جه‌ماوه‌ی ڕاپه‌ڕیوی کوردستا ن په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی یاسایی نه‌ماوه کۆبونه‌وه‌ی چی ؟
Thursday, 24/02/2011, 12:00
ئه‌م به ناو په‌رله‌مانه‌ی کوردستان په‌رله‌مانی بانده تیرۆرسته‌کانه و هیچ شه‌رعیه‌تێکی یاسایی نی یه و دانیشتنه‌کانی و بڕیاره‌کانیشی بۆ قازانجی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی ئه‌ودووبنه‌ماڵه تیرۆرسته‌یه‌و هیچی تر. به‌شداری کردنی به‌ناوئۆپوزیسیۆنه‌کان و لیستی گۆڕان له‌دانیشتنه‌کانی ئه‌وپه‌رله‌مانه‌دا پاش تیرۆروسه‌رکوتکردن و گرتنی هه‌ڵسوڕاوانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ناڕازی له ده‌سه‌ڵاتی مافیاوتیرۆریسته‌کانی کوردستان که ڕۆژی 17.02.2011 له شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی ده‌ستی پێ‌کرد، ده‌خاته ڕیزی ئه‌ودووبانده تیرۆریسته و میژووی خۆتان له‌که‌دارده‌که‌ن و پاش سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕین ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی و جه‌ماوه‌ری ده‌بنه‌وه...!!
گه‌رئێوه‌به‌ڕاستی به‌ته‌نگ ژیانی ئێمه‌وه‌ن ئێستا‌و داهاتوو، خۆتان مه‌خه‌نه ئه‌و گه‌مه سیاسی یه پیس و گڵاو و پڕتاوانه‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی تیرۆریست !!
له‌جیاتی چوونتان بۆ په‌رله‌مانی تیرۆریستان وه‌رنه په‌رله‌مانی شه‌قام "مه‌یدانی ئازادی " بۆ خرۆشاندنی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان وهاوریزوهاوده‌نگ هاوار بکه‌ن :
" تا ڕۆیشتنی سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له کوردستان سه‌رشه‌قامه‌کان به‌جێ ناهێڵین وئێمه خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێکی باشترین به یاساوده‌ستورێکی مۆدێرن نه‌ک میزاجی
بنه‌ماڵه‌کان !"
ته‌ماشای بیر و مێشک و هه‌ڵس و که‌و‌تی دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکه‌ن، هه‌رهه‌موویان یه‌ک سیناریۆی گه‌ڵته‌جاری کۆپی یه‌ک دووباره ده‌که‌نه‌وه، به حسابی خۆیان بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندو درێژه‌پێدانی ته‌مه‌نی نه‌گریسی خۆیان و ده‌سه‌ڵاته نایاسایی و داسه‌پاوه‌که‌یان وه‌ک به‌ڵایه‌ک و نه‌خۆشی یه‌کی کوشنده به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا...!!
ئه‌وان هه‌موویان یه‌ک نه‌خۆشی ده‌روونی یان هه‌یه، ئه‌ویش به هیچ تێر نابن و هه‌ڵبه‌ی زۆرتریانه...!!
ئه‌وان ئه‌وه‌نده عاشقی کورسی وده‌سه‌ڵات و پاره و فه‌سادی و گه‌نده‌نده‌ڵی بوون..!! ناتوانن هه‌روا به ئاسانی و به خۆشی ده‌ربه‌رداری ئه‌م هه‌موو ده‌سکه‌وتانه‌یان بن که له‌سه‌ر بنا‌غه ی دیکتاتۆری و نایه‌کسانی و بێ مافی به زۆربه‌ی مرۆڤه سه‌ربه‌رزو شه‌ریفه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه دایان مه‌زراندووه‌ونیازن به‌م فێڵانه‌یان درێژه‌ی پێ بده‌ن ..!!
ئه‌ودیکتاتۆرانه باری ده‌روونی یان ئه‌وه‌نده شێواوه که له ده‌ره‌وه‌ی مێشک وژیانی خۆیاندا ژیانێکی تری زۆربه‌ی خه‌ڵکه بێ ماف و چه‌وساوه‌که نابینن یان پشت گوێ ی ده‌خه‌ن..!!
کاتێکیش جه‌ماوه‌ری ناڕازی و چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ئه‌مانه لێ یان ڕاده‌په‌ڕێن، مێشکیان تووشی ڕاچڵه‌کین وشێوانێکی شیزۆفرێنیا ده‌بێت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توانای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئاسایی نامێنێت و هۆشیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و په‌رچه‌کرداری دڕندانه‌تر و نامرۆڤانه‌تر ده‌نوێنن، وه‌ک ڕۆژی 17.02.2011بنینیمان شه‌لم کویڕم ناپارێزم ده‌ستیان وه‌شاند له جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی شاری سلێمانی قاره‌مان و مافی ژیانیان له مێرمنداڵێک شه‌هید ڕێژوان سه‌نده‌وه که بووه شه‌هیدی به‌که‌می ڕاپه‌ڕینه‌مه‌زنه‌که‌ی شاری سلێمانی. ئه‌وان به‌مافی خۆیانی ده‌زانن که‌ی بیانه‌وێت ماف و ژایانمان لێ بسێنن...!!
ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ به‌مافی خۆمانی ده‌زانین که پێ یان بڵێین به خۆشی خۆتان بڕۆن باشتره، چونکه کات و ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتتان کۆتایی هات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه شایسته‌ی سه‌رکرده‌ین که بێ گرێ ی ده‌روونی و نه‌خۆشی بێت و ژیان و ئێمه‌ی خۆش بووێت!!
چونکه ئێوه به هێچ تێر نابن ومانای ژیان و خۆشه‌ویستیش نازانن چی یه.!!!
هه‌رداوای خوێن و پاره‌ی زۆرترده‌که‌ن له‌زۆربه‌ی ئه‌م گه‌له‌چه‌وساوه‌یه...!!
جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان چیتر چاوڕوان ناکات و بڕوا به خۆتان و په‌رله‌مانه ساخته‌که‌تان ناکات و به ئێوه ش ده‌نگ و خرۆشانی شه‌قام ساردناکرێته‌وه...!!
ڕۆژی ڕۆح کێشێنتان نزیک بۆته‌وه به ده‌ستی شێره‌ئازاکانی "مه‌یدانی ئازادی" یه‌کانی کوردستان....!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست