کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


20 ی مانگ کۆنفرانسەکەی ستۆکهۆلم ئەنجام نادرێت

Sunday, 18/04/2010, 12:00


بڕیار وابوو رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە وەفدێکی باڵای بەدەپە (دەتەپەی پێشوو) بێتە ولاتی سوێد دیدار لەگەل سەرۆکی سۆسیال دیموکراتی سوێد بکات ، دواتر ئامادەکاری لەنیوان ، پارتی ئاشتی دیموکرات و سۆسیال دیموکراتی سوێد وسەنتەری ئۆلف پالمە پ سازکرابوو کەپێکەوە کۆنفرانسێک لە سەر کێشەی کورد لە شاری ستۆکهۆلم ساز بکەن لە ٢٠ ئەم مانگە ، لە هۆلی بەناوبانگی ABF
بەلام بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتیەی لە رۆژێ چوارشەمەی رابردوو کە لە ولاتی ئیسلاندا ، بورکانێکی ئاگرین تەقیەوە ، کە بۆتە هۆی وەستانی زۆرینەی فرینی فرۆکەکان بۆ ولاتی ئەوڕپا . وەفدی بەدەپە لەڕیزداران (ئەحمەد تورک و سلاح الدین دیمرتاش) نەیانتوانی لە م رۆژانە بگەنە ولاتی سوێد . بۆیە دیداریان لەگەل سەرۆکی سۆسیال دیموکرات و بەشدار بونیان لە کۆنفرانسەکە نابێت و لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسیش بەپێویستی زانی کە کۆنفرانسەکە بۆ مانگی ٥ ی ئەم سال دوا بخات ، تا بتوانرێت وەفدی بەدەپە و چەند سیاسەتمەدارێکی تری کوردیش بەشداربێت .
چاودێری کوردۆساید وۆچ
2010-04-17
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە