ونکردنهوهیهک سه‌باره‌ت به وازهێنانی چه‌ند ئه‌ندامێک له کۆمیته‌ی سلیمانی، ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید/چاک
Thursday, 30/12/2010, 12:00
له‌به‌رواری 28.12.2010 له هه‌ندێک ماڵپه‌ڕدا نامه‌یه‌ک بۆڕای گشتی به‌ناوی چه‌ند به‌ڕێزێک له کۆمیته‌ی سلیمانی و به‌رپرسی چه‌مچه‌ماڵ بڵاوکراوه‌ته‌وه که پڕه له‌تۆمه‌ت و بەشی زۆری تۆمەتەکان لای ئێمە نوێ نین ماوە ماوە ئاراستەمان کراون بەڵام بەتێپەڕینی ڕۆژگار بەکارو چالاکیەکانمان هەموو ئەو کەسانەمان شەرمەزار کردوە . ەبەداخەوە ئەمە بۆتە کەلتورێک دوای دانیشتن یان جیابونەوە ئەندامی حزب و ڕێکخراو ڕۆژنامە... (ناشەفافی مادە ، پیاوی دەسەڵات ، نەبونی دیموکراسیەت ..) سێ تۆمەتی ئامادەکراوی بەیانامەکەیە.
له نامه‌ی ئەو بەڕیزانەدا به‌چه‌ند خاڵێک هۆکاره‌کانی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یان خستٶته ڕوو بۆ ئەوەی خوێنەر بەهەڵە لەو تۆمەتانە تێ نەگات بەپێیوستی دەزانین وەڵامیکیان بدەینەوە
* له خالی یه‌که‌مدا باس له نه‌بوونی دسپلین ده‌که‌ن، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵیین به‌راست ئێمه لهدیسپلین لامانداوه یا ئێوه؟ ئایا دیسپلینی ڕیکخراوه‌یی ئه‌وه نیه که له‌کاتی بوونی ناڕه‌زایی و کێشه‌و سکاڵادا په‌نا بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌رین که له‌وێدا پێمانده‌ڵێت دەبێت بەفەڕمی لیژنه‌ی لێکۆڵێنه‌وه به‌دواچوون ، یا ده‌سته‌ی کارگیڕی گشتی ئاگادار بکرێتەوە ، ئایا لەم تەمەنەی کەباس لەو کێشانە دەکەن بۆ جارێکیش ئەوکارە تان کردوە ؟
* سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی [2] ی نووسینگه‌ی باشوور،ڕاسته هه‌موو بهکۆستهر هاتن ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی سلیمانیش ،ئه‌ی خۆ چاوه‌رێی ئه‌وه ناکه‌ن ئەندامان له هه‌ولێرو که‌رکوک و گه‌رمیانه‌وه بۆ هەڵەبجە به پێی بێن.
لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفرانس تا ئێستاش ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی لایه که له‌هه‌ر کۆمیته‌یه‌که‌وه به‌شدار بونە .له هه‌موو کۆنفرانسێکیش هه‌روابووه که به‌پێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک نوێنه‌ر دێاری ده‌کرێت. گه‌ر له هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک چه‌ند ئه‌ندامێکیان ئاماده‌بووبێت ئه‌وه خۆ کۆمیته‌ی چه‌مچه‌ماڵ و سلیمانی هه‌موویان ئاماده‌بوون و که‌سیش قسه‌ی نه‌کرد.
سەبارەت بەکوتلە و کوتلەکاری ، ئەمە ئەگەر هەموو کەس باسی بکردایە ،نەدەبوایە ئەو بەڕیزانە باسی بکەن جونکە لەناوکۆنفرانس لەم بارەوە بەتوندی ڕەخنەیان ئاڕاستەکرا !؟
* سه‌باره‌ت به ده‌رنه‌چونی هیچ ئهندمێک له کۆمیته‌ی سلیمانی، که‌سێک ئاگای له ره‌وشی ناو کۆنفرانسه‌که نه‌بێت وای بۆده‌چێت که گه‌له‌کۆمه له کۆمیته‌ی سلیمانی کراوه. ئێمە هەر ئەوەندە دەڵێین ویژدانیان بکەنە حەکەم چەندە داوا لەبەشیک لەو بەڕیزانە کرا خۆیان هەلبژێرن بەلام بەپاساوی جیا خۆیان لێ دورە پەرێز گرت . وەبەڕیزێکی تر لەسلێمانی خۆی هەلبژارد دەرنەچوو ، ئیتر ئێمە خۆ ناتوانین لەدەروەی شەرعیەتی کۆنگرە شت بسەپێنین . سەرباری هەموو ئەمانەش بەپێی پەیرەو پڕۆگرام بەرپرسی کۆمیتەی هەمو شار‌و ولاتێک دەبتە ئەندامی دەستەی کارگێر
* له خاڵێکی ترا ئه‌و به‌ڕێزانه نووسیویانه[ماوه‌یه‌که به‌ئاشکراو به‌نهێنی ده‌ستی حیزبه‌کانی باشووری کوردستان زۆر به‌زه‌قی له په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌دا به‌دی ده‌کرێت. هاوکات نوسیویانە * که گوایه هه‌زاره‌ها دۆلارمان له حکومه‌ت و حیزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتووه.
بەشێک لەو بەڕیزانە سەرنوسەری ڕۆژنامەو ڕۆژنامەنوسن ، خۆزیا کۆنکریت و بەبەلگەوە قسەیان بکردایە نەوەک ئاوا بە گشتگیری تۆمەت هەڵڕێژن ؟
. ڕاسته ئێمه لە ٢٥ .١٠/٢٠١٠ 10000دۆلارمان . مه‌نحه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران دکتۆر به‌رهه‌م سالح وەرگرتوە له بودجه‌ی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان . شه‌رمیش له که‌س ناکه‌ین و نایشارینه‌وه و مافی خۆشمانه وه‌ک ڕێکخراوێکی چالاکی کوردی به‌شی خۆمان له‌و بودجه‌یه هه‌بێت که بۆ ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان ته‌رخان کراوه ،ئه‌وه مهنحهیهکی کاتی بوو بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی ڕۆژانه‌مان تا کۆتایی ساڵ و دەرجونی بودجەی تایبەتیمان وە . چه‌ندین پڕۆژه‌مان پێشکه‌ش کردووه‌و به فه‌رمیش داواشمان کردووه وه‌ک هه‌ر رێکخراوێکی کوردی تر بۆ ساڵی ئاینده به پێی پڕۆژه و چالاکیه‌کانمان مهنحهمان بۆ دیاری بکرێت و هه‌وڵێشی بۆده‌ده‌ین .زۆریش لامان سه‌یره کاک سەربەست نه‌ریمان خۆی یه‌کێک بوو له‌و وه‌فده‌ی که له به‌هاردا بەشدار بوە لە دیداری سەرۆکی حکومەت ئاگاداری ئاخافتنەکانی نێوانمان بووە ، ئەگەر هەستی به ده‌سته‌مۆبوونی رێکخراوه‌که‌مان کردبێت ، بۆ یه‌کسه‌ر هه‌ڵویستی وه‌ر نه‌گرت ،چۆن بوو تا ئێستا لێ ی بێده‌نگ بوو ؟
* سه‌باره‌ت به به‌و بڕگه‌یه‌ی که ده‌ڵێت پاره له حیزبه‌کانی باڵاده‌ست وهرگیراوهوەناشزانرێت لەچی خەرج کراوە ؟ . گه‌ر بڕێک جورئه‌تیان بوایه ناوی ئه‌و حیزبانه‌یان ده‌هێنا ، کە چۆن و که‌ی و پاره‌مان لێ وه‌رگرتوون؟ ئەو تۆمەتە زۆر بەبێویژدانی دەزانین بۆیە ناچارین په‌نا بۆ دادگا به‌رین ،وەگهرهکه له‌به‌رده‌م دادگادا ئه‌و تۆمه‌ته بسه‌لمێنن وخۆیان تەحەمولی ئەو ئاخافتنەیان بکەن ،چونکه به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت ئاسانه به‌ڵام سه‌لماندنی جورئه‌ت و به‌ڵگه‌ی ده‌وێت.
ئێمه به‌و بهریزانهو هه‌رکه‌سێکی تریش که گومانی له په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێمه هه‌یه، با چاوێک به به‌یاننامه‌و چالاکیه‌کانماندا بخشێنێت بزانێت له کوێدا ئێمه سازشمان بۆ ده‌سه‌لات و حزب و بەرپرسێک کردووه !؟ . هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی پارەمان وه‌رگرت له به‌رده‌می په‌رله‌ماندا یه‌که‌م خۆپیشاندانمان پێی ڕێکخست سه‌باره‌ت به داڵده‌دانی چاش و موسته‌شاره تاوانباره‌کان له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی و پارتیه‌وه . له‌و کاته‌وه تائێستاش به‌رده‌وامین له ریکخستنی که‌مپین و خۆپیشاندان لێره‌و له ئه‌وروپا.
ئه‌وان به‌هه‌ڵه‌داچوون له پێناسهکردننماندا ،ئێمه نه حیزبی سیاسین و نه ئۆپۆزسیۆن .بواری کاری ڕێکخراوەیی جەماوەری ئێمە له به‌رنامه‌که‌ماندا به ڕوونی نووسراوه .
* سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و پاره‌یه که وه‌رگیراوه ، 55 وره‌قه‌ی واته له نیوه زیاتری به ئێمه دراوه و له ڕاپۆرتی دارایی نووسینگه‌ی باشوور‌و ڕاپۆرتی دارایی گشتیشدا ئاماژه‌ی پێدراوه .
له هیچ شوێنێکی دونیاشدا روی نه‌داوه به‌رپرسی دارایی هه‌ر ده‌زگایه‌ک هه‌موو ڕۆژێک ئه‌ندامان له داهاتو ده‌سکه‌وت و خه‌رجی ئاگادار بکاته‌وه. گه‌ر که‌سێک متمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێدرا ببێته به‌رپرسی دارایی واته سه‌رپشکه له گه‌ران به‌دوای په‌یداکردنی داریی و چۆنیه‌تی خه‌رج کردنی به شێوه‌یه‌ک که په‌یره‌وی ناوخۆ رێگه‌ی پێدابێت . ئەمە لەپەیرەو پڕۆگرامیش وانوسراوە [ پێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسی دارایی له کۆتایی ساڵدا به راپۆرتێک هه‌موو بزواته‌کانی دارایی بخاته به‌رده‌م دیدی ئه‌ندامان .] ئه‌مه ڕێک ئه‌وه‌یه ئێمه پێی هه‌ستاوین ، راپۆرتی دارایی به ورده‌کاریه‌کانیه‌وه چ هی ئه‌وروپا چ هی نووسینگه‌که‌مان نێردراوه بۆ ئه‌ندامان ،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی ئێمه براده‌رانی ئه‌ورپا تێبینیان له خشته‌کردنی هه‌بوو خه‌ریکی چاککردنین و به‌م نزیکانه دهینیرین بۆ هه‌موو ئه‌ندامانمان له نووسینگه‌ی باشوور .
به شانازیه‌وه ده‌یڵیین ئێمه تاکه ڕێکخراوی کوردین که ته‌قلیدێکی جیاوازمان هه‌یه که به به‌رده‌وام په‌یره‌وی ده‌که‌ین ئه‌ویش بڵاو کردنه‌وه‌ی راپۆرتی داراییه له راگه‌یاندندا به شێوه‌یه‌کی شه‌فافانه کەهیوادارین ئەو شوێنانەی ئەو بەڕیزانەش کاری تیا دەکەن هاوشیوەی ئێمە دارایان شەفاف بێت ؟ .
ئه‌مساڵیش به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ئه‌و راپۆرته له ماڵپه‌ره‌که‌ماندا بلاوکرایه‌وه .ئه‌وه گوناهی ئێمه نیه ئه‌و به‌ریزانه سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆیان ناکه‌ن تا راپۆرتی دارای به داهاتوو خه‌رجیه‌وه ببینن ،ئێستاش ده‌توانن له ئه‌رشیفی ماڵپه‌ره‌که‌ماندا ببینن تا وه‌ڵامی پرسیاره پڕ گوماناویهکانایان وه‌ربگرنه‌وه .
* سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری چه‌ند براده‌رێک بۆ ئه‌ورپا ، ته‌نها که‌سێک که ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێربێت و پیی ڕانهگهینرابێت کاک سه‌ربه‌سته، هه‌روه‌ها کاک کاروان وه‌ک به‌رپرسی کاتیی کۆمیته‌ی سلیمانی. بەچەندین کەس وترا بەڵام بەهۆکاری جیاجیا نەیان توانی . نایشارینه‌وه ڕاشکاوانه ده‌یڵیین هۆکاری ده‌ستنیشان نه‌کردنی به‌رێزان کاروان و سه‌ربه‌ست ، ترسمان هە بوو له نه‌هاتنه‌وه‌یان .بەتایبەتی کەیەکێکیان هەر ئەمساڵ هەوڵی چونەدەرەوەیدا و سەرکەوتونەبوو . نەهاتنەوەی هەر ئەندامێک لەبەردەم ڕێکخراوە جیهانیەکان دەبوە شکستێک بۆ ئێمە و جارێکی تر بانگ هێشتی کۆنگرەی هاوشیوە نەکرێینەوە ،ئێمە پێمان وایە کڕۆکی کێشەی ئەو بەڕیزانەش ئەم خاڵە یە
* هێنده ماوه بڵێین ئه‌و بهریزانهی ناویان له کۆتایی بڵاکراوهکهدا ڕیزکراوه هه‌موویان ستافی رۆژنامه‌ی چهترن و له‌رێگه‌ی برادهرایهتهوه بوونه‌ته ئه‌ندام، وەئێمە تەنیا چەند ناوێک لەو ناوانە بەئەنداممان زانیوە .
لەکۆتایشدا دەلێین دەستکێشانەوەی ئەندامان کارێکی ئاساییە ومافی ئەندامانە و لە٨ سالەی تەمەنی ڕێكخراومان بەدەیان وسەدان ئەندام دانیشتون کەبەشی زۆریان تائێستاش وەک کۆن هاریکارو هاوڕێمانن بەلام دورست کردنی ئەم جۆرە تۆمەتە قێزەوەنانە (ناشەفافی مادی و دەستتێکەلکردن لەگەڵ حزب و بەرپرسان) لەلایەن ئەو بەڕیزانەوە ئێمە بەمافێکی سروشتی خۆمان دەزانین کە لەدادگا سكاڵای یاسایان لەسەر تۆمار بکەین . ئەوکات دەبێت لەدادگا ئەو تۆمەتە ساخ بکەنەوە .
نوسینگەی باشوری چاودیری کوردۆساید/ چاک
2010-12-30
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست