کاک نه‌وشیروان پێمان نا ڵێیت تۆ رزگارکه‌ری بنه‌ماڵه‌یت یان جه‌ماوه‌ر؟
Saturday, 26/02/2011, 12:00
کاک نه‌وشیروان وائه‌زانێت ئێستاش ساڵی هه‌شتاکانه، که حکومه‌ت تێ ی ئه‌گیراو فشاری هێزی پێشمه‌رگه‌وجه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌سه‌ر ئه‌بوو به هانایه‌وه ده‌چوون و ده‌ستیان ئه‌خسته ناوده‌ستی سه‌دام وخه‌ڵکیان به ناوی "مفاوه‌زاته" وه سه‌رگه‌رم ده‌کرد و له خۆپیشاندان و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڕژیمی سه‌دام ساردیان ده‌کردنه‌وه...!!
دوایی خه‌ڵک بۆی ده‌رکه‌وت که هه‌رهه‌مووی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی ڕژیمی دیکتاتۆری سه‌دام بوو ئه‌مانێش هاوکاریی یان ده‌کرد!!
ئه‌وکاته به‌ره‌ی جود هه‌بوو له پارتی و سۆسیالیست و حیزبی شیوعی و...پێکهاتبوو، ئه‌وکاته یه‌كێتی به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌و ڕیکخراوێکی مۆدێرن دژایه‌تی پارتی ده‌کرد چونکه پارتێکی بنه‌ماڵه‌یه‌و یه‌كێک له ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ش نه‌هێشتنی ده‌ره‌به‌گ و ئاغاکان بوو. له زۆربه‌ی دێهاته‌کان سه‌رکه‌وتووبوون که ئاغاوده‌ره‌به‌گ نه‌یده‌توانی فزه‌ی لێوه‌بێت و جوتیار بچه‌وسێنێته‌وه...!!
به‌ڵام ئێوه کۆمه‌ڵه‌تان توانه‌وه‌و و ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گێشتان دروستکرده‌وه!
بانێکه و دوو هه‌وا!! پێمان ناڵێن ئێوه له به‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ن یان جه‌ماوه‌ر؟
گه‌ر خۆت به گۆڕڕانخواز ده‌زانێت بۆ چی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ناکه‌یت له گه‌ڵ شه‌قام وتێکۆشه‌رانی " مه‌یدانی ئازادی"؟ بان داخوازی ئه‌وان به‌هی خۆت نازانیت وله‌خه‌می ڕزگارکردنی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ت؟
ئه‌زانیت ئه‌وه‌ی یاری به داخوازی یه‌کانی جه‌ماوه‌ر بکات ده‌چێته خانه‌ی تاوانباران و خیانه کاران!؟
ئێستاش پاش نزیکی 30 ساڵ به سه‌ر "مفاوه‌زاته" که‌ی ساڵی هه‌شتاوسێد ا، کاک نه‌وشیروان هه‌مان سینارێۆ به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووباره‌ده‌کاته‌وه و وا خه‌رێکه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ڕزگارده‌کات و به م دانیشتن و ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵیاندا شه‌رعیه‌ت ئه‌داته‌وه به و تاوانبارانه‌ی که بوونه هۆێ بێزاری خه‌ڵک و ئه‌م راپه‌ڕینه ی لێ که‌وته‌وه وتا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و به‌رفراوانتر بووه...!!
به‌داخه‌وه کاک نه‌وشیروان ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ باندێکی تیرۆرستاندا کۆبوویته‌وه که پێش هه‌فته‌یه‌ک پلانێکی گڵاویان داڕشتبوو بۆ کۆنترۆڵی شاری سلێمانی و پاککردنه‌وه‌ی له ئێوه و گۆڕڕێنخوازان و ترساندو تۆقاندنی خه‌ڵکی قاره‌مانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی..!!
هه‌موو که‌س ده‌زانێت که ده‌زگای به‌دناوی زانیاری ئه‌م بانده که‌ناڵی ئاسمانی نالیا ی سوتاند و به‌ڕێوبه‌ری که‌ناڵه‌که‌ش به رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌کان به ڕاشکاوانه ئاشکرای کرد که ده‌زانن کێ ئه‌م کاره‌ی کردووه‌و پێویست به لیژنه ناکات دروستی بکه‌ن، چونکه بڕوامان به‌و لیژنانه نیه و کاریان وون کردن و به لاڕێدابردنی ڕای گشتی یه به درۆ...!
کاک نه‌وشیروان کاتێک تۆ وازت له یه‌كێتی هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌بووکه بڕوات به‌مانه نه‌مابوو له ناو یه‌كێتی دا چاکسازی بکه‌ن و ڕێگا بۆ گۆڕانکاری خۆش بکه‌ن...!!
ئێستا پێمان ناڵێیت نهێنی و حیکمه‌تی ئه‌م دانیشتنانه چی یه؟ ئایا خۆت ده‌خه‌ڵه‌تێنیت یان ده‌ته‌وێت جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و ساردبکه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ت به‌ڵاوه باشتره که هاوکاری ڕزگارکردنی هه‌ردووبنه‌ماڵه بکه‌ن..؟
ئه‌ی نازانی به پێ ی یاسا ئه‌وه‌ی به تاوانێک بزانێت و لێ بێ ده‌نگ بێت تاوانباره!؟
یان داڵده‌ی تاوانباران بدات و له لێپرسینه‌وه‌ی دادگا ڕزگاریان بکات ئه‌بێته هاوبه‌شی ئه‌وتاوانه!؟ تۆ پرسیارت له خۆت کردووه که یه‌کێتی بۆ ئێستا هاتووه بۆ ڵای تۆ و ئاماده‌یی زۆر شتی ده‌ربڕیوه بیکات بۆڕزگارکردنی بنه‌ماڵه و مانه‌وه‌یان به هه‌رچ نرخێک بووه له ده‌سه‌ڵاتدا، تا چاره‌نوسیان وه‌ک سه‌رانی تونس و میسری لێ نه‌یه‌ت!!؟؟
ئه‌ی تۆ ئه‌ڵێیت بێ ئاگایت له ده‌نگه‌کان و داخوازی یه‌کانی "مه‌یدانی ئازادی" و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان که هه‌موو ڕۆژێک دووباره‌ی ده‌که‌نه‌و" نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و گه‌نده‌ڵان"
ئه‌مڕۆ تۆ ته‌وقه‌ت کرد له گه‌ڵ دوو ده‌ستی خۆیناوی به خۆێنی شه‌هیدان ڕێژوان شێرزاد و سورکێو وزۆری تریش..!! سه‌یری ده‌ستت نه‌کر تا بزانێت خوێناوی نه‌بووه؟
ئایا ده‌زانیت که ئه‌مه گه‌مه‌یه‌کی سیاسی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌یه بۆبردنه‌وه‌ی کات و دامرکاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ڕاپه‌ڕینی شه‌قام ومانه‌وه‌یانه له ده‌سه‌ڵات؟
حوسنی موباره‌کیش له ساته‌کانی کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی دا له‌م هه‌وڵانه‌ی زۆردا به‌ڵام بێ سوودبوو! چونکه گه‌لی میسر یه‌ک داوکاری سه‌ره‌کی و نه‌گۆڕی هه‌بوو ئه‌ویش رۆیشتنی سه‌رۆک و گه‌نده‌ڵه‌کان!؟ له‌وه ئه‌چێیت تۆ هێشتا دڵت بۆیان بسوتێت چونکه کۆنه هاوڕێتن یان ده‌بنه وه به هاوڕێ ی گیانی به‌گیانی یه‌ک..!؟ ده‌ردی عه‌رب ئه‌ڵێت :
" بعد العداوه حلاوه"
ئه‌مه بوو ئامانجی بزووتنه‌وه‌که‌ت تا ئه‌وان هه‌ڵسێنیته‌وه و دروستیان بکه‌یته‌وه؟
کاک نه‌وشیروان گه‌ر گوێ بۆ شه‌قام نه‌گرێت
پاشان شه‌قام گوێ ی تۆش ده‌گرێت...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست