کوردان ومرۆڤ دۆستانی بریتانیا ئاگادار ده‌که ینه وه به‌رخۆدان ژیانه، سه‌رهه‌ڵدان ژیانه
Monday, 12/10/2009, 12:00
بۆهه‌موو خه‌ڵکانی مرۆڤدۆست، رێکخراوه مه‌ده‌نی و حیزب سیاسیه‌کان له بریتانیا:
ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی که له زیندانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان وئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رهه‌ڵدانی ئێمه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌و و ناوه‌وه‌ی وڵات پێویسته.
بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێمه تووشی ئازار و ئه‌شکه‌نجه هاتوون، با ده‌نگ هه‌ڵبڕین. له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان، که به‌رێزترین رۆڵه‌کانی ئێمه‌ن، که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو چین وتوێژه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ستیان له‌خۆشیه‌کانی خۆیان هه‌ڵگرتووه و له زیندانه‌کانی داگیرکه‌راندا تووشی سه‌خت ترین ئه‌شکه‌نجه و ئازار بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام له به‌رخۆدانێکی بێ وێنه‌دا بوون، ده‌با ئێمه‌یش له‌وان خاوه‌ندارێتی بکه‌ین.
ئێستایش مه‌ترسی له سێداره‌دان له سه‌ر 13 که‌س له‌و به‌ڕێزانه له ئارادیه.
به به‌شداری خۆمان نه‌بڵێین به ئه‌شکه‌نجه وئیعدام، بڵێین به‌ڵێ بۆ ئازادی و دیموکراسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان و ئێران.
به به‌شداری له خۆپیشاندانی17/10/2009 له به‌رده‌رکی بالوێزخانه‌ی ئێران له شاری له‌نده‌ن له دووباره بوونه‌وه ی تراژیدیای جه‌رگبڕی ئیعدام ڕێگربین.
شایانی باسه که ئه‌م خۆپیشاندانه له لایه‌ن ''كۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی چاودێری كوردۆساید(چاک) و كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌گیراوانی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان'' ه‌وه رێکخراوه.
بۆیه له هه‌موو حیزبه سیاسیه‌کان و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و خه‌ڵکی وڵاتپارێز و مرۆڤدۆست داواده‌که‌ین که له باشتر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا هاوکاریمان بکه‌ن.
تکایه دۆستان وهاوڕێکانتان ئاگادار بکه‌نه‌وه.
رۆژ:17/10/2009،کات14:00 تا 16:00ئێواره،شوێن:به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌نده‌ن
بۆ زانیاری زیاتر:
[email protected]، 00447719486669، 00447857362643
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]Embassy of the Islamic Republic of Iran
16 Princes Gate
London SW7 1PT
نزیکترین مێترۆ، یا ئاندرگراوند به‌و شوێنه:
Knightsbridge
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست