کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکەمین کتێب لەبوارى ڕێکخراوە ژینگەییەکانى باشورى کوردستان

Saturday, 09/01/2016, 21:49


نوسین و کۆکردنەوەى کتێبەکە لەلایەن سەروەر قەرەداغى و نوسینى پێشەکى لەلایەن ئەندازیاری ڕاوێژکار عەبدولڕەحمان سدیق یەکەم وەزیری ژینگەی عێراق ەنوسراوە و  پێداچوونەوەى لەلایەن نوسەر عەتا قەرەداغى و ڕۆژنامەنوس فەرمان خێڵانى ەوە بۆ کراوە. لە کۆتای ساڵى 2015 لەسەر ئەرکى ڕێکخراوى سروشتى کوردستان N.O.Kلە چاپدراوە.
سەرچاوەکانى وەک کتێب بەزمانى کوردى تایبەت بەبوارى ژینگە لەکتێبخانەى کوردیدا زۆر کەمن، بەتایبەت لەبوارى کار و ڕۆڵى ڕێکخراوە ژینگەییەکان لەباشورى کوردستان، بۆیە وەک پارێزەرێکى ژینگە کەبۆ ماوەى زیاتر لە پێنج ساڵە لەبوارى ڕێکخراوەیى ژینگەیدا کاردەکەم بڕیارمدا کە دەست بەکۆکردنەوە و نوسین بکەم. لەدواى ئەنجامدانى چەندین چاوپێکەوتن و کۆکردنەوەى دەیان سەرچاوە و بابەتى گرنگ دەستم بەنوسینى ئەو کتێبەکرد و لەدواى یەکساڵ هەوڵدان. توانیمان بەچاپى بگەیەنین. ئەوەش دەبێت بەیەکەمین کتێبى لەچاپدراو تایبەت بە کار و ڕۆڵى ڕێکخراوە ژینگەییەکان لەباشورى کوردستان.  ئەو کتێبە سەرچاوەیەکى زۆر گرنگ و پڕ زانیارییە بۆ ئەو تاکانەى کەبایەخ بە ژینگە و ژینگەپارێزى دەدەن لەڕێگەى ڕێکخراو و تۆڕ و کۆمەڵە ژینگەییەکانەوە، وە نوسینەوەى مێژوییەکە کەڕەنگە تا ئەمڕۆش تاکى کورد و تەنانەت چالاکوانانى بوارى ژینگەش لەباشورى کوردستان پێى ئاشنا نەبووبن.  وەلەڕێگەى خوێندنەوەى ئەو کتێبەوە ئاشنادەبن بە ژینگە و مێژوى ڕێکخراوە ژینگەییەکان لەساڵانى نێوان 1991 تا 2015ز. 

ناوەڕۆکى کتێبەکە لەشەش بەش پێکدێت کەبریتین لەم بەشانە:
بەشى یەکەم: چەمکى ژینگە، چەمکى سیستەمى ژینگەیى، پێکهاتەکانى سیستەمە ژینگەییەکە، پرسى ژینگە لە جیهاندا، ڕژێمى بەعس و کاریگەریى لەسەر ژینگەى باشورى کوردستان.
بەشى دوهەم: ڕێکخراوە ژینگەییەکان لە جیهاندا، سەرەتاى کارى ڕێکخراوەیى ژینگەیى لە باشورى کوردستان، کۆمەڵەى کوردستانێکى سەوز G.K.A، کۆمەڵەى ژینگەى کوردستان، ڕێکخراوى سەوزى کوردستان.
بەشى سێهەم:  کۆمەڵە و سەنتەرە ژینگەییەکان، پرۆژەیاساى پاراستنى ژینگە.
بەشى چوارهەم:  ڕێکخراوە ژینگەییەکان، دیارترین ڕێکخراوە ژینگەییەکان
فیدراسیۆن و تۆڕە ژینگەییەکان. 
بەشى پێنجەم: داهاتى ڕێکخراوە ژینگەییەکان، چۆن ڕێکخراوێکى ژینگەیى دادەمەزرێنیت؟ پێکهێنانى ڕێکخراوى ژینگەیى خاوەن ئەندام،  چۆن ڕێکخراو، تۆڕ یان کۆمەڵەى ژینگەیى تۆمار دەکەیت؟
بەشى شەشەم: 
ژینگە و ڕێکخراوەژینگەییەکان لەڕاگەیاندن و چاپەمەنیی کوردیدا.
بەرنامەى ژینگەیى لە ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنەکان، یەکەمین کتێبى ژینگەیى بەزمانى کوردى، یەکەمین رۆِژنامەى ژینگەیى، گۆڤارى ژینگەیى، سایتى ژینگەیى، پەیکەرى ژینگە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە