کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو که‌سایه‌تی کورد ئیدانه‌ی داخزستنی DTPده‌که‌ن..

Tuesday, 15/12/2009, 12:00


ئامینه‌ کاکه‌ باوه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوێد و چاودێری کوردۆساید ، له‌ سه‌ر داخستنی پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتیک نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌کات .
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=6840
له‌نامه‌که‌داکاکه‌ باوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هه‌ردوای سه‌رکه‌وتنه‌کانی پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتیک له‌ زۆرینه‌ی شارو شارۆچکه کوردنشینه‌کان ، حکومه‌تی تورکیا بۆ ترساندن و پێش گرتنی ئه‌م پارته‌ ده‌ستی به‌گرتنی ئه‌ندام و هه‌وادارانی کرد ، که‌له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا زیاتر له‌ 300 ئه‌ندامی پایه‌به‌رزی ئه‌و حزبه‌ی خسته‌ زیندانه‌وه‌
له‌درێژه‌ی نامه‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌له‌ئه‌ورپاوه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕی بوین تورکیا که‌هه‌وله‌کانی بخاته‌ گه‌ر بۆ ڕێزگرتن له‌مافی نه‌ته‌وه‌کان و مافی مرۆڤ ،به‌لام تورکیا تائێستا جیاوازی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کان ده‌کات و وه‌ئه‌وتایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تیا نیه‌ که‌ببێته‌ ئه‌ندام له‌یه‌کێتی ئه‌ورپا که‌داوای ده‌کات
لله‌کۆتایی نامه‌که‌شی به‌پرسیارێک کۆتایی پێ هێناوه‌ له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ئایا ولاتی سوێد چ رێگایه‌ک ده‌گرێته‌ به‌ر بۆپێشگرتنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ و هه‌لویستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد له‌م باره‌وه‌ چیه‌
شایه‌نی باسه‌ له‌ولاتی سوێد هه‌مو ئه‌ندام په‌رله‌مانێک مافی هه‌یه‌ پرسیار له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد بکات و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێدیش ده‌بێت له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا به‌فه‌رمی وه‌لام بداته‌وه‌ وسیاسه‌تی ره‌سمی ولات به‌یان بکات

ئه‌ڤین چه‌تین داوا ده‌کات هه‌مو په‌یوه‌ندیه‌کانی سوێد و یه‌کێتی ئه‌ورپا له‌گه‌ل تورکیا بوه‌ستێت
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=6838
ئه‌ڤین چه‌تین که‌یه‌کێک له‌کاندیده‌کانی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی باکوری چاودیڕی کوردۆسایده‌ ، له‌ بلاوکراوایه‌کی که‌ئاراسته‌ی سه‌دان که‌سایه‌تی سیاسی و راگه‌یاندنی سوێدی و ئه‌ورپی کردوه‌ ، سه‌رباری مه‌ترسی ئه‌و بریاره‌ی دادگای تورکیای خستۆته‌ روو ، که‌ پارتی کۆمه‌لگای دیموکراتیکی داخست و بریاری کارکردنی سیاسی له‌ 37 که‌سایه‌تی سیاسی کوردی داوه‌ ، هاوکات داوا له‌یه‌کێتی ئه‌ورپا و سوێد ده‌کات که‌ سه‌رجه‌م په‌یوه‌نده‌یه‌کانیان له‌گه‌ل تورکیا بوه‌ستێنن و پێویسته‌ سوێد که‌سه‌رپه‌رشتی خولی ئێستای یه‌کێتی ئه‌ورپا ده‌کات ، داوا له‌تورکیا بکات به‌ر له‌ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ بۆ ئه‌ندام بونی له‌یه‌کێتی ئه‌ورپا ئه‌م بریاره‌ی دادگا بکشینه‌وه‌ ، هاوکات داوا له‌سه‌رۆک وه‌زیرانی سوێد (فردریک رایان فیلد) که‌ئێستا سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی ئه‌ورپا ده‌کات هه‌لوێست له‌م باره‌وه‌ وه‌ربگرێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە