کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ھاوکێشەسیاسیەکەی ئەمرۆ گەندەلی کوشتن یەکسانە بەدەسەلات

Monday, 23/05/2011, 12:00







کاتێک مێژوی کورد دەخوێنینەوە ھەردەم کورد لە ناو جەنگ و خوێندا ژیاوە واتا کورد سەردەمێکی زۆرە ئاشنایە بەوەی کە ھەردەم خوێن برێژیت بۆئەوەیبژیت ، کاتێک ئەم میللەتە بەجۆرێک لە جۆرەکان دەبێتە ژێردەستەو داگیرکراو بەمەبەست و شێوەی تایبەتی خۆیان بەکاریان ھێناوە واتە لە پێناوی ھێزەی خۆیاندا بەکوشتیان داوە ، لەدوای ئەوەی کە کورد راپەرینی کرد باشور ئازاد بو کاتێک ھێزەکان لەچیاکان ھاتنە خوار وایانزانی ئیتر لەمەو بەدوا بەخەیالەکانیان دەگەن، ھەرئەمەوایلێکردن کە ببێتە ھۆی یەکتر لەناو بردن و ھەلگیرسانی جەنگی ناوخۆکە مێژویەکی رەشە لەناو تاریخی کوردا چ جای مێژوی ئەم ھێزە سیاسیانە کە لە پێناوی بەرژەوەندی زۆر تایبەت ئەم میللەتەیان دابەکوشت دواتر لەپێناوی مەسالیعی خۆیان رێکەوتن کە سەروەت و سامانی ئەم ولاتەیان کردە دو بەشەوە ھەریەکەیان نیوەیان بۆخۆیان برد کاتێک میللەت دەلێت دەبێت بزانین داھاتمان چەندە کاتێک دەلێت دەبێت بزانین داھاتمان چی بەسەر بێت کاتێک کەدەلێت دەبێت بودجە بۆخزمەتی میللەت بەکاربھێنرێت راستەوخۆ ئەم ھێزانە دەلێن دەستی دەرەکی لە پشتە ئەمە گەمەی سیاسیە چەند ھێزێکی سیاسی ئەمەیان خستۆتە بەردەم ھاولاتیان دواتر کە خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت دەلێن ئەمانە جەماوەری ھێزەئۆپزسیۆنەکانن ، یەکێتی و پارتی ھەردەم ھێزێک بونە لەپێناوی ئامانجەکانیان موئامەرەی کوشتنیان کردوە ، کاتێک بەچەندبەلگەیەکی گوماناوی سەرکردە ئۆپزسیۆنەکان تۆمەتبار دەکەن کە پەیوەندیان لەگەل بەعس ھەبوە . بەلام خۆ ئەمرۆی واقیع ە دوێنێی مێژوو ئاگادارن کەدەبابەکان ھاتن ھەولێری پایتەختیان لەژێردەستی ھاوپەیمانەکەی ئەمرۆ یان دەرھێنا ئەوە تەیارەکانی تورکیابون کە دەھاتن یارمەتی پارتە جەماوەریەکەی ئەمرۆیان دەدا ، من نامەوێت چیتر ئەمە باس بکەم وەک موفاجەئەیەک چونکە تاکی کورد زۆرباش ئەمە دەزانێت ، خاوەنی ئەم کردارانەش ئەمەیان لا بوەتە ئاسایی ، کێشە گەورەکە لەوەدایە ھێزێک خۆی بە شۆرشگێر بزانێت و ھاولاتیانیش بەتێکدەر ، ئایا ئەم روداوانەی کەلەسلێمانی رویاندا ئەم خەلکە تیرۆریست بون یان تێکدەر بون ، پێم وایە ھەمو کودو سەرکردە ەی پارتەکانیش باش دەزانن پارتایەتی لەگەل ئەم دو پارتە واتە بەدەستھێنانی ئامانج و پلەو پایەمن زۆر بەلامەوە ئاسایە کەھێزێک دوێنێ رۆلەکانی خۆی دەکوشت بەداستانیش تۆماری دەکرد و لەکاتی تەنگاویدا دوژمنەکانی دەھێنا وەبەلای منەوە ئاسایەئەمرۆ ھاولاتیان بەر گولەبدات و بەتێکدەرو تیرۆریستیان بزانیێت ، من رەھایەت نادەم بەکوشتن بەلام کاتێک ھێزێک ئەم ھەمو خوێنەی ھاولاتیانی رشتبێت ئەمەشی لێ چاوەروان دەکرێت وەزیری پێشمەرگەی ئەم ھەرێمە تەنھا دەزانێت گولە بتەقێنیت و ئەم پلەیەشی لە پادەشتی خوێنرشتنەکەی رۆلەکانی دوێنێ وەرگرتوە ، زۆر ئاسایە ئەم کردارە ئەنجام بدات و ھەرەشە لە گۆڤارێک و سەرنوسەرەکەی بکات کە بوەتە یەکێک لە ھۆکارەکانی وشیارکردنەوەی ھاولاتیان لە ھەرێمی کوردستان ، ئەم ناونیشانەی سەرەوە سێ ھاوکێشەن کەھەردەم لە ناوکوردا مێژویەکی دورودرێژی ھەیە ، ئەمرۆ ئەوەمان بۆ سەلما لە پێناو دەسەلات ھەزارەھا کەس دەکوژن و خۆشیان بەدیموکراسی دەزانن لە پێناوی مانەوەیان ئامادەن خوێن برێژن وە بە شێوەی بەناو یاساش دژی رۆژنامەنوسان دەوەستنەوە ئەم ناو نیشانە کلتوری ئەم ھێزە سیاسیانەیە کەلەدوای راپەرین ھاتنە سەر کورسی دەسەلات ، کوشتنی تاکی کوردلەدوای راپەرین بەدەستی کورد بوەتە کلتور رۆژنامەنوس دەکوژن دەگرن تۆمەتی تیرۆریستیشی دەخەنە پال من زۆرم بەلاوە سەیرە ئەم دەسەلاتە ناوی یاسا دەھێنێت ، ھەرکارێک ئەوان بیکەن یاسایە شەری ناوخۆ دزینی سەروەتی میللەت و گەندەلی و ھێنانی ھێزی دەرەکی و کوشتنی رۆژنامەنوس و خۆپیشاندەران ئەمانە ھەموی یاساین ئەی چ نایاسایە چەک ھەلنەگرتن بۆ ئێوە داوای مافی خۆت بکەی ئەمە نایاسای.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە