کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەرمەزاریە جەلادانی ئەنفال لەگەرمیانن

Friday, 12/11/2010, 12:00


ماوەیەکە کەیسی بەدادگایی گەیاندنی جاشە تاوانبارە بەشداربوەکانی تاوانی ئەنفال بۆتە باس و رۆژەڤی میدیاو شەقامی کوردی ئەمەش وەک سەرەتا بۆ دادگایی کردنی ئەو تاوانبارانە هەنگاوێکی گرنگ و مژدە بەخشە .
لەگەرمەی ئەو نارەزایەتیانە یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێچەوانەی پارتی جار جار لەسەر کەیسی قاسم ئاغا دەهاتە سەرخەت ، بەرادەیەک بەناوی راگەیاندنی یەکێتی ، لەبەیانامەیەکدا رایان گەیاند ، تەنیا دادگایە یەکلای تاوان و بێ تاوانی قاسم ئاغا دەکات.
ئێمە کۆمەلێک حزب و ناوەندو کەسایەتی و جالاکڤانی مەسەلەی گەلکوژی کوردین ، لامان وایە تاوانبار هەر تاوانبارە سەر بەهەر پارت وڕێکخراوێکی کوردی بێت ، هەر لەم سۆنگەوە بەیەکێتی نیشتمانی کوردستان دەلێین : ئایا لەیاسا و رەفتاری کام ولات و نەتەوەی جینۆسایدکراو رویداوە جەلادانی نەتەوەیەک لەناو چەقی بنەمالەکانیان دابنرێت ؟ ئایا ئیوە لەتەک ئێمە دژ بەوەبون قاسم ئاغا لەکوردستان دالدەبدرێت وتەنیا یاسا و دادگا دەتوانێ یەکلای کەیسەکەی بکاتەوە . ئایا بەهەمان ئاست دێنە پشت کەیسی دادگایی کردنی پۆلیک گەورە جەلادی کورد کە خودی تاوانی ئەنفال لەرۆژی ١٤.٠٤ بە هۆی بەشداری تاوانەکانی ئەوان لەئەنفالی ٣ بۆتە ئەم بەرەوارە (فەتاح بەگی جاف ، تاهیر عوسمان و سمایل عەزیز ئاغا) کە سێ تاوانبار و داواکراوی دادگای بالای تاوانەکانی عێراقن . کەچی ئێستا لەناو چەقی ناوچەو گەرەکی بنەمالەی قوربانیان دالدەتان داون و پاسەوانی و بودجەی خوێن و قوربانی ئیمەیان پێ دەبەخشن!؟
ئایا کام بەرپرسی پارتی و یەکێتی رەزامەندی نیشان دەدات کەبکوژی بنەمالەکانیان لە بەرامبەریان لەوان بەدەسەلاتر و خۆشگوزەرانتر بژینریت؟
بۆیە بەپەلە داوا دەکەین
١.لە هەر سێ لایەنی سیاسی پارتی ویەکێتی و گۆران ، هەرچی تاوانبارە بیاندەن بەدادگا و سەرجەم ئیمتیازاتی سیاسیان لێ وەربگرنەوە ، تائەوکاتەی یاسا بێ تاوانیان دیاردەخات . درێژە دان بەو خەم ساردی و دەستی دەستیە بە خەلک ، لاپەرەڕەشەکانتان لەسەر ئەوکەیسە زیاتر دەکات و ە شەرمەزاریەکی زۆر گەورەیە کە جەلادا نی نەتەوەکەمان لەسەرۆک جاش و ناپاکەکان لەناو جەرگەی بنەمالەی قوربانیان نیشتەجێ دەکەن و بۆیە هەرلێرەدا داوا لەیەکێتی نێشتمانی کوردستان دەکەین کەهەموو ئەوسەرۆک جاشانەی وەک میری ئەنفالچیەکان(فەتاح بەگی جاف) و تاهیر عوسمانی ناپاک و سمایل عەزیز ئاغا سەرۆک جاشانەی تر کەناویان لەدادگا هاتۆتەوە یان سکالایان لەسەرە بەپەلە لەگەرمیان دوربخەنەوە بەرەو دادگا ڕاپێچیان بکەن. بونی جەلاد لەناو چەقی ژیانی بنەمالەی قوربانی ، بێ وێنەیە لەمێژوی دەسەلاتی گەلی جینۆسایدکراو .
٢. زۆر بەتوندی پرۆتستۆی هەلوێستی سەرۆکی هەرێم بارزانی دەکەین ، کە ٤٠ رۆژزیاترە ، دەیان یاداشتی نارەزایەتی بنەمالەی قوربانیانی ئاراستە کراوە لە کۆیە و پشدەر و گەرمیان و هەولیر و رواندز بەیەک دێریش وەک سەرۆکەمەدەنیەکانی جیهان وەلامیانی نەداتەوە .
٣ .داوا لەڕۆشنبیران و ڕێکخراوە داکۆکیکەرەکانی ئەنفال لەگەرمیان دەکەین چیتر ئەو سوکایەتیە قبول نەکەن کە بکوژی باوک براکانیان لەناو چەقی ناوچە ئەنفالکراوەکان نیشتەجێ و دەسەلاتیان هەبێت . بێ دەنگی ئێوەش گومان لەراستگۆییتان دەکات
بۆ پەیوەندی و پالپشتی کردنی ئەم کەمپینە دەتوانن ناوتان بۆ ئەو ئمێلەی خوارەوە بنێرن

[email protected]
ناوەکان:
چاودێری کوردۆساید چاک
پارتی چەپی کوردستان
ڕوەندی سۆشیالیستی کرێکاری
پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی زه‌حمه‌تکێشان
ڕێکخراوی هەتاوی ژنان . هۆلەندا
قادر نادر نوسەر سوێد
مستەفا حەسەن گەورە نوسەر دانیمارک
عەلی مەحمود نوسەرو چالاکڤان کوردستان
روناک ئەحمەد چالاکڤانی مەسەلەی ژنان ئەلمانیا
هیوا ناسح نوسەر سویس
پشتیوان گەرمیانی نوسەر بەریتانیا
دانا جەلال نوسەر سوێد
پۆلای زیندان زیندانی سیاسی سوێد
د. فائیق گولپی کەسایەتی کوردستان
نگین شیخ ئیسلام چالکڤانی مەدەنی سوێد
حەمزە قاسم عەلی چالاکڤانی مەدەنی کەرکوک
سۆران عەبدولقادر كۆستە نوسەرو ڕۆژنامەنووس نۆرویژ
هێرش عەبدول ڕەحمان خوێندكارو چاودێری سیاسی ئەمریكا
گۆران دوكانی ڕۆژنامەنووس ئەمریكا
ساڵح بێچار شاعیر كوردستان
شازین هێرش نوسەرو ڕۆژنامەنووس كوردستان
فەیزی ئاڵتان ڕوناكبیر ئیستەنبوڵ
حەسەن سوڵتان پەناهی وەرگێڕ نۆرویژ
هەڵگورد سەمەد ڕۆژنامەنووس فەرەنسا
فەرمان عەبدولڕەحمان ڕۆژنامەنووس سلێمانی
خەبات نەوزاد ڕۆژنامەنووس هەڵەبجەی شەهید سۆران ئەحمەد ڕۆژنامەنووس سلێمانی
ئاكۆ مەجید ڕۆژنامەنووس بەریتانیا
هەڵمەت گۆران ڕۆژنامەنووس بەریتانیا
بیلال سەنگەسەری ڕۆژنامەنووس بەریتانیا
ڕێباز ئەحمەد ڕۆژنامەنووس نۆرویژ
شاخەوان كەریم هەژار ڕۆژنامەنووس فنلەندا
سەباح عەلی قارەمان ڕۆژنامەنووس كوردستان
عەتا حسین ڕۆژنامەنووس كوردستان
بەڵێن عوسمان ڕۆژنامەنووس كوردستان
زریان محەمەد ڕۆژنامەنووس سلێمانی
ئارام مەلا محەمەد سەرنوسەری گۆڤاری هۆنیا سلێمانی
دلێر عەبدولخالق ڕۆژنامەنووس كوردستان
ئەڤین كاكی هونەرمەند بەلجیكا
عیماد علی ڕۆژنامەنووس سلێمانی
ئارام بەكر عەبدوڵا مافناس چەمچەماڵ / شۆڕش
عەبدولڕەحمان عەلی ڕۆژنامەنووس كوردستان
ئومێد عەبدول سەلام پارێزەر هەولێر
شەهریار حەسەن هونەرمەند كوردستان
گۆران میلان ڕۆژنامەنووس ئەمریكا
شەریف ئایدن ڕۆژنامەنووس دیاربەكر
سەنگەر بیلال ڕۆژنامەنووس چەمچەماڵ
هەرێم مستەفا مامۆستا كوردستان
ئاراسی مەلا حەسەن وێنەگرودەرهێنەر سوید
فەتاح زاخۆیی سیاسی کوردستان
ناسح عەبدولرەحیم نوسەر هەلەبجە
د ناجح گولپی کوردستان خاوەن شەهیدانی هەلەبجە
حەمە عەلی بنەمالەی قوربانی هۆلەند
سەلام محەمەد چالکڤانی مەدەنی دانیمارک
کۆیار رەئوف چالاکڤانی مەدەنی بەریتانیا
د هیوا ئەمین پزیشک و کۆنە پێشمەرگە سوێد
هادی بوتیمار چالکڤانی مەدەنی بەریتانیا
سلاح سۆفی جالکڤانی مەدەنی سوێد
حەسەن جودی نوسەر سوێد
هیوا گول محەمەدی نوسەر سوێد
ڕزگار شوانی نوسەر سوێد
کەمال چۆمانی ڕۆژنامەنوس کوردستان
گۆران هەلەبجەییی ڕۆژنامەنوس دانیمارک
هاوڕی ئاسۆ قەلادزەیی چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ
سەفائەدین گەزنەیی چالاکڤانی مەدەنی فەرەنسا
ئەحمەد مەجید چالاکڤانی مەسەلەی جینۆساید کوردستان
عومەر عەلی بەڕیوبەری گۆڤاری بوار بەریتانیا
ئاراس عەبدولوەهاب چالاکڤانی مەدەنی دانیمارک
ئاڕیز ئەندریانی ڕۆژنامەنوس سوێد
نەجیبە مەحمود... چالاکڤانی مەسەلەی ژنان ... سوێد
خەندان حەمە جەزا چالاکڤانی مەسەلەی ژنان ئەلمانیا
نزارئەنگاری چالاکڤان نەرویژ
عەدنان کۆچەر خوێندکاری زانکۆ بەریتانیا
سەلام عەبدولا نوسەرو رۆژنامەنوس خانەقین
هاوڕی باخەوان نوسەر هۆلەندا
لوقمانی حاجی کەریم نوسەر و ڕۆژنامەنوس بەریتانیا
سالح میراودەلی نوسەر ورۆژنامەنوس بەرپرسی مالپەری پێنوسەکان بەڕیتانیا
مالپەری پێنوسەکان www.penusakan.com
خانزاد رەشید مستەفا شاعیرو چالاکوانی مەدەنی بەریتانیا
جەلال محەمەد تالەبانی نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەریتانیا
سارا موکری نوسەرو رۆژنامەنوس سلێمانی
پێشرەو حەمید نوسەرو شانۆکار دەربەندیخان
دانا رزگارقادر سەرنوسەری ماڵپەری دەربرین کفری
تۆبە ..چالاکڤانی مەسەلەی ژنان ئەلمانیا
هەرێم کەریم دەزگای پێنوسەکان بەریتانیا
تارا توانا سیاسەتمەدەر سوێد
هێرش شۆرش ڕۆژنامەنوس کوردستان
نادر عەبدولحەمید نوسەر دانیمارک
مالپەڕی رەوەند www.rewend.info
یاسین بانی خێلانی نوسەر سویس
دکتۆر نه‌وزاد پاڵانی-ئۆسترالیا
نه‌وزاد ولی عارف دانشتوی هولندا
هیوا رەش پێشمەرگەی دێرین کوردستان
تەها سلێمان چالکڤانی بواری جینۆساید گەرمیان
سالار ڕەشید نوسەر سویس
عەباس رۆستەم نوسەر بەریتانیا
ئاری ناکام.. خوێندکاری زانستی سیاسی نەرویژ
سیروان کاوسی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس نۆروێژ
دەرسیم دیبەگەیی نوسەر دانیمارک
ناسياومحمد كادرى رِێكخراوه‌كانى كۆمه‌لَكه‌ى مه‌ده‌نى له‌كه‌رميان
عدنان قوربانى كاكه‌ ... كادرى رِێكخراوه‌كانى كۆمه‌لَكه‌ى مه‌ده‌نى له‌كه‌رميان
گەرمیانی حەمە نور رۆژنامەنوس خانەقین
سەرباز عومەر عەبدوڵلا فینلەندا
ئاسۆ گەرمیانی ئەلمانیا
نەوزاد عومەر ..هیوا کەرکوکی ..پێشمەرگەی دێرین
د برهان سابیر
سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عید-مافناس-به‌ریتانیا
موە گەرمیانی فلۆریدا ئەمەریکا
جەمال ئیبراهیم سەید سادق فینلەندا
یاسین محەمەد ئەمین خوێندکار بەریتانیا
هێمن دەربەندیخانی پێشمەرگەی دێرین سوێد
مزەفەر ئاودل خوێندکار هۆلەند
د . رەزا بابان نەمسا
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید نوسه‌ر و ڕۆنامه‌نووس سویسرا
کاوە ئەمین ڕۆژنامەنوس سوێد
هەنگاو مامە بەرپرسی مالپەری هەنگاو بەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە