بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاندیدکراوهی لیستی هاوپه‌یمانی باشتر بناسن. کمال ابراهیم حسین ناسراو به (مولازم کمال) کاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی ژمار
Monday, 22/02/2010, 12:00
له ده‌شتی هه‌ولێر ، گوندی یهدیقزلهر له خێزانێکی شیوعی له دایک بووه ، له دوای هه‌لگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان کورد‌و ده‌سته‌لاتی به‌عس له ئازاری 1974 ئه‌و سه‌رده‌مه حزبی شیوعی عیراقی له‌ناو جهبههدابوو له گه‌ل حزبی به‌عس ، ملازم کمال له گه‌ل خانه‌واده‌که‌ی چه‌کداری حزبی شیوعی بوون ، جاشایه‌تیان له ده‌شتی هه‌ولێر بۆ ڕژێم ده‌کرد شه‌وو ڕۆژ ماندوو نه‌ناسانه به پیکابێکی سوور به دوای ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌گه‌ڕان که سه‌ردانی ماڵ‌و منداله‌کانیان ده‌کرده‌وه ، یان بۆ چالاکی کردن بۆئه‌و سنوره ده‌هاتن ، له‌و کاته‌وه کمال ابراهیمی دلسۆز بۆ حزبی شێوعی وڕژێم، نازناوی (مولازم) ی پێبه‌خشراو خه‌لکی شاری هه‌ولێری شۆڕشگێڕیش له‌وێ وه‌ختێوه زۆر ڕقیان له‌و مولازمهی پشته‌وه‌ی پیکابه ، مولازم که‌مالی کۆنه جاش له سالی 1986 دوای خاپورکردن وچۆلکردنی دێهاته‌کان له لایه‌ن ڕژێمی به‌عس ، تا ئه‌وکاته وه‌ک فیراری عه‌سکه‌ری له‌و گوندانه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر دانیشتبوو،که گوندنیشینه‌کان به زۆره‌ملێ ڕه‌وانه‌ی شار کران ، مولازم کمال هاته گوندی سماقولی سه‌روچاوه له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی، له باره‌گای مه‌لبه‌ند به فه‌رمانی لێپرسراوی مه‌لبه‌ندی ئه‌و کات کرایه لێپسراوی ئازوقه‌و چێشتخانه ، له سالی 1988 دوای ڕۆیشتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ قه‌ندیل ، مولازم کمال له شاره‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌ست له ئه‌ژنۆ دانیشتبوو ، له دوای ڕاپه‌ڕین به ته‌عین و ته‌زکییه کرایه ئه‌ندام کۆمیته ، تا ساڵی 1996 شه‌ڕه شومه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی ، ملازم که‌مال هاوڕێیه‌کانی به جێهێشت و به‌ره‌و هه‌نده‌ران ڕووی له هۆله‌ندا کرد ، دوای ئه‌وهه‌موو خیانه‌ت وپاشهل
پیسی و جاشایه‌تی و ڕاوه‌دونانی خه‌لکی شۆڕشگێڕ‌و پێشمه‌رگه، خۆی کاندید کردوه ،
تا له سهرماندوو بوون و خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان ببێته په‌رله‌مانتار و له‌و ڕێگایه‌وه جارێکی‌تر خیانه‌ت به گه‌ل و نیشتمان وخوێنی شه‌هیده‌کانمان بکاته‌وه .
من مولازم که‌مالم
ده‌نگم ده‌نێ من که‌مالم
نه‌زان داماو، کرچ و کالم
دژ به گه‌ل و نیشتمانم
له ئاست هه‌قدا که‌ڕولاڵم
ده‌نگم پێده‌ن کۆنه جاشم
بۆ سودی خۆم پیاوی باشم
زۆر ده‌مێکه دامه‌و داشم
من یه‌کڕوو نیم نیسکو ماشم
ده‌نگم ده‌نێ من که‌مالم
نه‌زان داماو، کرچ و کالم
جاشی پشته‌وه‌ی پیکابم
هه‌تاکو هه‌م به کورد نابم
کورد بون لای من بێمانایه
به هه‌ر چیبم به کورد نابم
ده‌نگم ده‌نێ من که‌مالم
گه‌نده‌خۆر و قه‌ل و دالم
من که‌مالی سه‌رما بردووم
تفکهن له خۆم له ڕێبردووم
دژی خاوه‌ن شه‌هیدانم
به له‌ش ساغ‌و له ناخ مردووم
ده‌نگم ده‌نێ من که‌مالم
خاک فرۆشی کۆنه ساڵم
20-02-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست