بانگه‌واز بۆ هاوكاریكردن له دیاریكردنی لیستی ڕه‌شدا
Tuesday, 16/06/2009, 12:00
بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌مان سپی بێت,پێویستیمان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سپییه, دابڕاو له هه‌ر له‌كه و ڕابردوویه‌ك له پێشێلكاری .دیاریكردنی لیستی ڕه‌ش پێویستی به لێبورده‌یی و ئازایه‌تی له ڕاستی وتندایه,بۆ دیاریكردنی ئه‌و لیسته .
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ
لیست و كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
خۆشه‌ویستان بۆ ئه‌وه‌ی پارله‌مان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی سپیمان هه‌بێت,هاوكاریمان كه‌ن له دیاریكردنی لیستی ڕه‌شی كاندید كراوانی پارله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی,بۆ دیاریكردنی لیسته‌كه و ناو هێنانی هه‌ر ناوێك داواكارین به به‌ڵگه و نموونه بێت,ئێمه نه‌قینمان له كه‌سه,نه هه‌ڵوێستی پێش وه‌ختیشمان له به‌رامبه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك هه‌یه,ئامانج پارله‌مان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی سپییه بۆ دواڕۆژێكی سپی .
ئێمه ده‌زانین ئه‌م كاره‌ی ده‌ستمان بۆی بردووه‌و قورسه ,وه‌لێ ڕێگایه‌كه بۆ خزمه‌تكردنی به دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان,باجه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك و له كێوه و له كاملاوه ده‌بێت ,با به قوربانی ڕاستگۆییمان بێت بۆ دواڕۆژی سپی گه‌له‌كه‌مان .
لیستى ره ش ئه‌م تاوانانه ئه‌گرێته خۆی :
1. ئه‌ندامانی به‌عس و هاوكارانی له ده‌زگا جۆراو جۆره‌كانی .
2. تاوانكارانی به‌شدار و هاوكار له كۆمه‌ڵكوژی كورد .
3. به‌شداران و ئه‌نجامده‌رانی كاری تیرۆریستی به‌رامبه‌ر به كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان .
4. ئه‌ندازیاران و سه رانى شه‌ڕی براكوژی .
5. ئه‌ندازیاران و سه رانى شه‌ڕ دژ به كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان .
6. ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی گوماناوییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی داگیر كه‌ری كوردستان .
7. ئه وانه ى فایلیان ئاشكرا بووه، به‌ڵگه‌ی دانپێنراو له‌سه‌ریان هه‌یه که كاریان بۆ رژێمی به‌عس كردووه .
8. به‌شداری كردبێت یان هانده‌ر بووبێت له کوشتنی ژنان دا .
9. له‌ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌ی هاووڵاتیانی دابێت و مافه‌کانی مرۆڤی پێشێلکردبێت.
10. به‌شدار بووبێت له دزین و تاڵان وبرۆی سامانی نیشتمانی. پێویسته هه‌موو پاڵێوروان سه‌روه‌ت و سامانیان و سه‌رچاوه‌ی په‌یداكردنه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن بۆ خه‌ڵك، په‌یمانیش بده‌ن که هیچ سامانێكی دیكه‌یان نییه جگه له‌وه‌ی ئاشكرا كراوه .
11. به‌شدار نه‌بووبێت له شوێنبزركردنی هاووڵاتیانی كوردستان .
12. ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بۆ پشتیوانی رژێمی به‌عسیان نوسیووه .
13. ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ئاگری شه‌ڕی براكوژیان خۆشكردووه .
14. ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی فتوای كوشتنی نووسه‌ران و نه‌یارانی سیاسی و فكری خۆیان داوه .
15. ئه‌و پێنوسانه‌ی هانی ژن كوشتن‌یان داوه .
16. ئه‌و که‌سه‌ی پلە و پایەی لە پێناو دەوڵەمەندبوندا بەكارھێنابێت و ماڵی گشتی خواردبێت .
لێره‌وه داوا له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن له سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ پاكسازی ده‌زگاكانی كوردستان له تاوانباران و گه‌نده‌ڵكاران و هه‌لپه‌رستان و بازرگانانی سیاسه‌ت و ویژدان ، تكایه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و جۆره پاڵێوراوانه بده‌ن به چاك . ده‌ست له ناو ده‌ست به‌ره و پاكسازی مه‌ده‌نیانه .
له ڕوانگه‌ی بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆییمان له به‌رامبه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و كاركردنمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و قوربانیان و بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد , هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر لیسته جیاجیاكان وه‌رده‌گرین. پێوانه‌ی ئێمه بۆ لیسته‌كان و كاندیده‌كان ته‌نها له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بێت که له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیان و پاراستنی مافی مرۆڤ و پشتیوانی له بزاڤی ڕزگاریخوازی له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هه‌ڵوێست له‌سه‌ر تاكه كاندیدكراوه‌كانی لیسته‌كان وه‌رده‌گرین ، به شێوازی خۆمان ڕێگری له‌وه ده‌كه‌ین ئه‌مجاره پارله‌مانی كوردستان به هه‌موو كه‌موكوڕی و بێده‌سه‌ڵاتیه‌كی ڕابردووییه‌وه ، كه‌سانێك ببنه ئه‌ندامی نوێی که له لیستی ڕه‌شدا بن و تاوانبار بن به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان، لێره‌دا پێویستمان به هیمه‌تی هه‌موو لایه‌كه له كۆكردنه وه ى زانیارى .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
16-6-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست