کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕونكردنەوەیەك لەنوسینگەى باشورى كوردستانەوە

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


لقى گەرمیانى (رێكخراوى چاودێرى كوردۆساید چاك) ڕۆژى 532011 لەگەل هەردوورێكخراوى (كۆمەڵەى داكۆكیكارلەمافى قوربانیان و كەس و كارى ئەنفالكراوەكانى گەرمیان و ریكخراوى چواردەى چوار) بەیانێكى هاوبەشیان بڵاوكردەوە لەسەر ڕوداوەكانى ئیستاى كوردستان و كۆبونەوەنائاسایەكەى پەرلەمانى كوردستان كەتێدا پەرلەمانتار(عەبدوڵاى مەلانورى) بەهۆى رێگەپێنەدانى بۆتەواو كردنى قسەكانى لەلایەن سەرۆكى پەرلەمانەوە و لەپەرچەكردارێكدا بەرێز عەبدولاى مەنورى بۆبەرگرى كردن لەقسەكانى خۆى سوربونى خۆى ڕاگەیاندو لەبرگەیەكى قسەكانیدا (جل ڕەشەكانى كەلارى بەكەس وكارى ئەنفالكراوەكان ناساند) و چەندین خویندنەوەى جیاواز بۆقسەكانى ئەو پەرلەمانتارەبەرێزە كران .
ئیمە لە نوسینگەى باشورى كوردستانى رێكخراوى چاودێرى كوردۆساید چاك ئەم ڕونكردنەوەیە ڕادەگەیەنین .
1 بەهەمووهێزێكمانەوە دەچینە پشت سەرجەم داخوازیە ڕەواكانى خەڵكى كوردستان و پشتگیرى لەمانگرتوانى بەردەركى سەراى سلێمانى (مەیدانى ئازادى) دەكەین و داواكارین كەپەرلەمانى كوردستان و حكومەتى هەرێم لەئاست بەرپرسیارێتیدابن و بۆجێ بەجێكردنى داواكاریەكانى مانگرتوان سەقفێكى زەمەنى دابنین و لەوە زیاتر خەڵكى كوردستان لەچاوەڕوانیدا بەجێنەهێڵن .
2 بەتوندى ئیدانەى ئەو توندو تیژیانەى ڕۆژانى ڕابردودەكەین و هەرپێشێلكاریەك بەرامبەر بەخەڵكى ناڕازى و مانگرتوان لەلایەن هەرێزێكى سەربازیوە ئەنجام بدرێت حكومەتى هەرێمى ڵى بەرپرسیاردەكەین و دەبێت بەشێوەیەكى شارستانیانە ماڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران و مانگرتواندا بكرێن و داواى پاراستنى هێمنى خۆدەرخستنى شارستانیانەیش لەسەرجەم خەلكى ناڕازى و مانگرتوان دەكەین .
3 لەخاڵێ دووهەمى بەیانەكەى لقى گەرمیانى ریكخراوەكەمان و ئەو دوورێكخراوەى تر كەپیشتر ئاماژەمان پێداون داواى رونكردنەوەیان لەبەرێز (عەبدوڵاى مولانورى) ى كردوە لەسەر ئەو دێرەى كە دەلێت (جل ڕەشەكانى كەلار كەس و كارى ئەنفالكراوەكان) , بیگومان شارۆچكەى كەلار لەڕوى پێكهاتەى كۆمەڵایەتییەوە ڕەوشێكى تایبەتى هەیە و (جل ڕەشەكان) بەقسەى خەڵكى ئەو شارۆچكەیە خوێندنەوەى جیاوازیان بۆدەكرێت و بەكۆمەلێك (گەنجى لادەر لەعاداتى گشتى و كۆمەڵایەیتى) ناوزەندیان دەكەن , داواى ڕونكردنەوەیش لەبەرێز عەبدولاى مەلانورى تەنها لەو سۆنگەیەوە بوە , بەڵام ئێمەپشتگیرى و دەستخۆشى و كۆمەكى مەعنەوەى هەمو كەسێك دەكەین كە بەرگرى لە مافى كەس و كارى ئەنفالكراوەكان بكات و داواى چارەسەركردنى كێشەكانیان بكات .
4 بەداخەوە لەداواكاریەكانى ئەنجومەنى كاتى سەراى سلێمانى (مەیدانى ئازادى) بەهیچ شێوەیەك داواكارى نەكراوە بۆڕادەستكردنەوەى ئەو كەسانەى كە دەستیان هەبوە لەئەنفالكردنى خەڵكى كوردستاندا بۆبەردەم یاسا كە تائیستاش لەلایەن دەسەلاتى كوردیەوە دەپارێزرێن و زۆربەشیان بەرپرسیاریتیان پێدراوە لەنێَو دامو دەزگاكانى حكومەت و نێو حیزبەكاندا , هەربۆیە ئێمە سەرەڕاى پشتگیرى كردنمان لەسەرجەم داخوازیەكانیان داواكارین كە ئەم خالەش زیادبكرێت و كۆیى داواكاریەكان بكرێنە بیست و حەوت خاڵ .
لەكۆتایدا دەڵیین كە پرسى كیمیابارنكردن و ئەنفالكردنى خەڵكى كوردستان پێویستى بەكۆمەكى هەمولایەكە كە كاربۆ بەجینوساید ناساندنی بكات لەسەر ئاستى نێو دەوڵەوتى و هیچ كەس و لایەنیك بۆى نیە موزایەدەى سیاسى پێوە بكات بۆبەرژەوەندیەكانى خۆى وەك چۆن لەماوەى بیست ساڵى ڕابردودا تائەمڕۆمان موزایەدەى سیاسیى پێوەدەكرێت و تائیستاش كەس و كارى قوربانیەكان لەڕەوشێكى خراپدا ژیان دەگوزورێنن .
ڕێكخراوى چاویرى كورۆدساید " چاك " رێكخراوێكى مەدەنى سود نەویستى سەربەخۆیەو كارلەسەر پرسیى تاوانەكانى جینۆساید و شەڕەكانى دژبەمرۆڤایەتى و هەمو ئەو پێشلێلكاریانەى كە بەرامبەرى بەمرۆڤى كوردستان كراون ولەهەولى ناساند و بەجیهانى كردنى پرسى قڕكردنى گەلى كوردە لەهەرچوارپارچەى كوردستان و تائیستا 3 كۆنگرە بەستوە و نوسیگەى باشوریش 2 كۆنفراسى بەستوەو لە زۆربەى وڵاتانى ئەورپا دا كۆمێتەى هەیەو لەهەرچوارپارچەكەى كوردستان لق و كۆمیتەى خۆى هەیە ساڵانە سەدان چالاكى جۆراو جۆر بەریوەدەبات و لەسالى 2002 دامەزراوە .
ڕاگەیاندنى چاودیرى كوردۆساید چاك
نوسینگەى باشورى كوردستان
8 3 2011 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە