باخزمەتى ژینگە بكەین.. نەك دزى
Saturday, 28/06/2014, 12:00
ناو و لۆگۆى تۆڕى هاوڕێیانى ژینگە دەدزرێت؟
لەم وڵاتەدا هەموو شتێك دەدزرێت تەنانەت ناو و لۆگۆش..
بەڕاستى ئەوە كارێكى زۆر شەرمنانەو ترسنۆكانەیە, كاتێك بیر لەدزى كردن بكەیتەوە, بەتایبەت بیر لەدزینى ناو و لۆگۆیەكى ژینگەیى بكەیتەوى, نازانم مرۆڤ بۆ دەبێت لەپێناو دەسەڵاتدا ئەوەندە خۆى بچوك بكاتەوە؟!
بەڕادەیەك كە بەهایى مرۆڤ بوونى خۆى بخاتە ژیًَرپرسیارەوە؟
تۆ بڵێى چى شتێك نرخى لەمرۆڤ زیاتربێت؟
تۆبڵى چى شتێك بەقەدەر مرۆڤ بوون بەنرخ بێت؟
ئەگەر لەهەموو جیهانیش بپرسیت ئەم وەڵامەت دەست دەكەوێت كەئەویش(مرۆڤ بوونى مرۆڤە)كەلە هەمووشت بەبەهاتر و بەنرخترە, كەهیچ كەس و شتێك ناتوانێت یەك زەڕە لەبەهاى مرۆڤ كەم بكاتەوە جگەلەمرۆڤ خۆى نەبێت, هەندێك جار مرۆڤ خۆى ئەوەندە بچوك دەكاتەوە كەشتێك ناهێلێتەوە بەناوى بەهایى مرۆڤایەتى.
وەك ئەو پیاوە بچوكەى كەبیرى لە دزینى لۆگۆى تۆڕێكى ژینگەیى كردەوە
ئاخر پیاوى بچوك چى ئاسانە؟ دروستكردنى لۆگۆ
ئەى چى زۆرە؟ ناوى جوان
ئیتربۆ دەبێت بیرلە دزینى ناو و لۆگۆى تۆڕێكى ژینگەیى بكەیتەوە كەهى تۆ نەبێت؟
خۆت بەژینگە دۆست دەزانێت كەچى دزى دەكەیت؟
بەڕاستى زۆر لە ابرایم زەبۆك بچوكتریت.. ئەى پیاوى بچوك
ئەگەر تەنانەت ئیمەى خاوەن ماڵیش لەبیرت بكەین.. ئەوا هەرگیز لەلایەن هاوڕێیانى ترى ژینگەوە لەبیرناكرێیت.. ئەگەر تەنانەت ئێمەى خاوەن ماڵیش لیت خۆشببین.. ئەوا هەرگیز دۆستانى ترى ژینگە لیت خۆش نابن.. چونكە دزیت لەماڵیكى ژینگەیى كردووە.. ماڵیك جگەلە ناو و لۆگۆكەى سەدان شتى ترى جوان و واتادارى هەیە كەپێى بناسرێتەوە.. بەڵام مخابن ئەى پیاوى بچوك.. بەدەستى خۆت مێژوویەكى ڕەشت بۆ خۆت و هاوسەنگەرانت تۆمار كرد.. هێواى خراپەت بۆ ناخوازم.. بەڵام هیوات بۆ دەخوازم.. ئەم دزیە بۆت ببێتە پاڵنەرێك كە پاڵنەرى خزمەت كردنى ژینگەى كوردستان بێت.. نەك تێكدان و شێواندنى.. هەرچەندە زۆر لەوە دڵنیام مرۆڤێك بەهاى مرۆڤایەتى بكەوێتە ژێر پرسیارەوە؟؟ نەخزمەتى خۆى پى دەكرێت.. نەخزمەتى دار و درەخت و ئاو و هەوا و خاك و زیندەوارانى ئەم نیشتیمانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست