له پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینه‌وه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌م
Sunday, 14/11/2010, 12:00
سلاو...
باوه‌ڕت بێ هێنده دێرینم ئه‌گه‌ر شه‌راب بومایه باشترین پاره‌م ده‌کرد، به‌وه نیه لای ئێوه هیچ ناکه‌ین. خاوه‌ن سێ برای شه‌هیدم. به‌ڕێز پێشینان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌لێکت له ده‌ست چوو خوا بیان گرێ به‌ڵام بۆ دووه‌م جار خوا خۆت بگرێ.
به‌و پێیه منیش ده‌مه‌وێ هه‌لی دووه‌م ل ده‌ست خۆم نه‌ده‌م.تاکو ئێستا زه‌ویم وه‌رنه‌گرتووه و خانوم بۆ نه‌کراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌مزانی بێتواته‌ی نوێ بۆ ماڵی ئه‌نوه‌ر به‌گ دروست ده‌که‌ی ناوی خۆم لای کاک نه‌وزادی ئه‌نوه‌ر به‌گ ده‌نوسی،له ده‌ستم چوو...
به‌ڵام نامه‌وێ هه‌لی دووه‌م له ده‌ست خۆم بده‌م بۆیه له لای قاسم ئاغا ناوی خۆم ده‌نوسم بۆ ئه‌وه‌ی ببمه خاوه‌نی خان‌و له (کۆیه‌ی نوێ) به‌ڵام خه‌و به‌وه ده‌بینم ده‌بێ شێوه‌ی خانووه کانی کۆیه‌ی نوی چۆن بی و چه‌ند ژوری تێدا بێت و قاسم ئاغا له کام روکن بێ.
ده‌زانم له فکری ئه‌وه دای له کوێی بۆ دروست بکه‌ی، به‌ڵام له کوێ؟ چونکه به‌ر په‌رسه‌کانی خوار جه‌نابت له سه‌ر ڕێگای (هه‌ولێر- کۆیه، هه‌ولێر- قوشته‌په، هه‌ولێر- مه‌سیف، ...) تاکه بستێکیشیان نه‌هێشتۆته‌وه تاکو کۆیه‌ی نوێی لێ دروست بکه‌ی.هه‌رچه‌نده ئامۆزایه‌کم به ده‌ستی قاسم ئاغا ئه‌نفال کراوه به‌ڵام خۆ جه‌نابت له سولحی عه‌شایه‌ری زۆر کارامه‌ی و ده‌توانی پێکمان بهێنیه‌وه، با خانوه‌که‌م له کیس نه‌چێ.
سه‌رۆکه‌که‌م توخوا لایه‌نگریم بکه له سولحه‌که چونکه تۆ و به‌رپرس و پێشمه‌رگه‌کانت لێره نه‌بون ئه‌وکاته تاوه‌کو بزانی ئه‌وانه چی مابو به ئێمه‌ی نه‌که‌ن تاکو له جاده‌ی کۆیه ده‌په‌ڕینه‌وه له ترسی که‌مینی ئه‌و جاشانه به‌ڵام خۆزگه تۆش لێره ده‌بوی.
ئه‌و به‌ره‌به‌یانانه‌ی که به ئاگری چه‌که‌کانمان دڕمان به که‌مینی جاشه خۆفرۆشه‌کان ده‌داو ڕێگامان ده‌کرده‌وه تۆ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌ت له که‌ره‌ج به ده‌نگی بڵندگۆی مزگه‌وتی شیعه‌کان به ده‌نگی (اسئه لوکه) خه‌به‌رت ده‌بۆوه. توخوا له‌وانه بپرسه که له مه‌یدانه‌که بون که چیان به ئیمه کرد.
له نێوان ساڵی ١٩٧٦ هه‌تا ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ ئه‌گه‌ر ١٠ پێشمه‌رگه‌تان له ده‌شتی کۆیه وهه‌ولێر و گه‌رمیان بوایه له‌و ده‌یانه ته‌نانه‌ت دو پێشمه‌رگه له ده‌ست ئه‌و جاشه خۆفرۆشانه نه‌جاتیان ده‌بو تاکو چیرۆکی ئه‌و ١٥ ساڵه‌ت بۆ بگێرنه‌وه. سه‌رۆکه‌که‌م ١٥ سال ته‌مه‌نی پیشمه‌رگایه‌تی له ده‌شتی هه‌ولێر و کۆیه‌و گه‌رمیان پیاوی ده‌وێت پیاو...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست