خۆپیشانداێك له سویسرا دژ به حوکمی له‌سێداره‌دانی 13 زیندانیی سیاسیی کورد و قه‌ده‌غه‌کردنی بریاری له‌سێداره‌دان له ئێران‌دا
Monday, 09/11/2009, 12:00
ڕۆژی هه‌ینی سه‌عات 1ی پاشنیوه‌ڕۆی 6/11 له شاری بێرنی پایته‌ختی سویسرا خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه له مه‌یدانی (هێلڤیتسیا) ه‌وه تا به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران ئه‌نجامدرا، كه زیاتر له 100 كه‌س ئاماده بوون. ئه‌م خۆپیشاندانه، كه بۆ مه‌به‌ستی راگرتنی حوکمی له‌سێداره‌دانی 13 له زیندانییانی سیاسیی له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی له سێداره‌دان له ته‌واوی ئێران‌دا به‌ڕێخرا، له لایه‌ن كۆمیته‌ی سویسرای هه‌ر یه‌ك له حزبی دیموكراتی كوردستان، چاودێری کوردۆساید (چاك)، كانونی په‌نابه‌رانی دیموكراتیك سازكرابوو..
خۆپیشاندانه‌كه به گوتنه‌وه‌ی دروشم به زمانه‌كانی كوردی و فارسی و ئه‌ڵمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه و پۆسته‌ری ئه‌شكه‌نجه‌دراوان و زیندانییان، به شێوازێكی ڕێك‌وپێك و شارستانییانه به‌ڕێكه‌وت، كه سیاسه‌ت و ڕه‌فتاره‌كانی رژێمی ئیسلامی ئێرانی‌یان له قاوده‌دا و ڕسوا ده‌كرد. پاش گه‌یشتنی بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران، نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران وتار و په‌یامه‌كانییان خوێنده‌وه، په‌یامی خۆپیشانده‌ران به زمانی فارسی له لایه‌ن دكتۆر موشههیدی و به زمانی كوردی له لایه‌ن مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی و به ئه‌ڵمانی له لایه‌ن هیوا ناسیح ه‌وه خوێنرانه‌وه، كه باس له ڕه‌وشی ئێستای زیندانییانی ئێران به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی كرا بوو وه داواكاری خۆپیشانده‌رانی له خۆگرتبوو. پاشان په‌یامی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن ئازاد حوسێنزاده و وتاری حزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆمه‌ڵه پێشكشه‌ش كران.
پاش نزیكه‌ی دوو سه‌عات خۆپیشاندانه‌كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات..
چاودیری کوردۆساید چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
حزبی دیموکراتی کوردستان / کۆمیته‌ی سویسرا
8.11.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست