لێگەڕێن باقسەكانمان تەواوبكەین
Sunday, 05/04/2009, 12:00
بۆ / بەرێزان دەزاگاكانى ڕاگەیاندن
بابەت / بڵاوكردنەوە
سڵاو......
تكایە بۆ گەیاندنى دەنگمان بۆدەرەوەى ئەم پانتیایە ئەم ڕونكردنەوەمان بۆبڵاو بكەنەوە لەسایتەكەتاندا
لەگەڵ ڕێزدا ...
ڕِاگەیاندنى نوسینگەى باشورى كوردستان
ڕێكخراوى چاودیرى كورۆدساید / چاك
لێگەڕێن باقسەكانمان تەواوبكەین
لقى هەولێرى (ڕێكخراوى چاودیرى كوردۆساید چاك) لەلایەن باڵیوزى وڵاتەیەكگرتوەكانى ئەمریكا وە لەشارى هەولێر بەفەرمى بانگێشتى كۆبونەوەى (گروپى پێنج) كرا كە ڕۆژى (2/4/2009) لە ئۆتێل شیراتۆن بەمەبەستى پلان دانان بۆ (10) ساڵەى سەروەرى یاساى هەرێم كۆببونەوە , بەڵام لەكاتى بەشداریكردنى یەكێك لەئەندامانى ڕێكخراوەكەماندا لە گفتۆگۆكاندا , قسەكانى پێدەبڕدرێت و ڕێگەى پێنادەن قسەكانى تەواو بكات كە ئەو جۆرە سانسۆركردنەوە و ئەو قسەپێبڕینە بوەمایەى پشویى زۆرێك لەئامادەبوان ,چونكە تەوەرى كۆبونەوەكان لەسەر سەروەریى یاسا و مافەكانى مرۆڤ بو بەڵام لەتەواوى كۆبونەوەكەیاندا كەماوەى (7) كاتژمێر خایاند هیچ قسەو باسێك لەسەر ڕەوشى مافى مرۆڤ نەكراو شەفافانە باسى ئەو پێشێل كاریانەنەكران كە بەناوى پاراستنى یاساوە یاسا پێشێل دەكرێت , لەلایەن ئەندامانى بەشداربومان لەكۆبونەوەكەدا جگەلەوەى ڕەخنەى لە شێوەى بەشدارى كردنى ڕیكخراوەكان كردبو كەتەواویان سەربە دەسەڵاتى و لایەنى حیزبى بون داواى لێكردبون كەمافەكانى (مافى مرۆڤ و مافى ئاژەڵان و مەسەلى ژینگە) بخەنە بەرنامەى كاركردنیانەوە كارى بۆبكەن , بەڵام ڕێگەیان لێگرتن و داویان لێكرا كە لەڕێگەى نوسینەوە پێشنیار و تێبینیە كانیان بنێرن , كەئەوەش پێشێل كردنى مافى تاك و ئازادى ڕادەربڕین و ئەو جۆرە سانسۆركردنە دورە لە پرنسیبى ڕێكخراوى ناحكومى و كۆمەڵگاى مەدنى و بەتوندى ئەو جۆرە ڕەفتارانە مەحكوم دەكەین و داواكارین كە چیتر بەناوى ڕیكخراوى ناحكومەیەوە ڕێكحراوە حیزبیەكان خۆیان نەشارنەوەوبەماسكێكى ترەوە گەمەنەكەن لە گۆڕەپانەكەدا بۆقۆرغكردنى هاوكارى ڕێكخراوە مەدەنیە بیانیەكان و بەناوى ڕێكخراوى ناحكومیەوە( NGO) بۆبەرژەوندى دەسەڵات و حیزب كارنەكەن و لەوە زیاتر بەناوى ئازادیەوە ئازادى سنوردارنەكەن .
گروپى پێنج لە ئەجنداى كارى تیمى ئاوادانكردنەوەى هەرێمى RRT و ئۆفیسى پێشخستنى پرۆگرامى UNDP ى بریتین لە (گروپى دادگا ,ئەنجومەنەى دادپەروەرى , خوێندنى باڵا , گروپى ناوخۆ , سیستەمى پەروەردە) ئەو پێنج گروپە بەناوى ڕێكخراوى ناحكومیەوە بەشدارى ئەو كۆبونەوەیان كرد كە لەژێر ناونیشانى (پلانى دەساڵە بۆ سەروەرى یاسا لەكوردستاندا) لە شارى هەولێر سازكراو بڕیارە دوكۆبونەوەى بكرێت و پاشان كۆنفراسێكى سازبكرێت .
ڕاگەیاندنى نوسینگەى باشورى كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست