بانگه‌وازێک بۆ خۆپیشاندان له سویسرا
Thursday, 05/11/2009, 12:00
بانگه‌وازێک بۆ/
- حزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان
- حزب و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی
- هه‌موو مرۆڤێکی ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست
له پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی سێداره له ته‌واوی ئێران‌دا به‌گشتی هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان ڕاگرتنی حوکمی سێداره‌ی سیانزه له زیندانییانی سیاسی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی کوردی و ئێرانی، که له‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشودا به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له لایه‌ن دادگای ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌رچوونه، کۆمیته‌ی سویسرای هه‌ر یه‌ک له حزبی دیموکراتی کوردستان و چاودێری کوردۆساید چاک وه کانونی په‌نابه‌رانی ئێرانی له شاری بێرن خۆپیشاندانێک ساز ده‌کات، داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که ئاماده‌ی ئه‌م خۆپشاندانه بن.
ئاماده‌بوونتان نیشانه‌ی مرۆڤدۆستی و گیانی نیشتیمانپه‌روه‌ریه و وه‌فایه‌کیشه بۆ زیندانییانی سیاسیی ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی نێو گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ناونیشان و کاتی خۆپیشاندان:
له هێلڤێتیاپلاتس (Helvetiaplatz) ه‌وه بۆ به‌رده‌رگای باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ده‌توانن له بانهۆفه‌وه به ترامی 3 یان 5 یان پاسی ژماره 19 به‌ره‌و شوێنی ناوبراو بێن.
ڕێکه‌وتی: 06.11.2009 هه‌ینی کاتژمێر: 13.00
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
0783183825
0764765135
0763691971
حزبی دیموکراتی کوردستان/ کۆمیته‌ی سویس
کانونی په‌نابه‌رانی ئێرانی له سویس
چاودێری کوردۆساید چاک / کومیته‌ی سویسرا
www.kurdocide.com
2.11.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست