بانگه‌وازێکی به‌په‌له له چاودیڕی کوردۆسایده‌وه بۆ كوردستانیانى ئه‌وڕپا ، بوار مه‌ده‌ن هادی شاوه ی‌س له ده‌ست دادگاکانی ئه‌ورپا
Thursday, 30/04/2009, 12:00
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ناوه‌ندی چاکه‌وه ، یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی سکالا تۆمارکردن بووه له‌سه‌ر جه‌لادانی کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌مان ،له به‌رپرسانی رژێم و ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق و .. سه‌رۆک جاش و مه‌فره‌زه تایبه‌تییه‌کان .
ته‌حسین شاوه ی‌س یه‌کێک له و کورده ناپاکانه یه که له سه‌ره‌تای خه‌باتی چه‌کداری هێزی پێشمه‌گه‌ی کوردستان سڵی له‌هیچ جۆره تاوانێک له به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی نه‌کردۆته‌وه ، له شه‌هیدکردنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی سه‌رکرده‌ی قاره‌مانی هێزه سیاسییه‌کانی کورد وه‌ک مامه ڕیشه و شه‌هید ئارام وموحسین و شه هیدانى به كر بایه ف و .... زیندانیكردنى دایك و خوشك و باوک برای پێشمه‌رگه، ترساندنی خه‌لک ، ته‌سلیم کردنی خه‌لکی بێ‌تاوان به‌ناوی پێشمه‌رگه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له تاوانی ئه‌نفال "3 ,4" ته‌حسین شاوه ی‌س و براکه‌ی (هادی شاویش) به‌سه‌دان ژن و منال و په‌ککه‌وته‌ی کوردیان وه‌ک دیاری پێشکه‌ش به سوپای خوێن و مه‌رگی سولتان هاشم و خه‌زره‌جی کرد ، که دواتر به درنده‌ترین شێوه شه‌هید کران .
چاودێری کوردۆساید - چاک ماوه‌یه‌که هه‌والی ئه‌وه‌ی پێ گه‌یشتووه که( هادی شاوه ی‌س) جێ به‌جێکه‌ره‌که‌ی بریاره‌کانی (ته‌حسین شاوه ی‌س) به‌هۆی تووشبونی به‌نه‌خۆشی سه‌ردانی چه‌ند ولاتێکی ئه‌وڕپی وه‌ک یۆنان ، سوێد ، فینله‌ندا ی کردووه ،وه‌به‌پێی زانیاریه‌کانمان ئێستا به‌نیازه به‌ره‌و ولاتێکی تری ئه‌وڕپی بروات .
چاودێری کوردۆساید ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه له‌چه‌ند ولاتێکی ئه‌وڕپی سه‌ردانی بنه‌که‌کانی پۆلیسی کردووه و چه‌ندین به‌لگه‌نامه‌ی دادگای عێراقى که ئاماژه به‌تاوانی هادی شاوێس ده‌کات پێشکه‌ش کردووه ، هاوکات له گه‌ل چه‌ند بنه‌ماله‌یه‌کی قوربانی و پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حزبی شوعی کوردستان و عێراق ، سکالا نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی به شی پۆلیس و تاوانی جه‌نگی چه‌ند ولاتێکی ئه‌ورپی کردووه تا لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی هادی شاوێس له‌سه‌ر به شداری له‌تاوانی ئه‌نفال و شه‌هیدکردنی ده‌یان پێشمه‌رگه بکرێت .
بنه‌ماله‌ی قوربانیان ،هاوڕێیانی شه‌هید مامه ڕیشه و ئارام وفه‌رهاد عه‌بدولقادرو شه هیدانى به كر بایه ف و به‌هادین وحه‌مه عه‌زیز وده‌یان وسه‌دانی تێکۆشه‌ری تر .......
بوار مه‌ده‌ن ئه‌م تاوانباره و بکوژی ده‌یان وسه‌دان خۆشه‌ویست و ژن ومنالی گه‌رمیان له‌ده‌ست یاسا و دادپه‌ری له ئه‌وڕپا ڕزگاری بێت , ئه‌گه‌ر له‌کوردستان یاسا له‌به‌رامبه‌ریان بوونی نییه , ئه وا له ئه‌وروپا ئه‌و بواره هه‌یه به ڕێچکه‌ی یاسایی داواى دادپه روه رى بكه ین .
چاودێری کوردۆساید /چاک داواتان لێده‌کات به‌په‌له زانیاری ورد و به به‌لگه و دۆکۆمێنت بگه‌یه‌ننه ده ست ئیمه یاخود راسته وخۆ بۆ به‌شی پۆلیسی نهێنی وتاوانه‌کانی جه‌نگ له پۆلیسی ئه‌لمانیا ، سوێد ، یۆنان ، فینلاند .... ى بنیرن , ده توانین له وه دا هاوكار بین .
1. وێنه‌ی که‌سێتی هادی شاوێس
2. به‌لگه‌نامه‌ی دۆکۆمێنت کراو که‌نیشان بدات ته‌حسین یان براکه‌ی رۆلیان له‌تاوانی کۆمه‌لکوژی و شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه‌دا هه‌بووه
3. هه‌رزانیارییه‌ک له هه‌رولاتێک له‌سه‌ر ئه‌م تاوانباره بدرێت ئه‌وا بۆ سه‌رجه‌م ولاتانی یه‌کێتی ئه‌ورپی وه‌ک یه‌ک ئه‌ژمار ده‌کرێت و ئالۆگۆر ده‌کرێت .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
30-4-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست