به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد و کچانی گه‌نجی سۆسیال دیموکراتی سوێدی ده‌بنه ئه‌ندامی چاک
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
رۆژی 7 نۆڤێمبه‌ر کاتژمێر 14:00 به‌کاتی سوێد ، شاندێکی چاودێری کوردۆساید - چاك سوید سه‌ردانی دۆستی کورد (کلاس نۆردمارک) لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی سۆسیال دیموکرات له باره‌گای به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی پارته‌که‌ی کرد.
شانده‌که که پێکهاتبوو له " هاوڕێ هیرانی, تارا توانا, نیگین شێخول ئیسلامی و ئاسۆعارف " وێڕای چه‌پکه گوڵ و 2په‌رتوکی پێشکه‌ش به (کلاس نۆردمارک)کرد. په‌رتوکی یه‌که‌م ،لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌و به‌به‌ڵگه‌و پڕ له‌زانیاری بوو له‌سه‌ر تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به کورد ، که‌له‌لایه‌ن کادیری ناسراوی چاک (شاخه‌وان شۆڕش) به‌زمانی ئینگلیزی نووسرابوو په‌رتوکه‌که‌ی تریش، رۆمانێک بوو له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال که‌به‌زمانی سوێدی له‌لایه‌ن ئه‌ندامی چاک و ڕۆماننوسی دیار (حه‌مه دۆستان)ه‌وه نوسرابوو. هه‌روه‌ها وه‌فده‌که سوپاس و پێزانینی چاک ویه‌که به‌یه‌که‌ی ئه‌ندامانی گه‌یانده به کلاس نۆردمارک بۆ ئه‌و هاوکاری و هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆستانه‌ی که له دوایین کۆنگره‌ی پارته‌که‌یدا ده‌ریبڕی.
پاش به‌رزنرخاندنی هه‌وڵه‌کانی و بڕیاره مێژووییه‌که‌ی کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکرات به ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید له ژێر رۆشنایی پێشنیاره‌که‌ی (کلاس نۆردمارک)دا ، شانده‌که بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سویدی پێڕاگه‌یاند به پێدانی سیفه‌تی ئه‌ندامی فه‌خری به (کلاس نۆردمارک) ئه‌ویش سوپاس و خۆشحاڵی خۆی به‌م ئه‌ندامێتی و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی.
شایه‌نی باسه له‌هه‌مان ڕۆژدا (تارا توانا) کهکچه کوردێکی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ئاکتیڤه له‌بواری ناساندنی کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌ی، وه‌به‌رپرسی کچانی گه‌نجانی سۆسیال دیموکراته ، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربری که‌ببێته ئه‌ندامی چاک.
شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که له 29ی ئۆکتۆبه‌ردا به هه‌وڵی چاودێری کوردۆساید/ کۆمیته‌ی سوید و ماندووبوونی چهندکهسایهتیهکی کوردی دانیشتووی سوید پێشنیاره‌که‌ی (کلاس نۆردمارک) که بریتی بوو له داننان به جینۆسایدی کورد له شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و قڕکردنی نه‌ته‌وه‌کانی کلدان، سوریان و ئه‌رمه‌ن له شاڵاوه‌کانی سه‌یفۆ و وه ناساندنی ڕۆژی 16 مارس به ڕۆژی جیهانی دژ به چه‌کی کیمیاوی په‌سه‌ند کرا.
جێگای ئاماژه‌یه پارتی چه‌پی سوید و پارتی ژینگه پێشوتر به‌هۆی هه‌وڵی کۆمیته‌که‌مان، ئه‌م هه‌نگاوه‌یان په‌سه‌ندکردوه‌و به‌م هه‌ڵوێسته‌ی سۆسیال دیموکرات ئێستا هه‌رسێ پارتی به‌ره‌ی چه‌پی هاوپه‌یمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوید هاوئاهه‌نگن له‌م پرسه‌دا.
کۆمیته‌ی سوێد ی چاودێری کوردۆساید /چاک
[email protected] 09/11/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست