کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوا له‌لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌که‌ین به‌په‌له‌ (عادل تۆفیق ره‌شید) له‌لیسته‌که‌ی ده‌ربکات

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


تاوانباری ئه‌نفال و کۆنه‌سه‌رۆک جاشی سوک (عادل تۆفیق ره‌شید) که‌، ژماره‌ (10) یه‌ له‌ڕیزبه‌ندی ناوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ، وه‌ نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کات .به‌هۆی به‌شداریکردنی کارای خۆی و فه‌وجه‌که‌ی له‌ شاڵاوه‌ دڕندانه‌که‌ی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کانه‌وه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق)ه‌وه‌ بۆ ده‌رچووه و له‌ لیستی ناوی (423) داواکراوه‌که‌ ژماره‌ (343)ی به‌رکه‌وتووه‌‌ بۆدادگاییکردنیان به‌ تۆمه‌تی به‌شداریکردنیان له‌ ژینۆسایدکردنی کورددا،. عادل تۆفیق به‌رواری، له‌کاتی شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی به‌عس و سوپا شومه‌که‌ی سه‌دام له‌دژی کورد و بۆ سه‌ر کوردسان، راوێژکاری فه‌وجی (206)ی جاشه‌ سووکه‌کان بووه‌. به‌گوێره‌ی لێدوانێکی راوێژکاری فه‌وجی ناوبراو که‌ کاتی خۆی بۆ رۆژنامه‌ی هاوکاری، ژماره‌ (966)ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، رێکه‌وتی (14.4.1988)دا داوێتی، باسی به‌شداریی خۆی و فه‌وجه‌که‌ی کردووه‌ له‌ شه‌ڕه‌کانی (شه‌رانش، باتوفه‌، چوارته‌، که‌رتی سلێمانی، کانی ماسی، ناوچه‌ی سه‌رسه‌نگ‌و ناوچه‌ی سیده‌کان له‌پارێزگای هه‌ولێر)، شه‌رانش، باتوفه‌، کانی ماسی‌و سه‌رسه‌نگ ده‌کاته‌ ئه‌نفالی هه‌شت، که‌رتی سلێمانی ده‌کاته‌ ئه‌نفالی دوو، هه‌روه‌ها سیده‌کان ده‌کاته‌ ئه‌نفالی پێنج، شه‌ش‌و حه‌وت. که‌واته‌ به‌پێی قسه‌کانی سه‌رۆکجاشی فه‌وجی (206) بێ، خۆی و فه‌وجه‌که‌ی به‌شداریان کردووه‌ له‌ ئه‌نفاله‌کانی (2، 5، 6، 7، 8)دا.
ئه‌مه‌ لوتکه‌ی سوکایه‌تیه‌ به‌ ده‌نگده‌ری کورد نوێنه‌ره‌که‌ی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ، تاوانبارێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌ی بێت، بۆیه‌ داوا ده‌که‌ین به‌په‌له‌ ئه‌م ئه‌ندامه‌تان ته‌سلیم به‌ دادگا بکه‌ن و له‌لیسته‌که‌تان ده‌ری بکه‌ن

چاودێری کوردۆساید
‏15‏/09‏/0920
[email protected]
http://www.kurdocide.com/ku/news.php




ناوی تاوانبار له‌ نوێنه‌رایه‌تی کورد له‌په‌رله‌مانی به‌غدا
http://www.parliament.iq
یه‌کێک له‌به‌لگه‌کانی تاوانبار بونی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە