کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى و باڵەشكاوەكان

Saturday, 09/06/2012, 12:00




وابڕیار بوو یەكێتى هەستێتەوە سەرپێكانى خۆى و دان بەكەوتنەكانیدا بنێت و لەم كابووسە بێتە دەرەوە.
بێتەدەرەوە و تەپوتۆزى ناو مەیدانى زۆران بازییەكان وەك بەرگێك لەجەستەى دابكەنێ بەرگێكى نوێ لەبەر بكات و دارە زەرد هەڵگەڕاوەكانى ناو باخە سەوزەكە لەڕەگەوە هەڵبكەنێت درەنگ كەوتوو بەجارێك باخەكە ڕەنگى زەردى لێ نیشت و نمایشەكانى لەوەرزى خەزاندا پێشكەش بە كورسییە بەتاڵەكان دەكرد كەلەقەدى دارەسەوزەكان دروستكرابوون ئەو كورسیە هەرجارەو دێوەزمەیەكى ڕەخنەگر لەسەرى دادەنیشت و دەبوو بەبینەرى ئەم نمایشە لەهەڵەكان توڕەدەبوون و گاڵتەیان بەڕاستیەكان دەهات كەواتە ئەمە چ ڕەخنەگرێك بێت!!
هەرجارەو بەسرنج خوێن لەبرینى سى و حەوت ساڵەى شەهید ئارام دەمژێ ئەویشیان وەك دارەكانى ناو باخەكە بەرەو وەرزى خەزان دەبرد...
وانمایشەكە بەرەوكۆتا دەڕوات و پۆل پۆل كورسیەكان بەپەشیمانیەوە دەگەڕێنەوە ناو باخەكەو دەڕۆنە ژێر سێبەرى دارەسەوزەكان بەیەكەوە لانەیەك بۆهەژاران دروست دەكەن.
ئەمجارە بەناچارى دارەزەردەكان دەبنەوە بەبینەر هەریەكەیان و فرمێسكى پەشیمانى دەڕێژن و جارێكى كە بەرگى سەوز دەپۆشنەوە لەوكاتەوە باخەكەم ڕوى لەوەرزى بەهاردەكات و سەوزایى ڕوخسارى دادەپۆشێت ئەمە كۆتایەو شكاوى باڵەكان ڕولەباش بوون دەكەن...
ئارامیش بەهێمنى پاڵ دەداتەوە بە تەنگى سەرەوە و زەردەخەنەیەك پێشكەش بە باخە سەوزەكەم دەكات..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە