کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ قسه‌که‌ره‌که‌ی ئیداره‌ی ناوه‌ندیی!!

Thursday, 19/02/2009, 12:00


کۆمه‌ڵێک کادێری جه‌ماعه‌ته‌که‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود داوایان له کوردستان پۆستی به‌ڕێزکردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی نه‌دانی موچه‌ی 3 مانگیان له‌لایه‌ن حه‌مه‌وه بۆ بڵاو بکاته‌وه‌.

به‌ڕاستی پێم خۆشه ئه‌و ڕاستیه هه‌مووکه‌س بیزانێت نه‌دانی موچه له‌لایه‌ن حه‌مه‌ بووه‌ته‌ کلتوری ئه‌و که‌سه‌، هه‌رجاره‌و به‌بیانوویه‌که‌وه موچه‌ی چه‌ند مانگێکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ نه‌گبه‌ته حه‌په‌لوشده‌کات و به‌پاره‌که‌ش گه‌وڕ بۆ مه‌ڕوو ماڵاته‌که‌ی له ناوچه‌ی شاره‌زوور(گوڵه‌خانه)دروستده‌کات .

خه‌ڵکینه‌ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حه‌مه‌ به‌ناوی کادێره‌وه وه‌ریده‌گڕی ئێجگارزۆره چونکه‌ ژماره‌ی کادێره‌کانیان له‌په‌نجه‌کانی ده‌ست تێپه‌رناکات . به‌سه‌ربه‌زرییه‌وه قسه‌که‌ره‌که‌یانده‌ڵێت ئه‌و بودجه‌یه له 1994وه بۆماننه‌گۆڕاوه ، ئاخر گه‌نده‌ڵییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌مانه‌دا خۆیده‌بینێته‌وه . ئاخر ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ که‌کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی کومه‌ڵایه‌تی کۆیکردونه‌ته‌وه و خۆیانناوناوه حزب له‌1994ه‌وه سه‌د به‌رابه‌ر که‌میانکردووه ئه‌مه‌ش به‌هۆی هۆشیاری خه‌ڵک و تێگه‌شتنیان بووه له حه‌مه‌.

من زۆر باشده‌زانم مانگانه‌ی کادێره‌کانیان 25 هه‌زاره به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وان چه‌ند له‌حکومه‌ت وه‌رده‌گرن ، ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕای سه‌دان ناوی وه‌همی و کردنیان به‌پۆلیس به‌جیاو به‌ده‌ر له‌و بودجه‌یه‌ وه‌ریده‌گرن .

ئه‌وانده‌ڵین ته‌له‌فزیۆنه‌ئاسمانیه‌که‌مان په‌یوه‌ندی به‌بودجه‌وه‌ نیه‌سه‌رچاوه‌ی دارایی ترمان هه‌یه پێمخۆشه به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌بڵێم که‌حه‌مه‌ به‌که‌سێكی خاوێنده‌زانن ئه‌و سه‌رچاوه تایبه‌ته قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و ئاغای قوربانییه.

له‌کۆتاییدا ده‌خوازم له‌کوردستان پۆستی به‌ڕێز ئه‌وجه‌ماعه‌ته‌‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود له‌مه‌ودووا به‌حزب بانگ نه‌کات چونکه‌ ئه‌وان حزبه‌که‌یانکردووه‌ته کۆمپانیایه‌ك بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتی له‌بواری جاسوسی و خۆده‌وڵه‌مه‌‌دکردن و کوشتنی کادێری حزبه‌کورییه‌کانی ئێران (دیموکرات)به‌تایبه‌تی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە