کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیاسه‌تی نانبڕین به‌ تۆمه‌تی بیروڕای جیاواز مه‌حکوم ده‌که‌ین

Thursday, 10/09/2009, 12:00


دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مان و گۆرانکاری له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌که‌ی، ده‌سته‌ڵاتی کوردی شێوازی جۆراو جۆری گرتۆته‌ به‌ر بۆ کپکردنی ده‌نگه‌ ناره‌زاکان. یه‌کێک له‌م شێوازانه‌ش‌ بریتیه‌ له گواستنه‌وه‌ و‌ برینی موچه‌ی کارمه‌ندانی‌ حکومی و دابه‌زاندنی پله‌ی پیشه‌یی. ئێمه‌ پێمان وایه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌رکراون، کاتی خۆی له‌ڕێگای ته‌زکیه‌ی حزبه‌وه‌ دوور له‌ڕه‌چاوکردنی پله‌ پیشه‌ییه‌کانیان به‌سه‌ر خه‌لکدا ده‌سه‌پێنران وه‌ به‌شێک له‌وانه‌ی ئێستا هات هاواریانه‌، له‌ 18 سالی رابوردوودا خۆیان سیاسه‌تی نانبرینیان به‌سه‌ر ده‌نگه‌ ناره‌زاکانیان ئه‌نجام ده‌دا. هاوکات ئه‌وه‌ راده‌گه‌ینین ده‌رکردن، نان برین و گواستنه‌وه‌ی خه‌لک به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به‌ لیستی ده‌سه‌ڵات نه‌داوه‌ ، درێژه‌ پێدانی ئه‌و میتۆده‌ دیکتاتۆریانه‌ی ده‌سه‌لاته،‌ که‌ 18 ساله‌ پله‌ی ئیداری و داهاتی ئه‌م خه‌لکه‌ به‌موڵکی خۆی ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه‌ بیرورا ناره‌زاکانی خۆی پێ کپ بکه‌ن‌.
ئێمه‌ به‌ته‌واوی له‌گه‌ل ئازادی بیروڕا و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازادداین، بۆیه‌ لامان وایه‌، که‌ هاووڵاتی مافی خۆیه‌تی ده‌نگ به‌ کێ و کام لیست ده‌دات، ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌رتاوان نییه‌، به‌ڵکو یه‌ک له‌ مافه‌ بنه‌ره‌تییه‌کانی هه‌ر هاونیشتیمانییه‌که‌ له‌ هه‌ر وڵاتێکدا بێت.


چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
10.9.2009
www.kurdocide.org
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە