خه‌ڵکی کوردستان گیڤاران وغاندیه‌کیان پێویسته
Wednesday, 27/05/2009, 12:00
خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی کوردستان به تایبه‌تی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێری هۆلاکۆشکێن وبه‌عسی شکێن داوتان لێ ده‌که‌م و به‌قوربانی هه‌رهه‌مووتان ده‌بم و ده‌ست و چاوی هه‌مووتان ماچ ده‌که‌م داواکارم له ئێوه‌ی شۆڕشگێرو خۆڕاگر، دوێنێ و ئێستا و داهاتووی کورد‌و کوردستان له‌به‌رچاوبگرن ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی خواره‌وه:
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که ئێوه‌یان کردۆته سووته‌مه‌نی به‌رژه‌وندی یه تایبه‌تی یه گڵاوه‌کانی خۆیان و کوڕ و کچه‌کانیان له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ده‌هێننه‌وه‌و ده‌یانکه‌ن به ئاغا به سه‌ر ئێوه‌ی شۆڕشگێرو چاونه‌ترس وکوردستانێکی خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار شه‌هید. ئێوه‌ی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و ویژدان ده‌توانن کورد‌و کوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، نه‌ك ئه‌و دووبنه‌ماڵه و کوڕه دۆڕاوه‌کانیان.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به وانه‌ی که هه‌موو سامانی کوردستانیان ئاودیوی ئێران کرد. ده‌نگ مه‌ده‌ن به ئاشبه‌تاڵ و 31 ی ده‌بابه‌کان. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که بێ ده‌نگ و بێ غیره‌تن له ئاستی دوژمنه‌کانیان له تۆپباران کردنی کوردستان ورته‌یان لێ نایه‌ته ده‌ره‌وه.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی ڕێز له ئیراده‌ی ئێوه ناگرن و فڕۆکه‌وانی بکوژانی کورد‌و کوردستان ئازاد ده‌که‌ن.داکۆکی له بکوژانی ئێوه ده‌که‌ن و ئیمزای له‌سێداره‌دانی ئه‌نفالچیه‌کان ناکه‌ن. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که غیره‌تیان نی یه ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نن.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی مه‌شکه ی ماڵی خۆیان ناهه‌ژێنن و ده‌چن مه‌شکه‌ی ماڵی میره‌کانیان ده‌هه‌ژێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌شکه‌ی ماڵی میره‌کانیان به زڕه‌و پۆلی یه واته(خزمه‌تی کورد و کوردستان ناکه‌ن ده‌چن خزمه‌تی دوژمنانی کورد ده‌که‌ن).
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که خاکی کوردستان و پارچه زه‌ووی ده‌ده‌ن به عه‌ره‌ب و کوڕی نوری مالیکی و فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌هێنن بۆ سه‌ر خاکی کورد‌و کوردستان. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی کوردستانیان کردۆته قه‌حپه‌خانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ومۆڵگه‌ی جاسووسانی دژ به‌کورد وکوردستان. ده‌نگ مه‌ده‌ن به (ێدام، عوده و قوێه، پینۆشێه) کانی کوردستان.
ده‌نگ مه‌ده‌ن باوانه‌ی بازرگانی به ڤیزای شینگڵ ده‌که‌ن و لاوانی کورد په‌رگه‌نده‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌که‌ن.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که له‌جیاتی دروستکردنی قوتابخانه و باخچه‌ی منداڵان ته‌کیه‌ی ده‌روێشان له هه‌ولێر ده‌که‌نه‌وه به چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلار له‌سه‌ر حیسابی میلله‌تی کوردی خێر له خۆ نه‌دیوو.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که خه‌و له مردووه‌کانیش حه‌رام ده‌که‌ن و قه‌برستانه‌کانی شاری هه‌ولێر ده‌کڕنه‌وه بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌یکه‌ن به بازاڕ‌و ڤیڵا، ئه‌وه‌یه حکومه‌ت و سۆسیال دیموکرات و کوردستانی.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و سووك و چروکانه‌ی که بودجه‌ی کوردستان له قومارخانه‌و له باڕو له ئافره‌ته له‌ش فرۆشه‌کان خه‌رج ده‌که‌ن. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که هونه‌وری کوردی تعریب ده‌که‌ن. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی هه‌موو داموده‌ستگای کوردستانیان به زه‌وی و ئاسامانیش له نێوان خۆیان دابه‌ش کردووه.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که ڕوومه‌تی ێدام و بکوژانی ئێوه‌یان ماچ کرد. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که فایلدارو میلله‌ت فرۆشن و کورد قڕده‌که‌ن. ده‌نگ مه‌ده‌ن به وانه‌ی که ژنی خه‌ڵك داگیرده‌که‌ن. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که له عه‌قڵ و ته‌مه‌ن پیرن وله سه‌ربه‌خۆیی کورد تێناگه‌ن.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به دوعا کوژه‌کان، به پیاوکوژه‌کان، پێشمه‌رگه کوژه‌کان، مامه‌ڕیشه‌کوژه‌کان که سه‌ری سۆر(سه‌ری ڕه‌ش) یان کردۆته مۆڵگه‌ی پیاوکوژان و ژن کوژانی له‌ده‌ست یاسا ڕاکردوو.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که له ئه‌وروپا له‌سه‌ر پاره‌ی سۆسیال ده‌ژین و به ساخته به ناوی نه‌خۆشی تقاعد کراوون، نازانن کۆمپیوته‌رهه‌ڵبکه‌ن و به پاسه‌پۆرتی ئه‌وروپی به‌سه‌رسه‌ری ئێوه بوونه‌ته وه‌زیرو گزیرو ئه‌ندام په‌رله‌مان و پۆزتان به‌سه‌ردا لێده‌ده‌ن.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی لاسایی به‌عس ده‌که‌نه‌وه‌و زیندانی نهێنی یان هه‌یه‌و هه‌موو کوردستانیان کردووه به زیندانێکی گه‌وره بۆ خه‌ڵکی کوردستان. له‌ژێر ناوی تیرۆر ویاسای تیرۆر هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیان به ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌کانیان تۆقاندووه.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که شه‌ڕی ناوه‌خۆیان هه‌ڵگیرساند و که‌سوکاری ئێوه‌یان به کوشتن دا و ئێستاش ده‌ست به سمێڵیان داده‌هێنن و خۆیان به په‌پووله‌ی به‌هه‌شت ده‌زانن. کورد ئه‌و جۆره په‌پولانه‌ی ناوێت، به‌ڵکو کوردستان هه‌مووی مامه‌ڕیشه یه‌وغاندی یه‌کیان پێویسته که سیمبولی پاکی بێت و سه‌رکردایه‌تیان بکات و خزمه‌تیان بکات.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که که‌رکوك و مادده‌ی 140 یان فرۆشت.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی ک میلله‌تیان تووشی هه‌ژاری کردووه وله‌ژێرناوی شوقه‌ی زه‌که‌ریا و گوندی ئه‌ڵمانی و پڕۆژه‌ی وه‌همی سامانی کوردستان ده‌دزن. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و ده‌م وچاوه دزێوانه‌ی که له‌ش کڕن و له‌ش فرۆشیان له کوردستان زۆرکردووه.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که داووده‌رمان و خواردنی به‌سه‌رچوو واته (ئێکسپایه‌ر) ده‌هێننه کوردستان و ده‌رخواردی میلله‌تی ده‌ده‌ن. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی که خاوه‌ن بڕوانامه‌ی (علوج)ن. ده‌نگ مه‌ده‌ن به ئه‌ندامه خه‌وتووه‌کانی په‌رله‌مان.
زور گه‌شبینم که خه‌ڵکی کوردستان چۆن به خوێن(به‌عسی)یان ده‌رکرد و هه‌رواش به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خۆیان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بۆگه‌ن و ترسنۆك و پاره‌په‌رست له کوردستان له ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌که‌ن.
خه‌ڵکینه ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن و قه‌بوولی مه‌که‌ن ته‌نها یه‌ك بست له خاکی کوردستان بدرێت به عه‌ره‌بێکی بێگانه‌ی خه‌لکی کوردستان نه‌بێت.
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن و سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌لی کورده‌و ده‌وڵه‌تی کوردیش هه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت ودوژمنانی کوردیش با له‌خه‌م و خه‌فه‌تان دا یه‌خه‌ی خۆیان دادڕن.
بڕواتان هه‌بێت دوژمنانی کورد زۆر له به‌عس ترسنۆکترن، فیل هه‌رچه‌نده گه‌وره‌ش بێت له مشك ئه‌ترسێت، هه‌رچه‌نده دوژمنه‌کانمان به هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌شه‌وه به قه‌باره‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گه‌وره‌و به هێز خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌و دوو بنه ماڵه‌یه‌ش به‌م زووانه خۆیان و ئاغاکانیان له ئیراده‌ی ئێوه‌ی میلله‌تی کورد ده‌ترسن و ده‌بێ ده‌سه‌ڵات و خاکی کوردستان به‌جێ بهێڵن بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان، زۆریشی نه‌ماوه هه‌ردوو بنه‌ماڵه بۆگه‌نه‌کانی ده‌سته‌ڵات په‌له‌قاژه‌یانه‌و گلۆڵه‌یان که‌وتۆته لێژی و به ده‌نگی خۆتان و به چه‌پڵه ڕێزان له ده‌سه‌ڵات و له کوردستان شاربه‌ده‌ریان بکه‌ن، مه‌هێڵن چیتر کوردساتان گڵاو بکه‌ن.
من ده‌نگی خۆم ده‌ده‌م به گۆڕی مامه‌ڕیشه ، به شه‌هید ئارام، کاك نه‌وشیروان، به‌گیڤاراکانی کوردستان که له بناره‌کانی قه‌ندیل پاسه‌وانی هه‌موو خاکی کوردستانن و ده‌یپارێزن، به‌ڵام ده‌نگی خۆم ناده‌م به و دوو بنه‌ماڵه بۆگه‌نه.
داواتان لێده‌که‌م و به‌قوربانی هه‌موو کورد و کوردستان ده‌بم و ئێوه‌ش ده‌نگ بده‌ن به که‌سێك به لایه‌نك که شه‌خسیه‌ت و که‌رامه‌تی کورد‌و کوردستانی به لاوه له‌هه‌موو شتێك له لای پیرۆزتر بێت. ده‌نگ بده‌ن به‌وانه‌ی که بۆ ده‌وڵه‌تی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ خه‌بات ده‌که‌ن. ده‌نگ بده‌ن به که‌سانێک و لایه‌نێك که خزمه‌تی گشتی بکات و وه‌كو گیڤارا بژیێت و وه‌کو غاندیش بمرێت له پێناوی میللاته‌که‌ی.
*کۆنه پێشمه‌رگه‌یه‌کی که‌رتی ڕێکخستنی شه‌قلاوه. خزمه‌تکاری هه‌موو کورد‌و کوردستان
05.05.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست