کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ى کوردۆساید

Thursday, 18/11/2010, 12:00


كۆنگره‌ رۆژنامه‌نو‌وسیه‌كه‌ى کوردۆساید بەبەشداری بنەمالەی قوربانیان و نوێنەرایەتی زیاتر لە ٨٠ پارت وڕێکخر ا و جگە لەپارتی ویەکێتی سەرکەوتوانە کۆتایی هات 
ریكخراوى چاودیَرى كوردۆسایدچاك ونوینه‌رانى كه‌سو كارى قوربانیانى ده‌ستى تاوانباره‌كورده‌ ئه‌نفالچیه‌كان, رۆژى 25ى ئۆكتۆبه‌رى مانگى رِابردوو بۆبه‌دادگاى گه‌یاندنى تاوانبارانى ئه‌نفال و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ناویان له‌لیستى دادگاى بالاى تاوانه‌كانى عیراقدا هاتبوو , له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستاندا كۆبونه‌وه‌یه‌كى نارِازایه‌تیان به‌ریَخست و یاداشتیكیان دایه‌ نوینه‌رانى په‌رله‌مانى كوردستان و له‌دواى گفتۆگۆكردن له‌گه‌ل نویَنه‌رانى په‌رله‌ماندا بریارى ئه‌وه‌درابوو كه‌له‌ماوه‌ى ته‌نها 10 رۆژدا وه‌ڵامیَكى جدى به‌ داواكاریه‌كانمان بده‌نه‌وه‌ , به‌ڵام وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌یان نه‌ حكومه‌ت و نه‌په‌رله‌مانى كوردستان و نه‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمى كوردستان هیچ وه‌ڵامیَكى داواكاریه‌كان و یاداشتانه‌مه‌كه‌یان نه‌داینه‌وه‌ له‌كاتكیدا ئیمه‌ رِیَز له‌هاوكارىكردنى چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانیَك ده‌گرین كه‌ له‌كاتى نارِه‌زایه‌تیه‌كانماندا تیَكه‌لاَوى كه‌س و كارى قوربانیه‌كان بوون ده‌نگیان خسته‌ پاڵ داواكاریه‌كانمان.
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ رِۆژى 14ى تشرینى دووهه‌م له‌كات ژمیر 1ى پاشنیوه‌ر له‌ هۆلى " گۆران " ى ئوتیل " چوارچرا " شارى (هه‌ولیر) به‌ئاماده‌بونى نویَنه‌رانى كه‌س وكارى قوربانیه‌كانى ئه‌نفال له‌ناوچه‌جیاجیاكانى كوردستان


" نوسینگه‌ى باشورى كوردستان ریكخراوى چاودَیرى كوردۆساید چاك "به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچون بۆ دوا بریارى دادگاى بالاى تاوانه‌كانى عیراق له‌مه‌به‌ر دادگاى گه‌یاندنى 285 تاوانبار كه‌به‌شداربون له‌ پیلانى قركردنى نه‌ته‌وه‌ى كوردا له‌ناوچه‌كانى كوردستان و پرۆسه‌ى ئه‌نفالكردنى خه‌لكى كوردستان , كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكردو له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا بى ده‌نگى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستانى هه‌ریَم به‌كه‌مته‌رخه‌م هاته‌ ناساندن و به‌توندى هه‌ولیستى نابه‌رپرسانى كاربه‌ده‌ستانى له‌مه‌ر به‌ده‌مه‌وه‌ نه‌هاتنى داواكارى قوربانیه‌كان ئیدانه‌كرا .
هەروەها وتاری  وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی کوردستان 
٢٢ پارت وڕێکخراو کەزۆرینەیان نوێنەرایەتی شاری کەرکوکیان دەکرد
پەرلەمانتارانی گۆران 
تیمی پارێزەرانی ئەنفال 
٤٨ ڕێکخراوی بنەمالەی قوربانیان 
٢٢ ڕێکخراوی داکۆکی لەبنەمالەی قوربانیان و جینۆساید 
وتاری بنەمالەی قوربانیانی گەرمیان ، کۆیە ، پشدەر، هەولێر،ر رواندز ، هەلەبجە ، چەمچەمال...
سەرجەمیان پشتگیری خۆیان بۆ داخوازی رەوای بنەمالەی قوربانیان دەربڕی کەخۆی لەدادگایی جاشەکان بێ جیاوازی دەبینیەوە 
هاوکات دەیان دەزگای ناوەندی کوردی وعەرەبی و بیانی ئامادەبون 
وەک پیشەی بەردەوامی میدیای پارتی ویەکێتیش هیچ كام له‌ ده‌زگاكانى رِاگه‌یاندنىان ئاماده‌نه‌بون وەسەرباری ئەوەی سەرجەم ئەندامانی لیستی فراکسیۆنی کوردستانیش داوەتی ئەم کۆنفرانسە کرابوون بەلام هیچ ئەندامێکیان لەم کۆنفرانسە بەرفراوانەی کە ٨٠ کەسایەتی بەنوێنەرایەتی حزب وڕێکخراو میدیاکان بەشدار بون ئامادە نەبون .
شایەنی باسە ئەمە یەکەم جارە بتوانرێت بەو ڕیژە زۆرەو بەرفراوانە لە پارت و ڕێکخراوی سیاسی دژ بەدادگایی نەکردنی جاشە تاوانبارەکان لەناو چەقی پایتەخت نارەزایەتی دەرببڕێت و هاوکات بۆیەکەم جاریشە بتوانرێت نوێنەرانی سەرجەم بنەمالەی قوربانیانی ئەنفال لەژێر یەک سەنترالدا بۆ داخوازیەکی وا بوێرانە لە ناو چەقی پایتەخت کۆبکرێتەوە.
چاودێرى كوردۆساید/ چاك
نوسینگه‌ى باشورى كوردستان

2010-11-16
.www.kurdocide.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە