کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستنى گیانى دكتۆر فایەق گۆڵپى و سەرجەم گیراوەكان لەئەستۆى هیزەچەكدارەكانى یەكێتى دایە

Friday, 22/04/2011, 12:00


بۆ ڕاى گشتى كوردستان
ڕەشبیگیریەكانى هێزە چەكدارەكانى یەكێتى و هیزەكانى ناوخۆى حكومەت لەسنورى پاریزگاى سلێمانى پێى ناوەتە قۆناغێكى مەترسیدارو ئەوەى ڕۆژێك لەڕۆژان دەنگى بەڕوى ئەو دەسەڵاتەدا بەرزكردبێتەوەو داواى چاكسازى و بنبڕكردنى گەندەڵى كردبێت , ئەمرۆ بەشێوەیەكى شلگیرانە لەلایەن هێزەئەمنى و سەربازیەكانى یەكێتیەوە بەشوێنیدا دەگەرێن و لەئاكامى ڕەشبگیریەكانى ئەو هێزانەدا تائیستا دەیان كەس گیراون كەلەنێوانێندا خەڵكانى پسپۆرو مامۆستاى زانكۆو كەسایەتى سیاسیى و رۆنشبیرو خویندكار و رۆژنامەنوسانى تێدایە.
ئێمە لەرێكخراوى چاودێرى كوردۆساید_چاك بەتوندى دەستگیركردنى ئەو كەسایاتیانە پرۆتستۆدەكەین و داواى ئازادكردنى دەسبەجێى گیراوەكان دەكەین و هێزەسەربازى و ئەمنیەكانى یەكێتى بەرپرسیاردەكەین لە پاراستنى گیانى گیراوەكان و ئەندامى چالاكى ریكخراوەكەمان "دكتۆر فایەق محمد گۆڵپى " .

رێكخراوى چاودێرى كوردۆساید _ چاك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە