یه‌کێتیی ژنێکی بێ‌تاوانیان پێکووشتم، تا ئیستاش ئازارم ده‌دات و پێوه‌ی ده‌تلێمه‌وه!
Tuesday, 31/05/2011, 12:00
ئه‌مه‌ی ده‌یگێڕمه‌وه چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه و به‌سه‌رهاتێكی رۆژانی سه‌ختی پێشمه‌رگیاتیمه، هه‌رگیز ناتوانم له‌یادی بكه‌م، بۆته هۆی خراپی باری ده‌رونم، وای لێكردووم له‌ئاست شته‌جوانه‌كانیشدا ڕه‌شبین بم و هه‌ندێك جارچاك وخراپ وه‌ك یه‌ك ببینم، ته‌ڕ و وشكی پێوه بسوتێنم، هه‌رچه‌نده بیر له‌و رووداوه ده‌که‌مه‌وه ئاواته‌خوازم له‌كات و ساتی رۆژانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تیمدا بمردمایه، وه‌کو ئێستا به ده‌م ئازاریی ویژدانه‌وه پێوه‌ی نه‌تلامایه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تیی که ئیستا سه‌رنجامه‌که‌ی ده‌بینم بۆ ئه‌و حیزبه‌ی که من هه‌موو شتێکم بۆی کرد، ژیان و پاشه‌ڕۆژی خۆمم بۆی مه‌حف کرده‌وه، که‌چی ئه‌مه‌ی لیده‌رچوو، خۆزگه شه‌هید بوومایه و ئه‌م رۆژانه‌م به‌خۆوه نه‌دیبایه. له‌وانه‌یه لای خوێنه‌ر ئه‌م وتانه‌م وای لێکبده‌نه‌وه،که بۆته هۆی مایه‌ی له‌ده‌ست دانی ئیراده و بێ وره‌یم له‌ئاستی كاره‌كانم له ئێستاش و له ڕابردودا، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری كوردستان نه‌بوایه و فایلی لێپرسراوه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ئاشكرا نه‌بونایه، ئه‌و كات خوینه‌ر بۆی هه‌بوو به مرۆڤێكی بێ ده‌سه‌ڵات و ترسنۆكیان دابنامایه، له‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و به‌سه‌رهاتی ڕاسته‌قینه‌دا پێویست به وشه‌ی باق و بریقه‌دار ناكات، وای به باش ده‌زانم راسته‌وخۆ بچمه ناو بابه‌ته‌كه و ئه‌ومرۆڤه‌ی به‌تاوانبار وچڵكاوخۆری ڕژێمی به‌عس ده‌ناسرا و ئێسك و پروسكی نه‌ماوه و بوو به قوربانی شۆڕشگێڕه مه‌له‌فدار و فایلداره‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی، لێره‌دا ده‌بێته پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه و وه‌ك مرۆڤێكی پاك و بێگه‌رد باس ده‌كرێت كاراكته‌ر و بكوژی ئه‌و مرۆڤه و له كۆتایی چیرۆكه‌كه وه‌ك ئاژه‌ڵێكی دڕنده خۆی ده‌بینێته، له‌ولاشه‌وه دانه‌ری پلانه‌كانیش وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچوون.
**************************
وازم له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ژیانی خۆم هێناو بووم به پیشمه‌رگه، شانازییم به‌و ناوه پیرۆزه‌وه ده‌كرد، پێم خۆش بوو له پێناوی نیشتیمانه‌كه‌م مه‌رگی خۆم پێش ژیانم بێت، هیچ كاتێكیش بیرم له‌ژیانی كه‌سوكار و ته‌نانه‌ت له‌ئامانجی پاشه ڕۆژی ژیانی خۆشم نه‌ده‌كرده‌وه، هه‌رئه‌وه‌نده‌م مه‌به‌ست بوو، گه‌له‌كه‌م ئازادبێت و هیواوخه‌ونی من دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بێت، نه‌ك وه‌ك جه‌لال تاڵه‌بانی خه‌ونی شاعیران بێت، ماسی گه‌وره ماسی بچوك ده‌خوات، كاتێك رۆمانی غه‌زه‌لنوسم خوینده‌وه، شه‌هیدبوونی سه‌دان هاوڕێی پێشمه‌رگایه‌تی و زه‌حمه‌ت و ماندوبون ودڵسۆزیم بۆ نیشتیمانه‌كه‌م و بۆ خۆمم تیابینییه‌وه، چیرۆك و به‌سه‌رهاتی ئه‌و ئافره‌ته له‌ش فرۆشانه‌ی له په‌ڕتوكی ئۆقیانوسێك له‌تاوان، كه بوونه‌ته قوربانیی لێپرسراوه ناوگه‌ڵ برسییه فایلداره‌كانی یه‌كێتی، ئه‌و ئافره‌ته به‌سته‌زمانه چاره‌نوس نادیاره‌ی به‌بیرهێنامه‌وه، كه به‌پلانی پێشمه‌رگه فایلداره‌كان و به‌كوشتنی له‌و جۆره‌ش ده‌بوونه یه‌كه‌م ده‌ستكه‌لا وعه‌رزی عه‌زه‌ڵاتی به‌سه‌ردا تاقیده‌كرایه‌وه.
له‌گه‌ڵ لێپرسراوی كه‌رته‌كه‌م چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ ده‌ست وه‌شاندن له دوژمن چووینه ناو شاری سلێمانی و چالاكییه‌كمان ئه‌نجامدا، هیچ كاریگه‌ریی له سه‌ر دوژمن نه‌بوو، دیاربوو فه‌رمانده‌ی كه‌رته‌كه‌م هه‌ستی به شه‌رمه‌زاریی خۆی ده‌كرد به‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا هه‌ر بۆڵه‌بۆڵی ده‌هات، بڕیاری ده‌ركرد به‌وه‌ی ده‌بێت كارێك بكه‌ین بۆ به‌یانی ده‌نگ بداته‌وه، ئه‌ویش گرتنی ڕه‌بایه‌یه‌ك بوو، به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو، ئێمه ماندووین و پێویستمان به پشووه یان نا؟ چونكه خۆی له ده‌سه‌ته‌ی هێرش (هجوم)نه‌بوو، ته‌نها ئاربیجی ده‌ته‌قاند، كه ئه‌مه پیشه‌ی زۆری فه‌رمانده‌كان بوو، ئیستا پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه ده‌زانم بۆچی ئه‌مانه خۆیان ده‌پاراست و ئێمه‌یان به کوشت ده‌دا، وه‌کو مه‌ڕ پێش خۆیانیان ده‌داین و خۆیان له پشته‌وه ده‌مانه‌وه؟ ئیستا ده‌زانم ئه‌م سه‌رکرده و لێپرسراوانه بۆچی ده‌ڵین له شه‌ڕدا ئازا و قاره‌مان بوون؟ چونکه ئه‌وانه‌ی به‌هۆی به‌کوشتدانی ئێمه‌وه ناوبانگیان ده‌رده‌کرد، به‌هۆی ئێمه‌وه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته هه‌موو شتێک، به‌هه‌رحاڵ سه‌عاتی سفر و له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئاربیجی، ئێمه ئه‌و ڕه‌بایه‌مان گرت، نه‌مانزانی که‌وا سه‌ربازێك خۆی حه‌شاردابوو، ده‌ست ڕێژێكی كرد به‌ناوماندا و پێشمه‌رگه‌یه‌كی لێ شه‌هیدكردین، له دوای به‌دیلكردنی سه‌ربازه‌كه، من زۆر ناڕه‌حه‌ت بووم به‌شه‌هیدكردنی ئه‌و هاوڕێ پیشمه‌رگه‌یه‌م، بۆیه به بێ پرسی ئه‌وانی تر، سه‌بازه‌كه‌م برده نزیك دۆڵێك و نه‌م هێنایه‌وه، پاش گه‌ڕانه‌وه‌م، پرسیاریان لێم کرد: كواسه‌ربازه‌كه؟ منیش وه‌ڵامم دانه‌وه، تۆڵه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كه‌م لێكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه جوان نه‌بوو، كه من كردم، چونكه پێشمه‌رگه نابیت توند وتیژی به‌رامبه‌ربه دیل به‌كاربهێنێت، به‌ڵام دیاربوو منیش زۆربێ تاقه‌ت بووم به شه‌هیدكردنی هاوڕێكه‌م.
دوای چه‌ند رۆژێك له ئێواره‌دا فه‌رمانده‌ی كه‌رته‌كه‌م پێی ڕاگه‌یاندم ئه‌مشه‌و له ماڵی (م.ش.س) ده‌عوه‌تین، منیش زۆرم پێخۆش بوو، كه چووینه لایان وه‌ك له سه‌ربان فڕی بدرێمه خواره‌وه وابوو، چه‌ند بوتڵێك عاره‌ق و بۆنی خه‌یار و سیروماست و ده‌سته‌یه‌ك كۆنكه‌ن دانرابوو، فه‌رمانده‌كه‌م به ده‌ستی خۆی پێكی بۆ تێده‌كردم، منیان به ته‌واوه‌تی ناساند و فه‌رمانده‌كه‌م وتی: ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه بوو، که ئه‌مشه‌و سه‌ربازه‌كه‌ی برده دۆڵه‌كه و نه‌یهێنایه‌وه. من زۆرترسام وله دڵی خۆمدا وتم ته‌واو ڕه‌وانه‌ی به‌رگه‌ڵو ده‌كرێم بۆ جه‌نازه‌كه‌شم ده‌نێرن به‌دوای كه‌سوكارمدا، ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت سه‌رخۆشم بكه‌ن و قسه‌م لێده‌ربهێنن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بزه‌یان ده‌هات و خه‌ریكی پێك تێكردن بوون، له‌ناكاو جه‌باری عه‌لی عه‌وێز خۆی كرد به ژووردا، ماندو دیاربوو، هه‌رهه‌موویان له به‌ری هه‌ڵسان له دوایدا بۆم ده‌ركه‌وت نه‌رمینی خێزانی جوان بوو، بۆ به‌یانی، كه نه‌رمین هات، ئیتر جه‌بار به‌رنه‌ده‌كه‌وت، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی مابوو پیڵاوی بۆدابنێن.
**************************
سبه‌ینێ كاتژمێر نۆ، له دوای نان خواردنی به‌یانی، یه‌كێک هات بۆ لام له براكه‌م زیاتر ڕێزی لێده‌گرتم، زۆر به‌شان و باڵی مندا هه‌ڵی دا و زوو زوو ده‌یگوت: تۆ قاره‌مانترین پیشمه‌رگه‌یت، ڕاست ده‌كه‌ن، چونکه به‌م شیوه وه‌سفکردنه و سابوون له بنی پێدانه زۆریان به‌و شێوه‌یه به كوشت دا، منیش له خۆشی‌دا نه‌م ده‌زانی چی بكه‌م؟ شام به سه‌پان نه‌ده‌زانی وخۆم لیبوو بوو به ئارنۆڵد و به خه‌یاڵ به یه‌ك ده‌ست بیكه‌یسیم ده‌ته‌قاند، وام ده‌زانی یه‌كێتی ته‌نها خۆم دروستم كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌زمونم زۆربوو، به‌شداریی كار و چالاكیی زۆرم كردبوو، ئه‌و رۆژه یه‌كه‌م داواكاریییان ناردنی نامه‌یه‌ك بوو، دیاربوو بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نووسرابوو، بۆداواكردنی پاره‌بوو، ئه‌و داواكردنه دزییه‌كی موحته‌ره‌مانه بوو، به‌ڵام ئێمه دڵسۆزوهه‌ژاربووین، نه‌مان ده‌زانی له ناو ده‌ستپیس له ناو شۆڕشیشدا هه‌یه و دزیی ده‌كرێت؟! وام ده‌زانی هه‌موو فریشه‌ته‌ین، خۆ له راستیدا مرۆڤی ده‌ستپاك و فریشته‌مان زۆرتیابوو، وه‌ك سه‌ڵاحی موهه‌ندیس، ئازاد هه‌ورامی و ده‌یان و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان كه به ئانقه‌ست و به پلان زۆریان به كوشت ده‌دا، وه‌ك جه‌مالی عه‌لی باپیر و شێركۆی شێخ عه‌لی، ئه‌وه‌نده نهینیان هه‌یه قێزیان لێده‌كه‌یته‌وه بیری لێبکه‌یته‌وه، یان باس بكرێن.
منیان نارده سلێمانیی و دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك داوایان لێكردم ئافره‌تێك له گه‌ڕه‌كی داره‌سوتاوه‌كه به‌سزای شۆڕش بگه‌یه‌نم، گوایه ده‌ستی له‌گه‌ڵ به‌عسدا تێكه‌ڵ کردووه و نهێنییه‌كانمان ئاشكرا ده‌كات. من زۆرم پێخۆش بوو له‌و كاره ئه‌نجام بده‌م له دڵسۆزی خۆمه‌وه ده‌مڕوانییه شۆڕشه‌كه‌م. له‌و ساڵانه‌دا من ته‌مه‌نم ته‌نها بیست وپێنچ ساڵ بوو، شه‌و له خۆشی‌دا خه‌وم لێنه‌ده‌كه‌وت، كه‌ی ڕۆژبێته‌وه و بچمه ڕوحكێشانی تاوانبارێك، له‌گه‌ڵ پیشمه‌رگه‌یه‌ك چوومه شوێنی دیاریكراو، له پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری چه‌ند رۆژیی له به‌یانییه‌كی هاویندا و خه‌ڵكیكی زۆر خه‌ریكی كاركردن بوون، ئافره‌ته دیاریكراوه‌كه‌مان بینی، که مناڵێكی به باوه‌شه‌وه بوو، دوای ده‌رهێنانی ده‌مانچه‌كانمان، ئه‌و هه‌ستی پێ‌کرد و مناڵه‌كه‌ی فڕێ‌دا و به‌عه‌باكه‌ی سه‌رییه‌وه هه‌ڵهات، ئێمه‌ش به‌دوایدا و له كاتی ڕاكردندا ئه‌م لاوئه‌ولای عه‌باكه‌ی، وه‌ك باڵی باڵنده‌یه‌ك كراوبوونه‌وه و به ده‌م گریانه‌وه هاواری ده‌کرد، که وازی لێبهێنین، ئێمه‌ش وه‌ك ئیزرائیل بۆ ڕوح كێشانی وازمان لێنه‌هێنا و بۆ دوو به‌یانی، كه چووین بۆ تاقیبی له پرسه‌كه‌یدا، به‌داخه‌وه، زۆربه‌داخه‌وه ئه‌و مرۆڤه نه‌بووكه پێیان ڕاگه‌یاندبوین، ئیستاش نازانم بۆچی ئه‌و ژنه که تاوانباره‌که نه‌بوو، که‌چی له ده‌ستمان هه‌ڵهات و رایده‌کرد و ده‌پاڕایه‌وه؟ ئه‌و مرۆڤه له پاكیی و بێگه‌ردیدا ته‌نانه‌ت دراوسێكانیشی دوعایان لێده‌كردین، تف ونه‌عله‌تیان ده‌كردین، زۆربه‌داخه‌وه بۆهه‌ندێ پێشمه‌رگه‌ی نێوشۆڕش بۆ تێربونی ئاروزوی خۆیان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی شه‌هوه‌ت و تێربوونی ناوگه‌ڵیان، له پێناو ئاشكرابوونی نهینییه‌كانیان، مناڵی خه‌ڵكی بێ دایك ده‌كه‌ن وخۆشیان وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چن.
من خۆم له‌وكاره‌دا به ئاژه‌ڵێكی دڕنده ده‌زانم وهه‌رچه‌نده ئه‌و شۆڕشه‌م خۆش ده‌ویست، که ڕۆژانێك بووخه‌باتمان تیاكرد بوو، سه‌دان هاوڕێمانی تێدا شه‌هید بوون، به‌ڵام به‌سه‌دان پیاوخراپ وفایلداریشی تێدا دروست بوون.
ئه‌مه‌چیرۆكیكی ڕاسته‌قینه‌ی ساڵی هه‌شتاكانه وتا ئێستاش ویژدانم ئازارم ده‌دات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست