کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیوۆرك : كۆبونه‌وه‌ی نا ئاسایی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ ك

Friday, 26/03/2010, 12:00


له‌ مانگی ئایاردا به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی و بایه‌لۆژی له‌ ململانێی ناوخۆیی وه‌ك تاوانی جه‌نگ سه‌یره‌ كرێت

تایبه‌ت كوردۆساید
www.kurdocide.com


ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 22-3-2010كاتژمێر 9ی سه‌ر له‌ به‌یانی به‌ به‌شداری وڵاتانی ئه‌ندامی په‌یمانامه‌ی ڕۆما "110+ به‌نگه‌لادیش كه‌ له‌ ناو كۆنگره‌كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ په‌یمانامه‌كه‌وه‌" كۆبونه‌وه‌ی خۆی به‌ به‌شداری جێگیری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ,له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری نیۆورك ده‌ست پێكرد .
عه‌تا هندی ڕێكخه‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ كوردۆسایدی ڕاگه‌یاند:گفتوگۆی چڕ بۆ خۆ ئاماده‌ كردن بۆ كۆنگره‌ی كه‌مباڵا له‌ ئۆگه‌ندا ئه‌نجامه‌ درێت.
د.عه‌بیر خه‌رێشه‌ به‌رپرسی باكوری ئافریقاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ماڵپه‌ڕی كوردۆسایدی ڕاگه‌یاند: له‌ كۆنگره‌ی ئۆگه‌ندا ئه‌م بابه‌تانه‌ بڕیار له‌سه‌ریان ده‌درێت "جه‌ریمه‌ عدوان,به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و بایه‌لۆژی له‌ ململانێی ناوخۆیی , هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌ی ژماره‌ 24 .
دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی 111 وڵات په‌یوه‌ست بووه‌ پێوه‌ی,هیچكام له‌ وڵاتانی داگیر كه‌ری كوردستان په‌یوه‌ست نه‌بووه‌ پێوه‌ی .
بۆ كۆبونه‌وه‌ی نیۆرك چاودێری كوردۆساید به‌ فه‌رمی بانگهێشت كرابوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە