کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ گه ‌ر یاسا هه‌یه‌ با بۆهه‌موومان وه‌ك یه‌ك بیت نابێت هیچ كه‌س له‌ سه‌رو یاساوه‌ بێت

Tuesday, 13/10/2009, 12:00


هه‌روه‌ك جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان ئاگاداره‌، هاوڵاتی عومه‌ر فه‌تاح حسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان ، ئێستا تۆمه‌تباره‌ به‌ دیار نه‌مانی پتر له‌ ١٨ ملیۆن دۆلار به‌هۆی گرێبه‌ستیكی نایاساییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌لین بۆرگ، به‌هۆی ئه‌م تۆمه‌ته‌شانه‌وه‌ له‌ رۆژی ٣ی مانگی ئه‌یلوله‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ده‌رچووه‌ به‌ڵام هه‌تا ئه‌م ساته‌ ئاماده‌ نیه‌ خۆی بدات به‌ ده‌ست یاساوه‌... له‌م باره‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك ڕیكخراوی چاودێری كوردۆساید داوا له‌ خودی سه‌ره‌ككۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ئاستی لێپرسراویدا بن و ئه‌م تۆمه‌تباره‌ ته‌سلیم به‌ دادگا بكه‌ن.
هاوكات هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ به‌ ناوی ڕه‌شید هه‌رێنی, ڕاشكاوانه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌ نابێت له‌به‌رده‌م دادگا,له‌سه‌روی ئه‌مه‌شه‌وه‌ سه‌دان چه‌كدار كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ پاڵپشتی له‌ خۆی,ئه‌مانه‌ هه‌موو گاڵته‌جاڕییه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات و یاسا له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌.
ئێمه‌ دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ كوردستانی ئه‌مڕۆدا هیچ كه‌س نابێت له‌ سه‌رو یاساوه‌ بێت هه‌روه‌ك چۆن هیچ كه‌سێكیش نابێت له‌ ژێر یاساوه‌ بێت، ده‌بێت یاسا جێبه‌جێ بكرێت و رێزو سه‌ربه‌خۆیی دادگان پارێزراوبن.

چاودێری كوردۆساید
Kurdocide Watch
13-10-2009
www.kurdocide.com
[email protected]
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە