کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنفرانسی فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان و که‌رکوک بۆ کۆنگره‌ی پارتی کێبڕکێی پێشمه‌رگه‌ دێرین و دڵسۆزه‌کانی پارتی و جاشه‌ خۆفرۆش و سه‌قیله‌و

Wednesday, 29/09/2010, 12:00




له‌ کۆنفرانسی فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان و که‌رکوک که‌ له‌ 23/24-9-2010 ئه‌نجام درا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆنگره‌ له‌ کۆی 6 ئه‌ندام کۆنگره‌ پێنج ئه‌ندامیان له‌ مسته‌شار و کۆنه‌ مه‌فره‌زه‌ خاسه‌و کوڕه‌ جاشه‌کان بردیانه‌وه‌و ده‌نگ و سه‌نگی ئه‌و گه‌له‌ جاشه‌ له‌ ده‌نگی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و پارتیزان و دڵسۆز به‌ نیشتمان و پارتی زیاتر به‌رزتر و بڵند تر بوو.
من خۆم وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین ئه‌گه‌ر چی وه‌کو زۆربه‌ی خه‌ڵكی کوردستان نیگه‌ران بوومه‌ له‌ بونی خاینان و جاش و مسته‌شار له‌ ئاستی مه‌سولیات و لێپرسراوێتیه‌وه‌ چونکه‌ ناکرێت کوڕه‌ شه‌هیدێکی شاخ یان کوڕه‌ ئه‌نفالێک پێشمه‌رگه‌ بێت له‌ به‌ر ده‌ستی بکوژه‌که‌ی باوکیدا، به‌ڵام وه‌کو ڕه‌وشتێکی حزبایه‌تی و سه‌پاندنی بڕیاری لێبوردن به‌ سه‌ر خایناندا به‌ ناچاری ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌م کردبوو که‌ ئه‌و خاینانه‌ له‌ ڕیزی تێکۆشه‌ران و پێشمه‌رگه‌دا هه‌ڵگری هه‌مان ناوو لێپرسراوێتی بن.
به‌ڵام وه‌کو هه‌میشه‌ هه‌موو کوردێک هه‌ر پێی وایه‌ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ ڕۆژگارێک که‌وا سوری پێش حه‌ره‌س جمهوری و ئه‌من و استخبارات و له‌شکری دڕنده‌ی به‌عس بوون و کاتێک ئێمه‌ به‌ چه‌کێکی ئاساییه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ بووین ئه‌وان به‌ پاڵپشتی ده‌یان فڕۆکه‌و تۆپ و تانک و ده‌بابه‌وه‌ ڕاوه‌ پێشمه‌رگه‌و کوردیان ده‌کرد، هه‌ر ڕیسواو بێ که‌سایه‌تی و بێ ئه‌رزشن ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کدا بن.
به‌ڵام ئه‌فسوس ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رگیز به‌ خه‌یاڵی هیچ که‌سێکدا نایه‌ت ئه‌وه‌یه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا له‌ نێوان پیشمه‌رگه‌و گه‌وره‌ چاشه‌کاندا، کوڕه‌ ئه‌نفال و کوڕه‌ شه‌هید و خه‌ڵکی گه‌رمیان و که‌رکوک ده‌نگیان دا به‌ بکوژه‌کانی باوک و که‌س و کاره‌ شه‌هید و ئه‌نفال و بێ سه‌رو شوێن کراوه‌کانیان.
من وه‌کو شایه‌ت حاڵ و پێشمه‌رگه‌و که‌سێکی ئاماده‌ی ئه‌و کۆنفراسانه‌ به‌ ڕاستی هه‌رچه‌ند پارتی له‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌و زله‌ جاشانه‌دا به‌رپرسیاره‌، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌م 5 گه‌وره‌ جاشه‌ ڕاسته‌و خۆ به‌ ده‌نگی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ بوون، که‌ زۆربه‌یان باوک و مام و که‌س و کاریان شه‌هیدن و هه‌ر هه‌مووشیان ده‌یانزانی ئه‌م جاشانه‌ جاشی ئه‌سڵی و به‌ ناوبانگ بوننه‌ له‌ کورد کوشتن و خیانه‌ت و نۆکه‌ری و له‌ ناوبردنی که‌س و کاره‌کانیاندا و له‌ ویرانکردنی کوردستاندا
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و پێنج گه‌وره‌ جاشه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌نگی گه‌رمیانی و که‌رکوکی و کوڕ و که‌س و کاری ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید و کوڕه‌ ئه‌نفال بوون به‌ ئه‌ندامی کۆنگره‌، ئه‌گه‌ر چی هه‌ر که‌س له‌و پێشمه‌رگه‌ خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفالانه‌ هه‌ر یه‌که‌ی بڕێکی پاره‌ی که‌میان له‌ بکوژه‌کانی باوکیان وه‌رگرتبوو له‌ پێناوی ده‌نگه‌کانیان به‌ڵام ده‌بایه‌ وه‌کو که‌مترین هه‌ڵوێست په‌نجه‌ی خۆیان ببڕایه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ده‌نگیان به‌ بکوژی باوک و که‌س و کاره‌کانیان نه‌دایه‌
ناوی 5 ئه‌ندام کۆنگره‌ی پارتی
1- شێخ مجید کۆنه‌ مسته‌شار و ئامر فه‌وجی ئێستای فه‌رمانده‌ی که‌رکوک
2- ئاسۆ علی ئه‌حه‌ ڕه‌ش کوڕی کۆنه‌ جاشی ئامر مه‌فره‌زه‌ خاسه‌/ ئامر فه‌وجی ئێستای فه‌رمانده‌ی که‌رکوک
3- سه‌ید ئدریس خوێن ڕێژی هاوڕێی قاله‌فه‌رج و تحسین شاوه‌یس و ئامر فه‌وجی ئێستای ف.که‌رکوک
4- علی ئه‌حه‌ ڕه‌ش کۆنه‌ ئامر مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ی جاش و/ ئامر فه‌وجی ف/ ئێستای گه‌رمیان
5- عیرفان حه‌مه‌ خان جاش و کوڕی جاش و کوڕی مسته‌شاری کۆن و ئامر فه‌وجی ئێستای لیوای 3 فه‌رمانده‌ی گه‌رمیان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە