کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وێ ڕۆژێ ی گه‌لی کوردستان‏

Monday, 10/01/2011, 12:00


له‌گال ڕێزی زۆرم بۆ به‌ڕیزان کاک شێخ عه‌لی کاک ڕابه‌ری سه‌ید برایم و کاک فاروقی عه‌لی مه‌ولود و کاک جنگی فه‌قێانی ئه‌و به‌ڕزانه‌ باسی میژووی هه‌رێمی هه‌شتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد که‌ چۆن دروست بوه‌ وه‌ چالاکی یه‌ سه‌رابزی وکۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی که‌ ده‌بوایه‌ وه‌ک و خۆی حه‌قیان بدایه‌ هه‌ندێک که‌ به‌و هه‌رێمه‌ ماندوو بون و که‌ چی له‌ کودوله‌ی ته‌ڕیش باسیان نه‌کرابوو و مخابن که‌ هاوڕی ی پێشمه‌رگایه‌تی ئاوا هاوڕیکانی خۆیان بیر بکه‌ن که‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی شیواندنی مێژوی ئه‌و هه‌رێمه‌..
به‌ڕاستی کاک فاروق کادرێکی زۆر به‌ هیمه‌ت بوو له‌ و کاته‌ وه‌ کاک رابه‌ر بێ هیچ شتێک یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ پێشمه‌رگه‌کانی شاری کۆیه‌ وه‌ خه‌ڵکی کۆیه‌ شانازی پێوه‌ ده‌کات بۆیه‌ من پێم باش بوو که‌ به‌ بیر ئه‌و براده‌رانه‌ بینمه‌وه‌ هه‌رێمی هه‌شت له‌ به‌ررنامه‌یه‌ک به‌ کورتی جیگای نابێته‌وه‌ بۆیه‌ ناکرێت هه‌ندیک له‌ بیر بکریت که‌ له‌ هه‌ریمه‌که‌ دا دیار بوون ئێستا بزر بکرێن ، له‌ کاتی خۆی به‌رێز خاڵه‌ سه‌ید مه‌جید که‌ فه‌رمانده‌ی هه‌رێم بوو هێزه‌کانی هه‌رێم ئه‌وه‌ی که‌ من ئاگام لێی ی بوو پێک هات بوو له‌ هێزه‌کانی ده‌شتی کۆیه‌و که‌ شه‌هید فه‌رج و مه‌نده‌ ده‌م خوار که‌ که‌ جێگری بوو وه‌ وه‌ له‌گه‌ل ئه‌و مه‌فره‌زه‌ی‌ی کاک موشیری خدراغا که‌ له‌ بناری کۆسره‌ت جێگر بوون به‌ تایبه‌تی له‌ خدران جێگر بوون وه‌ ئه‌و هێزه‌ی که‌ له‌ خۆشناوه‌تی بوو له‌گه‌ل ئه‌و هێزه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر که‌ شه‌هید عه‌لی سالح سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد پاش ئه‌وه‌ی که‌ خاڵه‌ سه‌ید مه‌جید ناخۆشی و گرژی که‌وته‌ نیوان هێزه‌کانی سۆسیالیست که‌ به‌ڕیز سه‌ید که‌کاکه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد دوای چه‌ند جارێک به‌داخه‌وه‌ شه‌ر رووی دا له‌ ناوچه‌که‌ به‌ڕز خاڵه‌ سه‌ید مه‌جید گوسترایه‌وه‌ سه‌ر کردایه‌تی ،، له‌ کۆ بونه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی به‌رێز خوله‌ کاشکۆل کرا به‌ سه‌رپرشتکاری هه‌رێم که‌ به‌ده‌ردی خۆی گووته‌نی که‌ له‌ چاو پێکه‌وتنکه‌شی ناوی زۆرکه‌سی نه‌ ده‌زانی چوونکه‌ خه‌لکی ناوچه‌که‌ش نه‌ بوو به‌ هه‌ر حال ماوه‌یه‌کی کورت ماوه‌ گه‌راوه‌ سه‌رکردایه‌تی،،، که‌ دوای ئه‌وه‌ به‌ڕیزا شه‌هیدی سه‌رکرده‌ کاک سه‌ید که‌ریم هاته‌ خوار هه‌رێمی هه‌شت دابه‌ش بوو به‌ سه‌ر چه‌ند قوه‌تێک که‌ ئه‌و کات ده‌شتی کۆیه‌ وبناری کۆسره‌ت بوو به‌ قوه‌تی کۆسره‌ت که‌ شه‌هید حه‌میدی که‌ریم شانه‌ فه‌رمانده‌ی قوه‌ته‌که‌ بوو وه‌ بۆ زانین فه‌رج که‌ فه‌رمانده‌ی که‌رتی حاجی قه‌ڵا بوو له‌گه‌ڵ مه‌جید مه‌لا فه‌تاح له‌ دۆلی باداوان له‌ هێزیکی سۆسیالیستیان دا که‌ سه‌رباز فه‌رمانده‌ی بوو سه‌رباز گه‌راوه‌ بۆ ناو رژێم پاشان سه‌رباز له‌ له‌ تۆڵه‌ی خۆی فه‌رجی شه‌هید کرد به‌ داخه‌وه‌ که‌ ئه‌و برینانه‌ ده‌کولێنمه‌وه‌ به‌ڵام ئیتر ئه‌وه‌ میژوه‌ تاڵکه‌مانه‌ ...
به‌ڕێز کاک جه‌نگی فه‌قیانی ئه‌و کات بیرمه‌ پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ گه‌ڵ شه‌هید مه‌لا حه‌سه‌ن که‌ له‌ هه‌رێمی پارێزگاری بوون به‌ جه‌وله‌ هاتبوونه‌ خواری هیچ په‌یوه‌نیان به‌ هه‌رێمه‌که‌وه‌ نه‌بوو ، وه‌ کاک رابه‌ریش ئه‌و کات له‌ لق پێشمه‌رگه‌ بوو که‌ دکتۆر خدر مه‌سولی لق بوو ئه‌ویش له‌ سه‌رکردایه‌تی بوو وه‌ به‌رێز حاجی مه‌مۆ له‌گه‌ل کاک سه‌ید که‌ریم بوو جگه‌ له‌م به‌ریزانه‌ هاورێ کاوه‌ مه‌خموری وه‌ عه‌لی سالح که‌ قوه‌تی ده‌شتی هه‌ولێر بوون به‌داخه‌وه‌ له‌ گوندی نازه‌نین کاک عه‌لی توره‌ بوو رۆێشت وه‌ بیرم نه‌چیت سه‌فین مه‌لا قه‌ره‌ ئه‌وکات فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ بوو له‌ گه‌ل کاوه‌ مه‌خموری وه‌ شه‌هید ئه‌حمه‌د قه‌مبه‌ریش بوو به‌ فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ شه‌هید سه‌ید جه‌وهه‌ریش مه‌فرزه‌ بوو له‌ گه‌ل عه‌لی سالح .
با ئه‌وه‌شم بیر نه‌چیت گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له‌ ده‌شتی کۆیه‌ له‌ گوندی ئیله‌لا ڕوی دا که‌ مه‌نده‌ ده‌م خوار و کۆمه‌ڵێک په‌شمه‌رگه‌ی قاره‌مان به‌شدار بوون داستانێک بوو بۆ باسی ئه‌و شه‌ره‌ناکه‌ن که‌ گه‌وره‌ترین شه‌ر بوو له‌ مێژووی هه‌رێمی هه‌شت ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌و کاته‌ بریتی بوون له‌ مه‌نده‌ ئه‌سوه‌دی برای فه‌رج تۆفیق قه‌یسه‌ری ئه‌حمه‌د برنه‌و شه‌هید ده‌شتی ئاودیر حاجی قالای و دلێر و شۆڕش حاجی وکه‌ تازه‌ بوو به‌ پ.م
محێدین تیمارۆکی و محه‌مه‌د حاجی قه‌ڵای و کۆمه‌لێک پ .م دیکه‌ که‌ داوای لێبوردن ده‌که‌م ناوه‌کانیانم بیر نه‌ماوه‌ .
پاش ماوه‌یه‌ک شه‌ڕێکی تریش کرا که‌ بریتی بوو له‌ چونه‌ ناو شاری کۆیه‌ بوو که‌ ئه‌وکات له‌و شه‌ره‌ بوو زاهیر اغا بریندار بوو چاویکی کوێر بوو. هه‌ژار کانیمارانیش که‌ کادیر بوو له‌گه‌ڵ هێزه‌که‌ی مشیر خدر اغاابوو به‌داخه‌وه‌ هه‌ردوو که‌رت که‌ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێکی دکتۆریان گرت له‌ سه‌ر جاده‌ی کانی وه‌تمان په‌یوه‌ندی ژێراو ژێر دروست بوو له‌گه‌ڵ ڕژێم که‌ ئه‌وه‌ بوو چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ هێزه‌که‌ ئاگادار کرابوونه‌وه‌ له‌ و په‌یوه‌ندیه‌ بۆیه‌ له‌ ناو هیزه‌که‌ مه‌فره‌زه‌ی ئه‌حمه‌د بڕنه‌و ته‌سلیم به‌ ڕژیم نه‌ بونه‌وه‌ باقی زۆربه‌ی له‌گه‌ل ئه‌م دوو که‌رته‌ ته‌سلیم به‌ ڕژێم بونوه‌و وه‌ ... جگه‌ له‌ کاک تۆفیق و هه‌ژارو چه‌ند پ .م که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان ته‌سلیم نه‌بونه‌وه‌.
دوای به‌ بڕیاری سه‌رکردایه‌تی قوه‌تی کۆسره‌ت جاریکی تر ته‌شکیل کرایه‌وه‌ که‌ مامۆستا عه‌زیز بوو به‌ فه‌رمانده‌ی قوه‌ت وه‌ ئه‌و کات کاک رابه‌ر بوو به‌ کادری قوه‌ته‌که‌ وه‌ ئه‌حمه‌د بڕنه‌و کۆنه‌کانی قوه‌تی کۆسره‌ت به‌شدار بوون له‌ ته‌شکیله‌ی نوێ دوای ئه‌مه‌ تیپ دروست بوو که‌ شه‌هید شه‌مال بوو به‌ سه‌رتیپ وکاک سه‌رباز تازه‌ گه‌ڕابۆوه‌ ناو یه‌کیتی بوو به‌ جێگر که‌ک رابه‌رێش بوو به‌ مه‌سول ناوچه‌ ،،،،
باقی شته‌کانی تر بۆ به‌ریزانه‌ هه‌ل ده‌گرم که‌ راستو خۆ تێدا به‌شدار بوون هیوادارم دوباره‌ منێس به‌ هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئه‌و به‌ڕیزانه‌ نه‌ بوبمه‌وه‌


تێبینی
به‌ داوای لیبوردنه‌وه‌ که‌ ره‌نگه‌ من ناوی ئه‌ قاره‌مانانه‌م نه‌زانی بێت که‌ له‌ خۆشناوه‌تی هه‌ولیریان کۆیه‌ پێشمه‌رگه‌ بوون من سه‌ری رێزوو نه‌وازش داده‌نوێنموه‌ سڵاوی گه‌رمێش بۆ زیندوه‌ کان ده‌نێرم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە