایبه‌ت له كوردستان، فیكری سه‌له‌فییه‌ته.
سه‌له‌فییه‌كان، به زه‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن و به جه‌سته‌ش له‌ناو خاكی وه‌ته‌ن گوایه "داهێنان" و "به‌رهه‌می فیكری" پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
فیكرێكی ئیقسائی، ڕهفزهوی، فه‌وزه‌وی، ته‌كفیری، (تَهوّر)ی یان به‌پێچه‌وانه‌وه متوربه‌كراو به سه‌قافه‌ی ته‌لقینی (به‌ربه‌ست و كۆسپی گه‌وره له‌به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌و ته‌فكیر)، متحجر، متملق، موداهین، خهجول، نا یاخی (یاخیبوون له سته‌م، به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌می سه‌ركرده زاڵمه‌كان)، مودمین به متون و فیقهی سه‌ڵاتین.
ئه‌م فیكره ته‌سلیم ده‌بێ و، ئیراده‌ی (نه‌قل/ لێره‌دا مه‌به‌ست ته‌نیا له ریوایاته نه‌ك ده‌قی ئیلاهی) وه‌ك پارێزگار‌و حامی له بابای سته‌مكار، به‌سه‌ر ئیراده‌ی (عه‌قڵ) و، رۆحییه‌تی به‌ره‌نگار، داكۆك له مه‌زڵوم، زاڵ و ته‌فزیل ده‌كات له‌ڕێگه‌ی چه‌ندان ڕێككه‌وتن و پێڤاژووی زاناكانیان له‌گه‌ڵ میرنشینه‌كانی ئال سعود‌و گیرسانه‌وه له‌سه‌ر ڕای كۆنینه‌ی جه‌برییه‌ت و كهههنوتیهكان.
به‌مشێوه یاخیبوون، فیكری سه‌وری، ده‌بێته (خه‌به‌ری كانه) له سعودیه بۆ موددهتێك. ختوره‌تی ئه‌م بیر‌و هزره بۆ ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی خه‌لیج، ئیرسال و ئه‌رشیف ده‌كرێت وه‌ك تهسدیری (شۆڕش) له لایه‌ن "ویلایه‌تی فه‌قیهه‌وه" بۆ ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویه‌كانی ئێران.
وه‌هابییه‌ت امتدادی (محمدی كوڕی عبدالوهاب)ه. فیكری وههابییهتیش لق و ڕه‌گێكی سه‌ره‌كی سه‌له‌فییه‌ته، سه‌له‌فیه‌تیش وه‌ك (اعتقادو ئوسول و فیقه) امتدادی (ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل و ئیـبن ته‌یمییه‌یه).
كۆی ئه‌مه له نه‌زه‌ری سه‌له‌فییه میرنشینه‌كان و قوتابخانه‌كانی دیكه‌ی جیاواز له‌فیكرو بۆچوون ئه‌م سێگۆشه یان ئه‌م ڕێڕه‌وه فیكرییه مێژووییه به (سه‌له‌فی ساڵح) ناو ده‌به‌ن كه به‌چه‌ندان "ریوایات" چه‌مك و پێناسه‌كه پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك ریوایه‌تی (خیر القرون قرنی....الخ الحديث) كه دوور‌و نزیك هیچ په‌یوه‌ندی به(سه‌له‌فی ساڵح)ه‌وه نییه به‌ڵكو ئه‌مه ده‌قێكی دیماگۆجی هه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه، ته‌وزیفكراوه بۆ مه‌رامی تایبه‌ت وه‌ك دروستكردنی هالهیهكی موقه‌دده‌س و كێشانی هێلێكی سور به‌چوار ده‌وری (هاوه‌ڵه‌كان) بۆ بێده‌نگ كردن و ده‌م به‌ستنی هه‌ر كه‌سێ بیه‌وێت ئه‌و چه‌مك و ڕووداوانه شی بكاته‌وه.
ئه‌مه له‌كارخستنی عه‌قڵ و كوشتنی رۆحییه‌تی ڕه‌خنه‌و شه‌ن و كه‌وكردنی باس و بابه‌ته مێژووییه‌كانه، ڕێگه‌گرتنه له دووان له‌باره‌ی فیتنه‌و مهلاحیمهكان گوایه (فه‌رمووده‌ی سه‌حیح)ی له‌سه‌ره، به‌مه‌ش شه‌رح و شرۆڤه‌و كه‌شفكردنی ڕاستییه‌كان و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر هه‌قیقه‌ته ونبووه‌كان ده‌بێته (ضرب من الخيال) و، ده‌چێته خانه‌ی یاساغبوون.
لێره‌دا چه‌مكی مه‌تاتی (الصحابه كلهم عدول) سه‌رهه‌ڵده‌دات بۆ ته‌قدیسكردنی ئهسهحابهكان و به مهلائیكی كردنیان كه به‌بۆچوونی من پێویسته ئه‌م بابه‌ت و چه‌مكانه له ڕوانگه‌ی قورئانه‌وه تاوتوو بكرێن، به‌میتۆدێكی زانستی و بابه‌تیانه شی بكرێنه‌وه نه‌ك عه‌قڵمان ته‌سلیمی ئیراده‌ی وته‌یه‌كی مێژوویی بكه‌ین له‌چه‌شنی: (تلك دماء طهر الله منها أيدينا فلا نلوث بها ألسنتنا) ئه‌م گوته‌یه مه‌رگه‌ساتی سه‌ده دووای سه‌ده به‌دوای خۆی داهێنا.
گوێ بۆ ئه‌م لینكه‌ی (د. عدنان ابراهیم) بگرن تهحلیلێكی قورئانی و، شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوانی عه‌قلانی بۆ ده‌كات:
هه‌ندێ جاریش به‌م ئایه‌ته ده‌مه‌كان ده‌به‌ستن و ده‌یكه‌نه به‌ڵگه‌ی بێ ده‌نگبوون و یاساغبوونی وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مك و بابه‌تانه: ((تلك أُمة قد خلت لها ما كسبت ولكم ما كسبتم ولا تُسألون عما كانوا يعملون)) كه له فه‌حوای ئه‌م تێكسته ئیلاهییهش تێناگه‌ن و به‌هه‌ڵه له‌م شوێنه به به‌ڵگه ده‌هێنرێته‌وه.
هه‌ندێ جاریش (سه‌له‌فی میرنشین) ده‌مكوتی ڕای به‌رامبه‌ر به‌وه كاوێژ ده‌كه‌ن كه (الفرق بيننا وبين أهل البدع الخوض في ما وقع بين الصحابة)! ته‌بعه‌ن قسه‌ی زانایان سه‌نه‌دو مه‌حه‌ك نییه له ئوموری دینیدا، به‌به‌ڵگه‌ش دانانرێت به‌ڵكو ده‌بێ به‌ڵگه‌ی بۆ بهێنرێته‌وه. ئه‌م وته‌یه نا بێته سه‌نه‌دو ده‌لیل بۆ مه‌نعی لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مك و بابه‌تانه.
ئه‌و سه‌له‌فییانه فیكر‌و بیریان گۆش و قورمیشكراوه به قسه‌ی زاناكان، به‌ڵكو به‌دیدی مردووه‌كان له‌دونیای هاوچه‌رخ ده‌ڕوانن و خیتابه‌كانیان به ئه‌رشیفی قورمیشكراو ته‌عبیئه ده‌كه‌ن ــــ داخی گرانم.
ریوایه‌تی (چاكترین سه‌ده سه‌ده‌ی منه...تد) به چ میزانێك ده‌كێشرێ له‌كاتێكدا هه‌ر دووای وه‌فاتی حه‌زره‌ت و دوو سه‌ده دووای سه‌ده‌ی یه‌كه‌مه‌وه ڕه‌گی ئاشوب و، ناسۆری ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كان گڕیان گرت و سه‌ریانهه‌ڵدا پاشان وه‌ك لهریواتهكهدا باسی لێوه كراوه (یفشوا الكذب!) فیتنه‌و درۆ سه‌رهه‌ڵده‌دات و فێڵ و ساخته‌كاری زۆر ده‌بێت!!!
ئه‌م ریوایه‌ته ڕێك پێچه‌وانه‌ی ده‌قی قورئانه: {فلا تزكوا أنفسكم هو أعلم بمن اتقى}. كه پێغه‌مبه‌ر به‌رییه له وه‌ها تێكستێكی پراگماتی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه. چونكه ئه‌و ئه‌خلاقێكی قورئانی به‌رزی هه‌بوو (كان خلقه القرءان).
مه‌رج نییه سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ران باشترین و چاكترین سه‌ده بووبن ئه‌وه‌تا سه‌رده‌می حه‌زره‌تی نوح، هه‌روه‌ها لوت پێغه‌مبه‌ر كاتێ ڕووی له گه‌له‌كه‌ی كرد، پێی وتن (ألیس منكم رجل رشید)؟! ئه‌مه گوزارشت له‌چی ده‌كات؟؟
گه‌ر پێغه‌مبه‌ر، هه‌ر شتێكی له‌و باره‌وه فه‌رموو بێت، ئه‌وه باس و سه‌نای سه‌رده‌می سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر یان حه‌زره‌تی یوسفی ده‌كرد كه چۆن پێشكه‌وتن و شارستانییه‌تی و خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ریی ڕووی تێكردن، هه‌روه‌ها چۆن له‌سایه‌ی یوسفی ڕاستگۆ میسر بووژایه‌وه.
گومانی تێدا نییه پێغه‌مبه‌رمان له‌سه‌رده‌می جاهیلییهتیش ڕه‌وشتێكی به‌رزی هه‌بوو هه‌تا به (سادیقولئهمین) له‌ناو قورهیشییهكاندا ناسرابوو. ئایه‌تی ((ورفعنا لك ذكرك)) له‌گه‌ڵ ((وانك لعلى خلق عظيم)) ریفعه‌تی مه‌قامی (رسول الله)ی به‌یان كردووه. به‌ڵێ خودا ناوبانگی ئه‌وی به‌رز ڕاگرتووه‌و، له‌سه‌ر نه‌هج و دین و په‌یڕه‌وێكی عهزیمیش دایناوه. چه‌مكی (خولوق) له‌م ئایه‌ته‌دا به‌مانای ڕه‌وشت نایه‌ت به‌ڵكو به‌مانای (دینی ئیسلام) دێت. حه‌زره‌تیش به مه‌زنی دینی خودا شكۆدار كراوه‌و ڕێزی لێگیراوه. (خلُق) مه‌به‌ستی له ڕێگه‌و (دین) و، موعتهقهده، سه‌رنجی ئایه‌تی 137ی شوعه‌را بده له‌وێدا مه‌فهومی (خلق) به‌ڕونی دیاره كه به‌مانای (دین) دێ.
وه‌ك گوتم محمد، به ڕاستگۆ‌و ده‌ستپاك و ئه‌مین ناوبانگی ده‌ركردبوو به‌ر له‌وه‌ی ببێته پێغه‌مبه‌ر. كه‌واته ئه‌و پێویستی به‌وه نییه سه‌ناو مه‌دحی خۆی یان سه‌رده‌مه‌كه‌ی بكات. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ریوایه‌تی پراگماتی (خیر القرون قرنی) دژهبهرهو، پێچه‌وانه‌ی فه‌حوای ئایه‌ته‌كانی قورئانیشه.
ڕه‌نگه بڵێن ریوایه‌تی:
(أنا سيد ولد ا‌دم يوم القيامة، واول من ينشق عنه القبر، واول شافع واول مشفع)
به‌ڵگه بێت بۆ مه‌دح و سه‌نای به‌ڵام یه‌كێك له سیفات و سروشتی ته‌بعی پێغه‌مبه‌ر
(كان يكره المداحين)!
كه‌یفی به‌مرۆڤی ماستاوچی و "ستایشكار" نه‌ده‌هات! كه‌واته (انا سید ولد ا‌دم) افترایه با هه‌زارجاریش له "سه‌حیحی موسلیم"دا هاتبێت. ریوایاتی دیكه هه‌ن پێچه‌وانه، له‌چه‌شنی (أنا ابن امرأة من قريش كانت تأكل القديد) كه گوایه ئه‌مه ته‌عبیر له ته‌وازوع و ملكه‌چ بوون و خۆبوردنی ئه‌و ده‌كات كاتێ یه‌كێك دێته خزمه‌تی و، ترس و بیمی لێ ده‌نیشێت و ده‌له‌رزێ! ئه‌ویش به‌م چه‌شنه (یهدئ من روعه) كه كوڕی ئافره‌تێك بووه له "قوره‌یش" "گۆشتی" وشكه‌وه بوو خواردنی بووه؟! له‌ولاش ریوایات وه‌ك به‌ڵگه‌و ده‌لیل له‌سه‌ر ئیسپاتی عه‌زه‌مه‌ت و گه‌وره‌یی ده‌هێنرێته‌وه؟؟
من باوه‌ڕم به‌هیچ كامێك له‌و ریوایاتانه نییه چونكه بۆ چه‌ندان مه‌رامی تایبه‌ت و مه‌غزای جۆراو جۆره‌وه دروستكراون و به‌رهه‌مهاتوون. هۆكارو فاكته‌ری سه‌ره‌كی له‌پشت ئه‌م ریوایات و فه‌رموودانه ته‌عه‌سوبی قه‌ومی و، مه‌زهه‌بی و، سیاسی، فیكری، تائیفی، ڕه‌گه‌زی بووه.
ابن القیم له كتێبی (المنار المنيف في الصحيح والضعيف) به ته‌حقیقی عبدالرحمن بن یحی المعلمی/ چاپی یه‌كه‌م 1996/ دار العاصمه للنشر والتوزیع/ ئه‌م مه‌سه‌ل و بابه‌تانه‌ی چاك شرۆڤه‌و تاوتووكردووه.
توحفه‌یه‌كی نایابه! به‌پێویستی ده‌زانم بۆ ئه‌وانه‌ی گرینگی به بابه‌تی ریوایات و فه‌رمووده‌ناسی ده‌ده‌ن هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و عه‌قڵ و تهفكیریان بخه‌نه كار چیتر له مه‌عبه‌دی "عه‌نعه‌نات" كڕنۆشی ته‌قدیس نه‌به‌ن.
بێمه‌و سه‌ر ریوایه‌تی (انا سید ولد ا‌دم) كه پێچه‌وانه‌ی چه‌ندان ده‌قی قورئانی و تهههجوم و ڕهجمكردنه له‌سه‌ر غه‌یب. به‌چه‌ندین ئایاتی قورئانی سه‌لمێنراوه كه پێغه‌مبه‌ر هیچی له (غه‌یب) نه‌زانیوه. به‌راووردێك بكه له‌نێوان (انا سید ولد ا‌دم) له‌گه‌ڵ ئایه‌تی (ولو كنت أعلم الغيب لاستكثرت من الخير وما مسني السو‌ء) بزانه سه‌نگی مه‌حه‌كی ڕاسته‌قینه له‌كوێ دایه؟ باشه پێغه‌مبه‌ر چۆن زانیویه‌تی یه‌كه‌م كه‌سه قه‌بری بۆ شه‌ق ده‌بێت؟؟ ئایه ئه‌مه وه‌حییه‌كی تهوجیهییه له‌ده‌ره‌وه‌ی قورئان، له‌كاتێكدا (عالم الغيب فلا يظهر على غيبه أحدا إلا من ارتضى من رسول) حه‌سمی كردووه كه پێغه‌مبه‌ر غه‌یب نازانێت چجای له غه‌یبی دوواڕۆژ!
چه‌مكی "رسول" له ئایه‌ته‌كه‌دا په‌یوه‌ندی به‌پێغه‌مبه‌ره‌وه نییه به‌ڵكو له سیاقی پێش و پاشی ئایه‌ته‌كه ڕوون دیاره كه له‌گه‌ڵ مهلائیكهتهكانییهتی. سه‌رنج و، ووردبه‌وه له هه‌ردوو چه‌مكی (یسلك/ رصدا) له ئایه‌تی "فإنه يسلك من بين يديه ومن خلفه رصدا" كه چۆن و بۆچی به‌كارهاتووه.
یان خوڕافهتی "شه‌فاعه‌ت" له قیامه‌ت ــــ وه‌ك له ریوایهتهكهدا هاتووه ـــ كه پاساوه بۆ لاساری و هاندانه بۆ خواری و شه‌رعییه‌ت دانه به ئه‌نجامدانی تاوان و سه‌رپێچیكردن. ئه‌مه به‌زه‌قی له هاجیسی حه‌دیسه‌كه ده‌خوێندرێته‌وه سه‌ره‌ڕای زامن كردنی قیامه‌ت و مسۆگه‌ركردنی به‌هه‌شت بۆ "عاسییهكان" ئه‌وانه‌ی به‌قه‌د میسقاله زه‌ڕه‌یه‌ك ئیمان له‌ناخیان داهه‌یه. كه‌چی قورئان نه‌فی شه‌فاعه‌ت ده‌كات و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه كه‌س بۆی نییه شه‌فاعه‌ت بكات
"يا أيها الذين آمنوا أنفقوا مما رزقناكم من قبل ان يأتي يوم لا بيع فيه ولا خلة ولا شفاعة".
سه‌له‌فییه میرنشینه‌كان یان باشتر بڵێین (ئافه‌تی سه‌رده‌مه‌كان) چه‌ندین ناو‌و بیر‌و دیدو ڕێچكه‌و ڕێبازی جیا جیایان هه‌یه له‌وانه:
(الالبانية, الحلبية, الهلالية، الحوينية، البازية, الفوزانية، اللحيدانية، الجبرينية, البراكية, العريفية, الفالحية, الجامية: "المدخلية، الوادعية، الماربية", الرسلانية, القوصية، المغراوية، الفركوسية)
هه‌ندێك له‌مانه سیڕاعی محتدم و خیلافاتی توند، سه‌ره‌ڕای تهكفیرو ته‌بدیع و ته‌فسیق و ته‌شهیركردن به یه‌كتر خراپتر له تاقم و هۆزو فیرقه‌كانی شیعه كه دژ به‌یه‌كی ده‌كه‌ن.
ئه‌و تێكڕژان و جه‌ده‌له عهقیمهی نێوان سه‌له‌فییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و نیقاشه بێ كه‌ڵك و مشتومڕه بێ ناوه‌ڕۆكه، جگه له ئیستنزاف و به‌هه‌ده‌ردانی ووزه‌كان و به‌خشینه‌وه‌ی ڕق و قین و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له‌نێوان مسوڵمانان و شوێنكه‌وتووانی (بیری سه‌له‌فی) كه بێباكن له نه‌هجی قورئان، پێم ناڵێیت چی دیكه به‌رهه‌م دێنێت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان كوێی ئیسلامه‌تییه؟؟ سه‌رنجی ئه‌م (3) لینكه‌ی خواره‌وه بده‌ن بزانه ئه‌م خیلافات و شیقاقی شیهعی وه‌هابییه‌ت و سه‌له‌فییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به چ ئاقارێكدا ڕۆیشتووه‌و ڕووی ته‌عه‌سوب و سیمای ته‌شه‌نوجات و گرژییه‌كان به چ ئاراسته‌یه‌كدا وه‌رچه‌رخاوه:
هه‌رچه‌نده محمد سه‌عید ڕه‌مه‌زان بوتی، له كتێبی "السلفية مرحلة زمنية مباركة لا مذهب إسلامي" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌له‌فییه‌ت قۆناغێكی زه‌مه‌نی مێژوویی پیرۆز بووه نه‌ك مه‌زهه‌بێكی ئیسلامی دیاریكراو. ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ش هه‌میشه ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ستبه‌رداری فیكر‌و نه‌هجی سه‌له‌فیه‌ت نابن به‌ڵكو ده‌ڵێن: (السلفية منهج شرعي ومطلب شعبي).
بۆیه بێجگه له فیكری سه‌له‌فی و سه‌پاندنی بۆچوونیان له اموری دین، بیدعه‌كاری گومڕاییبوونه. عوسه‌یمین و ئه‌لبانی، ئیخوانیان به ئه‌هلی بیدعه‌و كۆمه‌ڵێكی سهرلێشێواوو گومڕا ته‌عریف كردووه.
ئه‌اون، باوه‌ڕیان به كاری سیاسی نیه به‌ڵكو دژی ڕاپهڕینهكانیشن! هه‌ڵوێستی شه‌رعیان به‌رامبه‌ر (حوككامهكان) ڕوون و ئاشكرایه.
ئه‌و سه‌له‌فییانه دژه سه‌ورین و دژی ڕاپه‌ڕینه‌كان فه‌توایان داوه، پێیان وایه ده‌رچوون له‌دژی "وه‌لی ئه‌مری مسوڵمانان" حه‌ڕامه‌و شه‌رعی نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕه‌وای نابینن. شۆڕش دژی (وه‌لی ئه‌مری مسوڵمانان) گه‌ر سته‌میش بكات جائیز نییه. نابیت ڕه‌خنه بگریت، له‌دژی ڕاپه‌ڕی و، به‌ده‌ست بیگۆڕیت به‌ڵكو مه‌راتیب و وه‌عزو نوسح و ئیرشادات هه‌یه.
ته‌حالوفاتی نێوان زاناكانی وه‌هابیه‌ت/ سه‌له‌فییه میرنشینه‌كان له‌گه‌ڵ ئال سعود بۆ موددهتێكی زه‌مه‌نی، به ته‌سدیر كردنی فیكری توندڕه‌وی وه‌هابییه‌ت و، تهكفیرییهت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و، سیاسه‌تی خۆگونجاندن و سه‌ناو مه‌دحی ئال سعود، ته‌سلیم بوونی شه‌قام به ڕای زانا‌و تهقدیسكردنیان و په‌روه‌رده‌بوون له‌سه‌ر په‌ندی (كڵاوی خۆت بگره "با" نهیـبا)و به‌یعه‌ت و سه‌مع و تاعه‌ی وه‌لی ئه‌مر له خۆشی و ناخۆشی، هێدی هێدی بوو بهعورفێكی سائید له ووڵاتدا.
به‌مشێوه له‌دووای بزاڤی (ناسڕ سه‌عید) و سه‌رخه‌ی (جوهه‌یمان)، ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن به‌یه‌كجاری خه‌فه‌بوو له‌م ووڵاته تا شه‌ڕی دووه‌می كهنداوو، تێكچوونی عه‌لاقاتی ئیخوان و سعودیه (هۆكاری كهڕاهیهتهكه).
ئه‌مه به‌رهه‌م و نهتاجی ته‌عبیئه‌ی فیكری بوو له‌زانكۆكانی سعودیه‌و ئیساره‌كردنی بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان و تهنزیركردنی به‌رده‌وامی ئیخوان له‌دووای ئاواربوون و ده‌ربه‌ده‌ربوونیان له میسر.
بۆ زیاتر ئاشنا بوون له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌وسای ئیخوان و سعودیه‌و، تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوانیان بۆ چه‌ند جارێك، هه‌روه‌ها هۆی ئیستقتابی سعودیه‌و باوه‌ش گرتنه‌وه‌یان بۆ ئیخوانه‌كان پێم باشه ئه‌م (2) لینكه ته‌ماشابكه‌ن:
بینین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م لینكه‌ش به زه‌ڕوور ده‌زانم:
عاید مهنناعی كوه‌یتی، شرۆڤه‌كاری سیاسی، ده‌ڵێت: (ووڵاتانی كه‌نداو گرفتیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌نزیماتی ئیسلامی به‌تایبه‌ت ئیخوانولموسلمین، بۆیه لێدان و لاوازكردن و فه‌شه‌ل پێ هێنانی له‌میسر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی كه‌نداو دایه وه‌ك پێش‌گرتن له گواستنه‌وه‌ی نهموزهجهكه بۆ ناوچه‌كه).
ئه‌مه به‌ئاگاهاتنی میرنشینه‌كان بوو له‌هه‌ست كردنیان به ختوره‌تی ئیخوان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان پاش وتووێژ‌و ورووژاندنی مه‌سه‌له‌ی حوكم و ڕاپه‌ڕین و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ئاشتی كه هه‌ندێ جار تاڵـه به‌رهـه‌می.
ده‌مه‌وێت ئه‌و هه‌قیقه‌ته به‌یان بكه‌م زۆربه‌ی مه‌زهه‌ب و ڕاویه‌كان به قۆناغێكی عهسیب و موددهتێكی زه‌مه‌نی پڕ له شه‌ڕو شۆڕو فیتنه‌و ئاشوب تا حه‌ددی كوشتنی یهكترو سیڕاعی موحتهدیمی نێوان ئه‌مه‌وی و عه‌بباسی و خه‌لیفه‌كان تێپه‌ڕیون و گوزهرییان كردووه.
هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌م خیلاف و سیراع و شیقاقاتهوه (عیلمی حه‌دیس/ عنعنات) نووسراوةتةوةو ته‌دوین كراوه نةك لةسةردةمي بيغةمبةر، ئه‌و (زانسته‌ی) كه بۆته خه‌فه‌ت و بار‌و ئه‌ركێكی قورس به‌سه‌ر شانی مسوڵمانان له‌م سه‌رده‌مه.
واعیزه‌كان، سیاسییه ئینتیهازییهكان بابه‌تی قه‌ده‌ریان ورووژاند بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كان، ملی چه‌ندان ده‌قی دینیان كهچكرد، په‌نایان بۆ ته‌ئویل و نه‌سخ و سناعهتی به‌ڕادان دانی (فه‌مووده‌ی درۆیین) برد بۆ قودسییه‌ت دان به بابای وه‌لی ئهمرو، شه‌رعییه‌ت دان به سته‌مكردن و درێژه‌دان به سیسته‌می سه‌ركوتكاریی و كپكردنی ڕاپه‌ڕینه‌كان.
ئامانج له بره‌ودان و بازاڕگه‌رمی ئه‌و مه‌فهومانه ته‌بریئه كردن و ده‌ربازكردنی زاڵمه‌كان بوو له زوڵمكردن و تاوان و ڕه‌وشی خواری ناله‌بارو كرێتی كرده‌وه‌كان، ده‌بێ كێ له‌و سته‌م و تاوان و فه‌ساده به‌رپرسیار بێت؟
ئایه له ئه‌ستۆی (قه‌ده‌ره) كه نووسراوه‌و، بڕیاری له‌سه‌ر دراوه یان ئه‌وه كاربه‌ده‌ست و خه‌لیفه‌و واعیزهكانیانن "سه‌له‌فییه میرنشینه‌كان/ ته‌عبیری نووسه‌ر" كه ملی خه‌ڵكیان په‌ڕاندووه و ده‌یپه‌ڕێنن به‌ناوی شه‌رع و قه‌ده‌ره‌وه؟
ئه‌و فكره سه‌قه‌ته پێچه‌وانه‌ی قورئانه، واقیعیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه.
سه‌قافه‌ی سه‌له‌فییه‌تی میرنشینی سه‌رده‌م سه‌قافه‌تی ده‌شته‌كییه پێ پهتییهكانه. ته‌ماشای ئاڵای (مه‌مله‌كه‌ی سعود) بكه‌ن چۆن ته‌سمیم كراوه. وێنه‌ی شمشێر ته‌عبیر له‌چی ده‌كات كه له‌ژێر دروشمی دیندا ڕاكشاوه؟!
گوێم لێبووه چۆن به شان و باڵی شای سعودیه دا هه‌ڵده‌ده‌ن، به (فخر الاسلام والمسلمین) سه‌ناخوانی ده‌كه‌ن.
ئاخر ئه‌مه كوێی شانازییه بۆ ئیسلام و مسوڵمانان؟!
به‌بۆچوونی من، واجبی گه‌وره‌ی مسوڵمانان له‌و سه‌رده‌مه (مسوڵمانانی جیهان به‌گشتی و سعودیه به‌تایبه‌ت)، ڕوخانی حوكمی مه‌له‌كی وه‌هابییه‌تی شانشینی سعودیه‌یه.
شۆڕشێكی فیكری گه‌وره نه‌بێت داد نادات دژی سیسته‌م و فیكر‌و بیری (سه‌له‌فییه‌تی میرنشینی) یان ڕاپه‌ڕینێكی سه‌رتاسه‌ری دژ به ده‌سه‌ڵاتی سعودیه، كه تیماری ده‌ردو سارێژی برینه قووڵه سه‌خته‌كان ده‌كات.
سه‌ری فیتنه‌و ئاژاوه‌گێڕیی و ئیرهابییهت كه ڕه‌گی قووڵ داكوتابێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌سه‌ڵاتی دووجار سته‌مدیده‌ی ئالی سعوده!
هه‌ر كاتێك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ما، ڕوخا، مه‌حو بوویه‌وه له‌سه‌ر زه‌مین به‌بۆچوونی من، چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و، گرفت و برینه قووڵه‌كانی وه‌ك ئیرهابی فیكری و، مه‌سئه‌له‌ی (ئیرهاب/ شه‌ڕی دژه ئیرهاب) و، عه‌مه‌لیاتی انتحاری و ته‌قینه‌وه‌كان و كوشتن و بڕین و توندوتیژی تاكه‌كان كه هه‌مووی له‌ژێر ناوی دینه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن، چاره‌سه‌ر ده‌بن.
ئیمرۆكه سعودیه "ئاڵاكه‌ی" بۆته به‌ڵا له‌گه‌ردنی مسوڵمانان ئاڵاوه! ده‌بێ مسوڵمانان هه‌وڵده‌ن خۆیان و نه‌وه‌ی داهاتووش ڕزگار بكه‌ن له‌م ڤایرۆسه خه‌ته‌رناكه.
ئه‌م ئاڵایه گه‌ر دووباره نه‌قش بكرێته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه وێنه‌ی (دۆشكه‌و ده‌بابه‌یه‌كی) له‌سه‌ر ده‌كێشرێت له‌جیاتی شمشێر، ئه‌و شمشێره‌ی كه ته‌عبیر لهسهقافهی توندڕه‌وه ئهعرابییهكان و چه‌ته‌گه‌رایی و به‌تاڵان بردنی سامان و به‌هه‌ده‌ردان و حه‌ڵاڵكردنی خوێنی یه‌كتر ده‌كات.
تراژیدیا‌و مه‌رگه‌سات ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شمشێره له‌ژێر دروشمی به‌رزی ئیسلامه‌تی دانراوه؟! واته ئیسلام به زه‌بری شمشێر گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌و، به‌جیهاندا بڵاوبۆته‌وه. كه ئه‌مه ڕاست نییه‌و ناشیرین كردنی سومعه‌ی خودی دروشمهكهیهو له‌كه‌داركردنی مه‌نهه‌جی ئینسانییه‌ته كه ئیسلامه. ڕاستتر ئه‌وه‌بوو شیعاری سه‌ر ئاڵاكه لاببردرایه ته‌نیا شمشێره‌كه بمابایه ئه‌وسا ته‌عبیری له‌ناواخنی گه‌نیوی ده‌سه‌ڵاتی سعودیه دهكردو پڕ بهپێستبوو.
هه‌قه ئیخوان ئه‌و دوو شمشێره‌ی سه‌ر ئاڕمهكهیان لابده‌ن و، بیگۆڕن به شتێكی دیكه كه ته‌عبیر له قووڵكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه ژیان و كه‌ڕامه‌تی ئینسان بكات چونكه توندوتیژیی و توندڕه‌وی له مه‌بده‌ئی ئیخوان یان باشتر بڵێم فیكری سه‌وری وه‌ك مه‌نهه‌ج و اعتقادو ئوسوڵ له ئه‌جێندای ئیخوان دانییه كه‌واته بوونی دوو شمشێره‌كه له‌سه‌ر (ئاڕمی) اخوان چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێ! باشه ئه‌مه ئیزدیواجییه‌تی مهعاییرو نیفاقی موڕهككهب نییه؟؟
باشه (ئاڕمی) ئیخوان و (ئاڵاكه‌ی) سعودیه، هاو شمشێرو هاو پۆل و په‌روه‌رده‌ی یه‌ك مه‌دره‌سه نین كه به‌هه‌مان سه‌قافه‌ی ده‌شته‌كییه پێ پهتییهكانی وه‌هابییه‌تی نه‌جد ته‌لقین كراون/ ده‌كرێن یان له‌یه‌ك دوور‌و جیاوازن؟!
ئه‌مه سودفه‌یه یان سیاسه‌ته یان متوربه بوونه به‌فیكری یه‌كتر یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانن، تهقهللوباتی مه‌ناخ و تهلاقوحی حه‌زاری و انفتاحی ئیخوانه به‌سه‌ر دونیای هاوچه‌رخ، ئه‌و مه‌دره‌سه‌ی كرد به دوو شوعبه‌ی جیاوازی دژ به‌یه‌ك! ئیخوان، حیزبی دایكه، ئه‌و عه‌بایه گه‌وره‌یه كه خرجت من جعبتها جمیع التیارت والجماعات الاسلامیه له‌وه‌تی دروستبووه.
نوێـبوونهوهو سه‌رله‌نوێ له دایكبوونه‌وه‌ی ئیخوان به‌فۆرم و نه‌هج و په‌یامێكی تازه‌وه كه متوربه‌كراو بێت به‌بیری بیریاران و ده‌نگه بوێر‌و ئازادیخوازه‌كانی، ئاواتی زۆربه‌ی شوێنكه‌وتووانی ئه‌م مهدرهسهیهیه كه جارێكی دیكه بهڕوانینێكی مه‌ده‌نیانه بڕوانن و بێنه‌وه ناو كۆڕی فیكر‌و سیاسه‌ت، دوور له جمودی مه‌كته‌ب ئیرشاد‌و سه‌قفی وهسایا كۆنكرێته‌كان.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم/ كۆڵبیره كهههنوتییهكان (سه‌له‌فییه میرنشینه‌كانی سعودیه‌و كوردستان)، وه‌ك په‌تا وان بۆ سه‌ر فیكری ئینسانییه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی مسوڵمانان. به‌هه‌قه‌ت كۆیله‌بوونی مرۆڤ له فیكره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ده‌بێ به فكریش ڕزگاری بێت له ئافه‌تی كۆیله‌بوون و تاعونی زه‌مان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه به‌پێویستی ده‌زانم ته‌واوی ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م ڕه‌بت بكه‌مه‌وه به‌م به‌شه‌وه تا وه‌حده‌تی بیر‌و باسه‌كان نه‌پچڕێ و فكره‌كه په‌رش نه‌بێت.
(به‌شی یه‌كه‌م)
ئه‌دیب ئهلمهكلومی
ئه‌م نووسینه‌م، دیفاعێك نییه له (اخوان المسلمین)، دژ به ئال سعود‌و میرنشینه دیكتاتۆره‌كانی خه‌لیج، ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌م به‌پێویست زانی تا گومان نه‌برێت نووسینه‌كه مه‌یلداره و به نه‌فه‌سێكی براگماتی نووسراوه. ئه‌گه‌رچی متفقم له‌گه‌ڵ ته‌وه‌جوهی ئیخوان (له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی كه به‌نیازم هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م وه‌ك فاكتهرو هۆكاری ڕق لێبوونه‌وه‌ی میرو سهڵاتینه موستهبیددهكانی سعودیه دژ به ئیخوان) چونكه هه‌ق بهوانهو ڕاستتر دركیان به‌م حوكمه شه‌رعیه كردووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه بهنجكراوو گۆشكراوهكانی متونی كوڕاسهكانی كۆشكه‌كانی میرنشینه‌كانی خه‌لیج كه موخیان شۆردراوه و شێلدراوه به‌بیرو فیكری جه‌برییه‌ت و فیقهی (النصف الاسفل) و، دۆگمابوونی مه‌زهه‌بی سه‌حرای سعودی و ئه‌رسه‌زۆكسی وه‌هابیه‌ت و كه‌هه‌نوتی ریوایاتی دروستكراو له‌چه‌شنی (عليكم بالسمع والطاعة وان تأمر عليكم عبد حبشي) یان (من بدل دینه فاقتلوه) یان (لا يحل دم امرئ مسلم إلا باحدى ثلاث: النفس بالنفس، والثيب الزانى، والتارك لدينه المفارق للجماعة) یان من خلع يدا من طاعة لقي الله يوم القيامة ولا حجة له، ومن مات وليس في عنقه بيعة مات ميتة جاهلية يان (من رأى من أميره شيئًا يكرهه فليصبر فإنه من فارق الجماعة شبرًا فمات... مات ميتة تجاهلية) یان (ألاّ ننازع الأمر أهله إلا أن تروا كفرا بواحا عندكم من الله فيه برهان) مهرگهساتیش ئه‌و حه‌دیسه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (لێی به‌رییه) له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی حوزهیفهدا له‌سه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به ڕابه‌ره فاسق و پێشه‌واو سه‌ركرده زاڵم و فاجرهكان، گوتوویه‌تی: {تسمع وتطيع وإن ضرب ظهرك وأخذ مالك فاسمع وأطع} ئه‌گه‌ر پشتت بكوتێت و سامانیشت ببات و بدزێت هه‌ر گوێڕایه‌ڵ به‌و بڵێ خزمه‌تكارم قوربان! كه ئه‌و ریوایه‌ته ده‌خوێنمه‌وه زۆر په‌ست ده‌بم به‌ده‌ست خۆم نییه چونكه ڕێك ئه‌و په‌نده خه‌ته‌رناكه كوردیهم بیرده‌كه‌وێته‌وه له‌سه‌ر نه‌فسی ئیقاع كه ده‌ڵێ: (كێ "مهڕحهبای" دایكی كردی ئه‌و باوه باوا/ كه‌مێك ده‌ستكاری پهندهكهم كردووه له‌به‌ر عورف و پێگه‌ی مه‌قام) ده‌بێ ئه‌م په‌ندو ریوایه‌ته هه‌ڵقوڵاوی چ ناخێكی نیفاق بازاڕیی و بهزیوانهو داڕوخاو بێت. كه مێشكی گه‌نجان و خوار خۆیانیان پێ سڕ‌و كڕو هوڕ كرووه.
ئه‌و عه‌قڵه عه‌قڵێكی تا سه‌ر ئێسقان ته‌سلیمی‌یه. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه بارێكی قورسه به‌سه‌ر شانی ئیسلام و تراژیدیایه‌كه دژ به جه‌مالیه‌تی قورئان و فتوحاته عه‌قڵیه‌كانی كه مه‌زنانه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له ئایه‌ته‌كان له به‌رپرسیارێتی ئینسان له كرده‌وه‌كانیدا نه‌ك ته‌سلیمبوون به (قه‌ده‌ر) وه‌ك كهههنوتیهكان ته‌نزیری بۆ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی خه‌لیفه‌كان قه‌ده‌ری خودان به‌سه‌رمان. كاتێ حه‌جاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی، له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س ته‌كفیر كرا، شێخ حه‌سه‌ن به‌سری وتی: (إن الحجاج عذاب الله فلا تدافعوا عذاب الله بأيديكم ولكن عليكم الإستكانة والتضرع) حه‌جاج سزای خودایه، به‌هێز به‌ره‌نگاری ئه‌م سزایه مه‌بنه‌وه به‌ڵكو ملكه‌چ بن و بپاڕێنه‌وه.
ئه‌مه‌یه مه‌نتیقی كهههنووتیهكان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مكاری به‌ناو مسوڵمان!
كه‌واته ڕه‌خنه‌و ده‌ربڕینی وشه‌ی هه‌ق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه مه‌حه‌للی نیه له ئیعرابی فیكری (سه‌له‌فییه میرنشینه‌كان) وه‌ك سه‌رده‌می زۆربه‌ی (پێشینه‌كان) كه باوبووه ڕاپه‌ڕین و شۆڕش له دژی سته‌مكاران كه‌چی له‌لایه‌ن واعیزهكانی كۆشكی میرنشینه‌كان فه‌توا دراوه‌و چه‌ندین سه‌نه‌دی درۆینه‌و ریوایاتی هه‌ڵبه‌ستراو دروستكراوه كه ئه‌مه قه‌ده‌ری خودایه و بڕیاری له‌سه‌ر دراوه ده‌بێت له‌سه‌ر زوڵم و سته‌م به‌رده‌وام بن.
ئه‌وه‌ی دژیشیان بوه‌ستێته‌وه مورته‌دو موبته‌دیعه چونكه دژ به شه‌رع و قه‌ده‌ری خودا وه‌ستاوه‌ته‌وه! ئه‌مه‌ش ده‌رچوونه له ئیسلام چونكه ئه‌وان سێبه‌ری خودان له‌سه‌ر زه‌وی ـــ خودای گه‌وره‌ش پاڵپشتی دینه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌گه‌ر به مرۆڤێكی فاجیریش بێت وه‌ك ده‌قه‌كه ده‌ڵێت "ولو بالرجل الفاجر" يان "ما صلوا" و "ما اقاموا فيكم الصلاة"! ئه‌مه ته‌ڵه‌كه‌بازی و به‌كارهێنانی ده‌قه ههڵبهستراوهكانه به‌ناوی (دین) له ئوموری سیاسه‌ت كه عه‌ینی فه‌ساده. ئه‌مه جه‌حیمی كهههنوتیهكانه بۆ درێژه‌دان به مه‌زڵومییه‌تی مرۆڤه‌كان تا وه‌ده‌نگ نێن و بێده‌نگ بن له‌سه‌ر درێژه‌دان به ژیانی كۆیلایه‌تی و كڕنۆش بردن. ئه‌م (پرۆسه‌ی خانهنشینكردنه) ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌له‌فییه میرنشینه‌كانی "خهلیـــــجوستان" له‌په‌ره‌پێدان و بهلوهرهكردن دایه‌و، به‌چه‌ندان ریوایاتی تاریخی و تێكسته‌كانی توراسیش ئه‌م مه‌سئه‌له ده‌شه‌رعێنن و ته‌وزیفی ده‌كه‌ن بۆ هه‌مان مه‌رام و مه‌غزای سیاسی به‌مه‌به‌ستی خه‌ساندنی ئینسانه‌كان.
لوتكه‌ی ئازادی بوو بیرمه‌ندێكی وه‌ك (مه‌عبه‌دی جوهه‌نی) دژ به جه‌ورو سته‌می سته‌مكاران هاته مه‌یدان و دروشمی (لا قدر والأمر أنف)ی به‌ڕووی كه‌هه‌نوتی جهبرییهكان به‌رزكرده‌وه. ئه‌م فیكره به‌رهه‌می بوو تا بوو به ڕێچكه‌و بزوتنه‌وه/ مه‌زهه‌بێك. دواتر مونهزیڕهكانیان یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌بوونه قوربانی ڕه‌هه‌نده فیكریی و تێڕامانه قورئانیهكانیان.
مه‌سئه‌له‌ی "الخروج على الحاكم الفاسق او الجائر" كه جه‌ده‌ل و خیلافێكی عه‌قیمی بێ بنه‌ماو بێ به‌های لاپه‌ڕه‌كانی مێژووه، قورئانی پیرۆز زۆر نایاب ئه‌م باسه‌ی حه‌سم كردووه. به‌ڵام داخی گرانم هه‌میشه (گوێ) بۆ "ریوایات" ڕاگیراوه و، قورئان له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاقاتی مهفهومهكان بووه و نه‌بووه به حه‌كه‌م بۆ حه‌سمی مونازهعات و نیقاش و جه‌ده‌لی عه‌قیم. بێهوده (ڕۆبۆته مه‌دخه‌لیه‌كان) فوقه‌هاكانی سه‌له‌ف و خه‌له‌فی ئال سعود، كه له‌فیكردا كۆپین و له سلوكدا كۆیله، شه‌ن و كه‌وی مێژوو ده‌كه‌ن و له‌ناو تونێله‌كانی مێژوودا ژیان ده‌گوزه‌رێنن!! ئه‌وان بوونه‌ته زهحییهی بیرێكی چه‌وت و چه‌توونی دروستكراوی ده‌ستی (به‌نی امیه)كان كه دژ به شۆڕش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ئه‌م مه‌زهه‌به خهتهرناكهیان هێنایه به‌رهه‌م بۆ چه‌ند مه‌غزایه‌كی سیاسی تا ڕاپه‌ڕینه‌كان كه‌بت و سهركوتكهن، رۆحیه‌تی به‌ره‌نگاری و، بڵێسه‌ی شؤرش له‌نێو دڵ و ناخی مسولماناندا بكوژێننه‌وه تا هه‌تایه به‌ڵام هه‌یهات! ئه‌مه كه به‌میرات ماوته‌وه ئه‌م فیكره كهههنوتییه زه‌مه‌نێكه فوقه‌هاو میرنشینه‌كانی سعودیه‌و مهشیخهكانیان له‌م به‌رهه‌مه به‌سه‌رچووه ده‌خۆن و كه‌لتوری (به‌ڵێ) له‌ناو شه‌ریحه‌ی عامی مسوڵمانان ڕه‌واج پێ ده‌ده‌ن و غه‌سل دیماغ ده‌كرێن. فوقههاكانیش كڕنۆشی سه‌مع و تاعه‌تیان بۆ ئال سعود نوێ ده‌كه‌نه‌وه، درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.
(فسق و فجورو جه‌وری) ئال سعودیش، په‌رده‌پۆش كراوه به‌هه‌مان ستایلی درۆینه‌ی به‌ناو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوداوه. فوقه‌هاكان بێ ئاگان یان خۆیان كه‌ڕو ڵاڵ كردووه له‌ئاست تهنبیهاتی ئیلاهی بۆ به‌نده‌كانی. ئایه‌تی ((ولا تركنوا الی الذين ظلموا فتمسكم النار))ی سوڕه‌تی هود، مه‌شق و ڕاهێنانه له‌سه‌ر رۆحیه‌تی به‌ره‌نگاری و ڕه‌واجه به كه‌لتوری (نا) دژ به زاڵم و سته‌مكاران، هه‌روه‌ها حهزهركردنه له سیاسه‌تی خۆگونجاندن و مه‌یلكردن (ئهدنهلمهیل) كه ده‌بێته سوتان له ئاگری سته‌مكاران. دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باس و خواسی ده‌رچوون و ڕاپه‌ڕین له‌دژی بابای سته‌مكار كه چۆن به‌هۆی ئه‌م بیره كهههنووتییهوه، (ئال سعود) حیقدو كهڕاهیهتیان له ئیخوان مه‌ڵاسداوه به‌وه‌ی گۆمی مهندهیان لئ شڵه‌قاوه.
دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی (ڕووداو)م به نیوه‌چڵی بینی له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی وابزانم ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر ڕه‌وشی دژواری ئیخوان و شه‌ڕی سوریا‌و ئاواره‌بوونی خوشك و برا كورده‌كانمان بوو له ڕۆژئاوای كوردستان. گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم یه‌كێ له پرسیاره‌كانی پێشكه‌شكاری (كه‌وانه‌ی سور) كه ئاراسته‌ی قه‌ره‌داغی كرد له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌م بابهتهیهم بوو كه بۆچی خه‌لیج به‌تایبه‌ت سعودیه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیخوانن! پیشاندانی ئه‌م دوژمنایه‌تییه له‌م ئان و كاته‌دا له‌پای چی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دكتۆر نه‌یزانی چۆن وه‌ڵامی پرسیارێكی له‌م چه‌شنه بداته‌وه كه‌له‌به‌رچی سعودیه پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی كرد له (سیسی به عهزلكرنی مورسی)، ئه‌و وه‌ك سه‌ر سوڕماوێك وابوو ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵنه‌ده‌هات كه سعودیه بۆ ڕقی له ئیخوانه؟ وابزانم باسی ئیماراتی كرد كه خه‌ڵكێكی گرتووه له اخوان، به‌ڵام ئه‌و حه‌یران و سه‌رسام بوو لهمهوقیفی سعودیه به‌رامبه‌ر به برایان! لێره‌دا من بۆ به‌رچاوڕوونی دكتۆر‌و كاكی پێشكهشكارو هه‌موو ئه‌وانه‌ی مه‌راق و هه‌ڵوه‌دان بۆ هه‌ڵێنانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه كه له‌به‌رچی ئیخوان مه‌لعونی ده‌ره‌جه یه‌كه و به‌دبه‌خته به كه‌ڕاهه‌ت و، بوغوز له‌لایه‌ن (سعودیه)كانه‌وه روون ده‌كه‌مه‌وه. جارێ من نهم بیستووه وڵاتێك هه‌بێت له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه ناوی به‌ناوی تاكه كه‌سێكه‌وه بێت جگه له سعودیه. ئه‌م سعودیه‌ی ئیمڕؤ ده‌یبینین به‌ڕێزان ناوی دروست و ته‌واوی خۆی (نه‌جدو حیجازه) به‌ڵام له‌وه‌تی ئه‌م ئال سعوده ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌م خاكه داگرتووه ئه‌م ناوه‌شیان بۆ به‌ڕادان داوه. سعودیه ناوی موزه‌ییه‌فی ئه‌م وڵاته‌یه (حیجاز). ناوی وڵاتی سعودیه ناوی یه‌كێ له دیكتاتۆره‌كانی ئال سعوده، دوای به‌ستنی هاوپه‌یمانی (محمد بن سعود) له‌گه‌ڵ (محمد بن عبدالوهاب)ی مونه‌زیری بیر‌و ئایدیای وه‌هابیه‌ت كه به‌یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سعودیه داده‌نرێت. له‌پاشان عبدالعزیز ئال سعود كه به (ابن سعود) ناوداره درێژه‌یدا به‌و سیسته‌می ناو گۆڕینه. ئه‌وانه فیرعه‌ونی سه‌رده‌می خۆیان بوون له كوشتوبڕكردنی دانیشتوانی نه‌جدو حیجازو كوه‌یت و به‌حره‌ین و قه‌تڵ و عامی خه‌ڵكی عێڕاق و شام و كاروانی حاجیه‌كان نهدهسڵهمینهوه به‌تایبه‌ت (سعود) نه‌وه‌ی (محمد بن سعود) هێتله‌ر ئاسای سه‌رده‌می خۆی بوو. كتێبی (عنوان المجد فی تاریخ نجد)ی مێژوو نووسی سعودی (عوسمانی كوڕی عبدالله كوری بیشری نه‌جدی) بخوێننه‌وه چاپی چواره‌می، ساڵی 1982، به ته‌حقیق و ته‌علیقی (عبدالرحمن بن عبدالله ال شیخ) حه‌په‌ساو دا ده‌مێنن! له‌وێدا به افتخارهوه حهدهسهكان سه‌رد ده‌كات. سه‌رنجی لاپه‌ڕه (257) بده كاتێ باس له مهزبهحهی (كه‌ربه‌لا) ده‌كات بزانه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م به‌چكه فیرعه‌ونه چ قه‌تڵ و عامێك كراوه. چۆن خه‌ڵكی بێ‌تاوان خه‌ڵتانی خوێن كراوه له‌سه‌ر ده‌ستی سعودی كوڕی عبدالعزیزی كوڕی محمدی بن سعود.
ئه‌مه‌ش لینكی داگرتنی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌یه:
http://www.4shared.com/file/73852177..._-______1.html
لینكی داگرتنی به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه:
http://www.4shared.com/file/68854755..._-______2.html
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر ئاشنا بوون سه‌یری په‌رتووكی (جزیره العرب فی القرن العشرین)ی حافیز وه‌هبه بكه كه سه‌فیری شا عبدالعزیز بووه له له‌نده‌ن. بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ئه‌م لینكه داگره:
http://www.4shared.com/get/CtfssSqc/_____-__.html
هه‌روه‌ها كتێبی (تاريخ ال سعود)ی ناصر السعید، كه به‌تێرو ته‌سه‌ل تیشكی خستۆته سه‌ر مێژووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه به‌ووردی، كلیكی لینكی خواره‌وه بكه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ چیڕۆكی هه‌ڵبه‌ستراوو مولهفهقیشی له‌خۆ گرتووه ئه‌م كتێبه به‌بڕوای من، وه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئال سعود به جوله‌كه‌كان!
http://www.pdf-archive.com/2013/04/01/untitled-pdf-document/
بێمه‌وه سه‌ر ته‌وه‌ری بابه‌ته‌كه‌م، ئایه ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكتاتۆری سعودی بۆچی شادمان بوون به ڕوخانی ئیخوان و ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنیان كوتاو، پێش دیكتاتۆره‌كانی جیهانیش كه‌وتن له پیرۆزباییكردنی (كوتهداكهی) سیسی؟! باسی رۆحیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و انتقامی مێژوو ناكه‌م كه چۆن ڕه‌گ و ڕیشاڵی به‌ناخی میرنشینه‌كان داكوتاوه (وه‌لی عه‌هد له‌دوای وه‌لی عه‌هد) به‌رامبه‌ر به ئیخوانه‌كانی میسر‌و وڵاتی میسر به‌گشتی، ئاخر یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی سعودی له‌سه‌ر ده‌ستی (محمد عه‌لی پاشا) والی ئه‌وسای خه‌لافه‌تی عوسمانی له میسر، هه‌ره‌سی هێناو پایته‌خته‌كه‌ی كه (الدرعیه) بوو خاپور كرا‌و تێكوپێك شكێنرا. هه‌روه‌ها باسی زیندوكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی عه‌لاقاتی نێوان ئێران و میسریش ناكه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی (محمد مورسی) كه ساڵانێكی دوور‌و درێژبوو په‌یوه‌ندیی میسر‌و ئیران سارد‌و سڕی به‌ڵكو پچڕانی ته‌واوی تێكه‌وتبوو به‌هۆی حوسنی موباڕهكهوه ـــ نۆكه‌ری به‌وه‌فای پله یه‌كی نۆكه‌ره‌كانی ئال سعودی، خزمه‌تكار به ڕۆژئاوای ژێر چه‌تری نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، كه ئیسڕائیل ئیداره‌ی سیاسی‌یان هه‌ڵده‌سوڕێنێت ـــ ئه‌مه‌ش وه‌ك خاڵێكی دیكه‌ی ڕق لێبوونه‌وه‌ی سعودیه له مورسی و كۆمه‌ڵی برایان، كه پێویست ناكات تیشكی بخه‌ینه سه‌ر چونكه خه‌ته‌ری ئێرانی شیعه‌و بڵێسه‌ی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی گه‌وره‌ترین مه‌ترسیان بۆ سه‌ر عه‌ڕش و كهرشی مهشیخهكانی خه‌لیج و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه په‌یداكرد. ئێ خه‌ته‌ری ئێرانیش له‌م ئان و ساته‌دا به‌چی پێشی پێ ده‌گیرێت و ترسی نامێنێت به‌سه‌ر سعودیه‌و مهشیخهكان، دیاره به پاڵپشتی كردن و پشتگیری له سیسی و انقلابهكهی. ئا به‌م چه‌شنه سنور بۆ جه‌به‌ڕوتی ئێرانی شیعه دیاری ده‌كرێت چونكه جێگه‌و پێگه‌و ریادهی وڵاتی میسر له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا شاراوه نیه بۆیه سعودیه ده‌زانێت كوێی دێشێت و بۆ وا ده‌كات و ئه‌وه‌نده ڕقی له ئیخوانه.
بوونی مورسی له‌سه‌ر ته‌ختی میسر، ترسێكی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌و بازنه‌یه‌كی مه‌ترسیداری به‌چوارده‌وری سعودیه و (كه‌نداوی عه‌ره‌بی) داكێشا به‌هۆی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران. هه‌ڵبه‌ته خه‌لیجیش هه‌میشه عومقێكی ستراتیجی ئێران بووه له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش باس و خواسێكی دیكه‌یه كه قسه زۆر له‌خۆ هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی گهرهكمهو ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌و خاڵه‌یه كه ده‌بێته وه‌ڵامێكیش بۆ مه‌ته‌ڵه ههڵنههاتووهكهی عه‌لی قه‌ره‌داغی و پێشكه‌شكاری (كه‌وانه‌كه‌ی) كه‌ناڵی ڕووداو كه به‌هۆیه‌وه ئیخوان وێنه‌یه‌كی ناشیرین و، بوغزاوی له‌دیدگای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیماڕات و سعودیه بۆ وێناكراوه. كه به‌ووردی سه‌رنجی لێدوانه‌كانی فه‌ریق (زاحی خه‌لفان)یش ده‌ده‌م، فه‌رمانده‌ی شورته‌ی میرنشینی دوبه‌ی تێده‌گه‌م بۆ وا دڕدۆنگ و بهقیژو پڕ قینه. ئه‌و ده‌زانێ ــ وه‌ك ئالی سعود ــ كوێی دێشێت.
له لێدوانێكیدا سوێند ده‌خوات: (أقسم بالله العظيم ألا أبث فرق الإخوان لخلق الفتن في البلاد). دووا لێدوانیشی ئه‌وه‌بوو: (سنربّي "إخوان" الخليج واحدا واحدا).
ئه‌و مه‌ته‌ڵ و خاڵی كهڕاهیهت و بوغز‌و قینه‌ی سعودیهتان بۆ باس ده‌كه‌م دژ به (برایان) له به‌شی دووه‌می نووسینه‌كه‌مدا. چاوه‌ڕوان بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست