کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"سڵاوی گه‌رمی دڵی پڕئومێدی مه‌رد پێشکه‌ش ئه‌ی هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه‌‌"

Tuesday, 22/02/2011, 12:00


به‌م سروده‌‌ خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ‌ مه‌یدانی ئازادی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ جوامێرو ئازایانه‌و مێژوویی یه‌ چاوه‌ڕوان کراوه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی که‌ له‌ چوارده‌وری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیودان، ئه‌وپێشمه‌رگه‌ چاونه‌ترسانه‌ پشتگیری خۆیان ده‌ربڕی بۆ داواکانی خۆپیشانده‌ران وبڕیاریاندا که‌ ببنه‌ قه‌ڵغان بۆ پاراستنی گیانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و. له‌ هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانیش پشتگیری خۆیان بۆ داواکانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕی و ده‌ربڕی.
پێشمه‌رگه‌ سه‌ربه‌رزه‌کان ئێوه‌ به‌م هه‌ڵوێسته‌ ئازاو جوامێرانه‌یه‌تان مێژوویه‌کی پڕشکۆدارترتان بۆ خۆتان و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان تۆمارکرد.
ئێوه‌ دیسانه‌وه‌ به‌ کردار سه‌لمانتانه‌وه‌ که‌ به‌ڕاستی پارێزه‌ر و پشت وپه‌نای چه‌وساوه‌کانی کوردستانن و چیترخۆتان ناکه‌نه‌ سووته‌مه‌نی بۆ درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ یی وبێ مافی و چه‌وساندنه‌وه‌ و نایه‌کسانی وله‌ کوردستاندا...!
ئێوه‌ سه‌لمانتان که‌ خۆتان به‌ خزمه‌تکاری ئه‌و‌ ئه‌وئامانجه‌ پیرۆزانه‌ ده‌زانن که‌ پێشمه‌رگه‌ی دروست کردو ناوی پێشمه‌رگه‌ی پیرۆز کرد....
ئێوه‌ ئه‌مڕۆ به‌م هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌یه‌تان دیسانه‌وه‌ به‌وه‌فایی تان نوانده‌وه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو شه‌هیده‌کان و درێژه‌تان دا به‌و ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ی ئه‌وان له‌ پێناویدا خۆیان کرده‌ قوربانی و ئێوه‌ ئه‌مڕۆبه‌ ئامانجی ده‌گه‌یه‌نن..
ئێوه‌ ئه‌مڕۆ به‌م هه‌ڵۆێسته‌ ئازایه‌نه‌تان سه‌لمانتان که‌ به‌ڕاستی چه‌کی شه‌ره‌ف و پاراستنی ئێمه‌تان کردۆته‌ شان و خه‌می ئازادی هه‌مووتاکێکی ئه‌م کوردستانه‌تانه‌.
ئه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌تا ئێستا دوو دڵن ده‌ ێێوه‌ش ڕێچکه‌ی هه‌ڵوێستی هاوڕیکانتان بگرن و هه‌ڵوێستی خۆتان ڕابگه‌یه‌نن که‌ ده‌بنه‌ پارێزه‌ری ماف و ئازادی و ده‌سکه‌وته‌کانمان له‌ کوردستان.

چاوتان ماچ ده‌که‌م و ده‌ستی ماندووتان به‌ گه‌رمی ده‌گووشم..

بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و ئازادی و ڕزگاری له‌ سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌..!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە