ساختەكاری پارتی لە زاخۆ لەهەڵبژاردنی ئەم جارەدا ...
Monday, 07/09/2009, 12:00
كاتێك ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی كوردستان لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای فەرەج حەیدەری ڕاگەیانرا . سەرەڕای ئەو ناعەدالتیەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن , پۆچەڵكردنەوەی 40 وێستگەی دەنگدان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی مایەی ریسوا بوونی حزبی دەسەڵاتدار و خۆشحاڵی هەموو خەڵكی كوردستان بوو , چونكە بۆ هەموو جیهان و خەڵكی كوردستان ئاشكرابوو كە حزبێكی بەناو دیموكرات بەسەرۆكایەتی بارزانی لە پێناو مانەوەیاندا چ فرت و فێل و ساختەكاری لە هەڵبژاردن ئەنجامدا . پاشان حەیدەری ناو و ڕێژەی ئەنجامی لیستەكانی ئاشكرا كرد تا گەیشتە سەر لیستی مەسیحی و كلدو ئاشووری , ئەوەی جێی سەرسوڕمانی خەڵكی زاخۆ بوو یەكێك لەو كەسانەی لە ژێر لیستی (مەسیحیەكانی ) ناوچەی زاخۆ بەناوی ئەمیر گوگە یە كە بووە ئەندام پەرلەمانی داهاتووی كوردستان , پارتی لەمەشیانە ساختەو فرتوفیلی خۆی نیشان خەڵكی كوردستان و جەماوەری زاخۆ دا , ئاخر ئەمیر گوگە لە چ ساڵێكدا ئەندامی حزبی ئاشووریەكان بووە ئەگەر بوو بێتیش ئەوا سیخوڕی پارتی بووە لەناو ئاشووریەكان تا هەموو زانیارییەكی ئەو رێكخراوە دەستبەجی بگەیەنێتە لقا زاخۆ , هەموو خەڵكی زاخۆ بەتایبەت مامۆستایان دەزانن ئەمیر گوگە چ پیاوێكی سووك و ترسنوك و نوكەری بەر پرسی لق و ناوچەی زاخۆ بووە . لەسەردەمی ڕژێمی سەدامی لەناوچوو خۆی و بنەماڵەكەی بەعسی تۆخ بوون تەنانەت براكەشی كەناوی یوسف گوگە یە لە ساڵانی هەشتاكان خۆی بۆ ئەنجومەنە كارتۆنیەكەی مەجلیس وەتەنی عێراق هەڵبژاردبوو . ئەمیری ترسنووك هەمیشە خولامی بەعسیەكان بووە . لەپاش ڕاپەڕینیش بە هۆی ماستاوچێتی و سوزانی بردن بۆ ناوچەی پارتی بو بە مودیری قوتابخانەی رزگاری تا خۆی گەیاندە ناو ڕیزی پارتی , كاتێك مودیری قوتابخانەی ڕزگاری بوو دارو دیواری قوتابخانەی بەوێنەی بارزانی و دروشمی بریقەداری پارتی ڕازاندبووەوە ئیدارەكەی هەر دەتووت ژووری ناوچەی پارتی یە . دواتریش بوو بەئەندامی یەكێتی مامۆستایانی زاخۆ لەسەر لیستی پارتی كە ئەو كات یەكێتی مامۆستایانی زاخۆ بریتی بوون لە حەوت مامۆستا سێیانیان پارتی سێ كەسیش یەكێتی لەگەڵ مامۆستایەكی حزبی سۆشیالیست كە یەك ئەندامیان هەبوو . دوای سەرهلدان ئەم ئەمیرە هەمیشە خۆی وا نیشان ئەدا كە خزمەتكاری پارتی و بارزانی یە . گوگە لای هەموو خەڵكی زاخۆ ئاشكرایە كە پارتی یەو ئینكاری ناكات , پارتیش ئیتر بۆی ڕوون بوو پەرلەمانی ئەم جارە وەكو شانۆگەریەكەی جاران نییە بەكەیفی خۆی بڕیار بدات , بۆی دەركەوت ئەم جارە هێزێكی گەورە بەدەنگی خەڵكی كوردستان خۆی هاوێشتە ناو پەرلەمان , بۆیە ئەمیری نوكەر و چەندین كەسی دیكە بەناوی لیستی ئاشووری و توركمانەكانی هەولێریشی هێنایە ناو پەرلەمان تا هاوكێشەكە بەرامبەر یەكێتی زیاتر بكات , ئەمیریش پێشتر چۆن كابرایەكی سووك و چروك بووە لەپەرلەمانیش هەروادەبێت و ملكەچی بڕیارەكانی پارتی دەبێت , ئەگینا كەسایەتی ئەمیر گوگە و رۆشنبیری و هەڵسوكەوتی لەناو شاری زاخۆ چییە تا ببێت بە ئەندام پەرلەمان ! خەڵكی زاخۆ رۆژێك نەیان بینیوە ئەمیر گوگە بەناوی لیستی مەسحیەكان لە بۆنەیەكی سیاسیدا ووتارێك بەناوی ئەوانەوە پێشكەش بكات . هەڵبەتە مەبەستی پارتیش لەم هەنگاوەدا هەر ئەوەیە كە ئاماژەم پێدا , دەیەوێت ڕێژەی دەنگدانی لە پەرلەماندا زیاد بكات . چونكە مەترسی ئەوەی هەیە رۆژێك دادێت یەكێتی لەگەڵ گۆڕان یەك بگرێتەوە .
زاخۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست