ناڕه‌زایی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێز (کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان)
Friday, 03/07/2009, 12:00
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین
ئه‌گه‌ر ره‌وره‌وه‌ی ژیانی خۆت به ده‌ست خودی خۆت بایه چی ده‌کرد ؟
یان ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك جار بۆم هه‌بوایه ته‌مه‌نم بگه‌ڕایاته‌وه دواوه له‌و شوێنه‌دا ڕام ئه‌گرت که خۆم ده‌م ویست ، 5 ساڵیش له ته‌مه‌نم که‌متر بوایه‌ته‌وه مه‌منون بوم به ده‌ستی خۆم ئه‌و کاسێته‌ی ژیانی خۆم به شێوه‌یه‌کی تر دائه‌ڕشت .
له ڕابوردوی ژیانمدا سه‌رکه‌وتن و دابه‌زین وخۆشی و ناخۆشی زۆرم هه‌بوه ، جا به‌هۆی خۆمه‌وه بوبێت یان ده‌وروپشت یا سروشت یان داواکانی ڕۆژگاربوه.
من له قۆناغه‌کانی خوێندن و تا جێبه‌جێ کردنی کاره نیشتمانیهکانم وه‌کو ویژدان قبوڵمه چونکه له‌سه‌ر ماندوو بونی خۆم بووه .
ئه‌ڵێن دوای هه‌موو ناخۆشیه‌ك خۆشی دێت ، ژیان گۆڕانکاری تێئه‌که‌وێت من ئه‌م په‌نده به درۆ ئه‌خه‌مه‌وه .
هه‌موو ساته ناخۆشه‌کان به‌سه‌رماو گه‌رما ژیانێکی سه‌خت بۆخۆم و که‌س وکارم ، کونجی زیندان و ماڵه و ماڵ جێگه یان بێت . خه‌باتمان کرد بۆ نوێ بونه‌وه‌ی ژیان به ئازادی ، ته‌مه‌نمان کرد به سوته‌مه‌نی ، به‌ڵام به‌ڵام ئیمڕۆ بۆته مۆته‌که کۆمه‌ڵێك خۆفرۆش ماستاوچی له‌سه‌ر ماندو بونی خۆم و هاوڕێکانم هاتۆته پێشه‌وه‌و ته‌نانه‌ت پێناسه‌ی خۆشی ناتوانێت بکات . ئه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان هێشتا به جوانی بژار نه‌کراویت له هه‌ل په‌رست و ماستاو چی . تکایه پێشمه‌رگه‌ی دێرین با ڕێزی لیبگرێت .
زۆر جار په‌شیمانم له‌و ووتانه‌ی که گوێبیست ئه‌بوم یان ئه‌وه‌نده ڕێزمان بۆ لێپسڕاوان هه‌بوو خۆمان ئه‌کرد به قه‌ڵخان تا ئه‌و خۆفرۆش و ناحه‌زانه‌ی ئیمڕۆ بونه‌ته کۆلکه ده‌ستیان لێنهوهشێنن .... که‌چی ئێستا پێچه‌وانه بۆته‌وه ئه‌وان بونه‌ته شۆڕشگێر و دێنه‌سه‌ر سفره‌ی حازر، زمانیشیان به قه‌د ..... درێژه .
ئایا له جیاتی پێشمه‌رگایه‌تی درێژه‌م به خوێندن بدایه با دکتۆرا یان ماسته‌رم بهێنایه باشتر نه‌ده‌بوو ، به‌ڵام به‌سه‌ر به‌رزی . ئه‌و کات نه‌ماڵم داگیر ئه‌کراو له‌ده‌ست ئه‌چوو نه مه‌رگی شه‌هید بونی هاوڕێکانم ئازاریان ئه‌دام نه جاش و خۆ فرۆش ئه‌بون به دوژمنمان .
3 6 - 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست