هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژ تیڤی سازیه کوردستانیه‌کان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
Thursday, 04/03/2010, 12:00
به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ(4-3-2009) لە لایەن پۆلیسی بەلجیكاوە هێرشێكی به‌ربڵاو كراوەتە سەر رۆژ تیڤی، ئێم ئێم سی، رادیۆیی میزۆپۆتامیا و تەلاری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان , چه‌ندین سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی باکوری کوردستان وه‌ک ره‌مزی کارتال و زوبێر ئایدار ... که‌به‌پێی زانیاریه‌کانی ئێمه نزیک به 15 که‌سایه‌تی سیاسی و کامه‌ندی ڕۆژ تێڤێ زیندانی کراوه وه 25 ناوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری و کۆمه‌له‌ی کوردی داخراوه . له ولاتی به‌لجیکا وله شاره‌كانی ده‌نده‌رلیو و برۆكسل.
ئێمه دەستگیركردن و دەست بەسەرداگرتنی ڕۆژنامه‌ونووسان، میوانانی ته‌له فزیۆن، بەڕِێوەبەر ونوێنەرانی كورد لەم وڵاتە مەحكوم دەكەین وبه پێشێلكاری ئاشكرای ئازادی سیاسی و پالپشتیه‌کی گه‌وره بۆ دژایه‌تی گه‌لی کورد ده‌زانین. لێره‌وه داوا دەكەین بەزووترین كات دەست هەڵگرن له ڕاگرتنی په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌ونووسان و میوانانی ته‌له فزیۆن نوێنەرەكانیش ئازاد بكەن و داوای لێبوردنیش لە گەلی كورد بكەن .
چاودێری كوردۆساید
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
[email protected] [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست